10

539 117 258
                                    

..Jikook..

جونگکووک هاواری ناوی جیمینی کرد

جیمین لای بۆ جونگکووک کردەوە
ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆر زۆرەوە ئەهات
جونگکووک کەمێک نزیک بو لە جیمین بە هەنگاوە خێراکانی بەرەو جیمین ڕۆشت

هەر بە خێراییەکی زۆر
کەمەری جیمینی گرت بە دەستەکانی
ئەوی لەسەر شەقامەکە پەڕاندەوە .
لەناکاو کەوتنە سەر زەویی و جونگکووک کەوتە سەر جیمین

هەورە گرمە
تەرزە
باران
کات وەستان
پەپوولە
هەموویان دەستیان پێ کرد.

خێرا لێدانی دڵی جونگکووک
وەسفنەکراو بوو

ئەوە بۆ هەردووکیان خراپ بوو

بۆ ساتێک چاوەکانیان پەیوەست بوون بە هی یەکتر

بارانەکە گشتی گیانیان تەڕ کرد
جونگکووک ژیانی جیمینی ڕزگار کرد

ئەو زۆر شڵەژاوە بە جۆرێک
بەم بارانە جەستەی ئارەقی کردووە
و جەستەی گەرم دا هاتووە

بارانە بە لێزمەکە بە خێرای لە جەستەیانی ئەدا
تەنا ەت کەسیان ئامادە نین هەڵسن لەسەر لێواری شەقامەکە

جیمین چاوەکانی نقوم ببون لە چاوەکانی هاوسەرەکەی

.
.
"خــۆزگـــە"
"نــاوت بــاران ئــەبــا"
" ئـــەوســــا"
"خــەڵــکیــش لـەگــەڵ مــنــا"
"بــۆ هــاتــنت دەســت بە دوعــا"
"ڕوومــان ئــەکـردە لــای خــودا"
.

جونگکووک زیاتر و زیاتر دڵی خێراتر لێیئەدا

جیمین چاوەکانی سوراند بۆ لایەک
بەڵلام جونگکووک هەر بیریشی لای ئەوە نەبوو کە لە چ شوێنێکە

جونگکووک هەر سەیری رووخسارە جوانەکەی هاوسەرەکەی ئەکرد

لەخۆی ئەپرســـی.

ئایا ئەوە هاوسەری مـــنە؟

ئەو لەگەڵ من لە ژێر یەک سەقفدا ئەژی؟

ئایی خوایە باوەڕ ناکەم!!!!

ئەو ..ئەو زۆر جوانە

بۆ یەکەم جار لە ڕووخسارە بێگەردەکەیدا بڕوانم

سوێند بەخوا هیچ کەموکوڕیەکی نییە

چاوەکانی من مەست ئەکەن
رەنگێکی دڵبەری هەیە.

مـن نازانم بۆچی نزیکەی دوو ڕۆژە
ئاوا حاڵم لە نزیکی تێک ئەچی؟

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐚𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐦𝐚𝐫𝐫𝐢𝐚𝐠𝐞 !Where stories live. Discover now