29

558 116 102
                                    

"بیری چاوەکانی ئەکەم کە نەموێرا
پڕ بە دڵی خۆم سەیریان بکەم"
~*~*~*~*~*~*~*~*~*~

*چی ڕوویداوە لێــــرە؟
"بە دەنگێکی سامییەوە وتی"

جیکووک خێرا سەیری لای دەرگاکەیان کرد

ئەوان بەیەکەوە خەریکی کۆکردنەوەی پارچە شوشەکان بوون
لە بەرامبەر یەکتر وەستابوون

هەردووکیان سەریان بڵند نەدەکرد
چونکە نەیاندەویست خۆیان بەدەستەوە بدەن

دوو چاوە دیل بوویەکەیان کە بەدەستی عەشقەوە دیلی خۆشەویستی بووە

ئەو چاوانەی کە بێ درکاندنی هیچ وشەیەک لە لێواری لێوەوە

بۆت دەردەکەوێ چی دەگوزەرێ لە ناخدا..
لە دڵیـــــدا
لە مێشکیدا...

جونگکووک:د.دایکە ئەوا کە گەڕامەوە کارەباکە پچرابوو بۆیە خۆم بە مێزەکەدا کێشا و گۆزەکە کەوتە سەر زەوی و شکاهـــ
"بە هێواشی وتی"

چونکە نایەوێت دووبارە دەست بکاتەوە بە باسکردنی ئەم ڕووداوەی کەمێک پێش ئێستا ڕوویدا

لەوانەیە بە نهێنی خۆی و دڵی و دڵبەرەکەی بهێڵێتەوە


دوای تەواو بوونی قسەکانی جوونگکووک
جیمین شۆکێکی بچووک لەسەر ڕووخساریدا نیشت

بۆچی ڕاستییەکان ناڵێیت!!

جیمین سەیری دەستی دڵبەری کرد
جیمین لێوەکانی لێک جیاکردەوە

جیمین:تـــۆهــ دەستت خوێنی لێدێت!
"بە سەرسامی وتی و برۆکانی گرژ کرد"

لێرا سەیری دەستی هاوسەرەکەی کرد
ئەو لە دوای خاتوو جیۆنەوە وەستابوو
خاتوو جیۆن هەنگاوی نا بۆ ژوورەوە

خ.جیۆن:ئۆیـــ کوڕەکەم تۆ خوێنت لێدێ
بۆچی ئاگاداری خۆت نیت!!!
"هاتوو سەیری دەستی جونگکووکی کرد"

جونگکووک:ئایی دایکە شتێکی وانییە تەنها برینێکی بچووکە
"بە بۆڵــــەوە وتی"

جیمین:بهێڵە بۆتی تیمار بکەم
"بە کزی وتی و جونگکووک چاوەکانی بڕییەوە چاوی جیمینەوە بە قوڵی"

ئەمەوێ بێم بە دەستە نەرمەکانت برینەکانم تیمار بکەیت

وەلێ چی دەربارەی ئەو برینە گەورەیی لە دڵمت دروست کرد ئەتوانی ئەویش تیمار بکەیت هم!!

نا وازی لێبهێنە با وەک  دەردی دڵ 
ئازار بکێشی
چونکە ڕاهاتووم

خ.جیۆن:ئەزانی چی!! لێرا کچەکەم تۆ دەستەکانی جونگکووک تیمار بکە
وە جیمین کوڕەکەم وەرە بەیەکەوە
خواردن ئامادە بکەین
"دوای تەواو بوونی قسەکانی ڕۆشتە چێشتخانە"

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐚𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐦𝐚𝐫𝐫𝐢𝐚𝐠𝐞 !Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon