Part 3

579 90 202
                                    



نێڤادا ئاوڕی لە جۆنگکووک نەدایەوە، ئەو بوێری ئەوەی نەبوو چاوەکانی ببینێت جارێکی تر. نێڤادا زۆر باش دەیزانی ئەمە هەمووی تەنها ئەرکێکە و نابێت هیچ هەستێکی بۆ کەسی بەرامبەر ھەبێت بەڵام نەیەتوانی ھەستەکانی کۆنتڕۆڵ بکات  تەنانەت گەر کەسێکی بێھەستیش بێت ناتوانێت،  نێڤادا  وەستابو لە نزیک سەیارەکە   پاشان  باران دەستی کرد بە بارین   نێڤادا  سەیری ئاسمانی کرد ئەوە وەک ئەوە وابوو کە ئاسمان بگری ھەروەک دڵی نێڤادا   نێڤادا  دەستی خستە سەر قۆڵی و سەیری زەویەکەی کرد "دڵخۆشم کە باران باری" چونکە فرمێسکەکانی شاردەوە کەسێک ھاتەدەرەوە و بۆ بەردەمی و دەستی لە گیرفانی دەرھێنا و خستیە سەر شانی نێڤادا ئەو کەسەش تایھیۆنگ بو پاشان تایھیۆنگ سەیری جۆنگکووک ی کرد چاوەکانی جۆنگکووک تەنھا لەسەر نێڤادا جێگیربوبو لە کاتێکدا بریکارەکان دەستیان کەلەپچەکرد تایھیۆنگ دەرگاکەی کردەوە و نێڤادا چوە ناو سەیارەکە تایھیۆنگ یش سەرکەوت و دەستی کرد بە سەیارە لێخوڕین پاشان لە ئاوێنەکەوە سەیری نێڤادا ی ئەکرد کە وادەرەکەوت ونبوبێت یەک وشە لە دەمی نەھاتە دەرەوە دوای ٣ ساڵ لە بینینەوەی تایھیۆنگ
تایھیۆنگ / تۆ کارە باشەکەت کرد
نێڤادا /ئایا هەرگیز بێ هیوا دەبم؟
تایھیۆنگ / چی ڕویداوە؟
نێڤادا / من ماندوم
تایھیۆنگ / ئەمشەو کەمێک بخەوە
تایھیۆنگ وەڵامی دایەوە ھەرچەندە تێنەگەیشت مەبەستی چیبوو نێڤادا دەنگی زۆر ماندوو بو بۆ ھەموو شتێک تەواوی کات بێدەنگ بون لەناو سەیارەکە

کەواتە دەپرسن بەڕاستی چی ڕوویدا؟ چۆن هەموو ئەمانە بوونە ئەرکێک؟

زیاتر لە ٢ ساڵ پێش ئێستا

ئەمە لە دەوروبەری ئەو کاتە بوو کە نێڤادا  تازە جیمینی گرتبوو ئەو لە ئۆفیسی نامجون  بوو و ڕاستییە شۆککەرەکەی دۆزیبووەوە
نێڤادا / کەواتە جیۆن  جۆنگکووک  سەرۆکی ڕاستی مافیاکەیە ؟!!
نامجون / بەڵێ پارک جیمین  تەنھا نواند ئەکات لە شوێنی ئەو
نێڤادا / کەواتە ئەوە ئەرکەکەمە؟ پێویستە بیگرم ؟
نامجون / ئەرکی تۆ ڕوخاندنی ئەوە لانی کەم ئەوە ئەوەیە کە نیشانی هەمووان دەدەیت، تۆ بەشداری مافیاکەیان ئەکەیت و بە تەواوەتی متمانەی بەدەستئەھێنیت تەنانەت پێی ئەڵێیت کە بریکاریت و  KIA بەجێئەھێڵیت
نێڤادا / ئەوە شێتانەیە ، ئەرکی ڕاستەقینەی  من چیە ؟
نامجون /لە ڕێگەی مافیاکەوە  بە وردی چاوت لەسەر هەموو ئەو شتانە دەبێت کە لە جیهانی تاوانەکاندا ڕوودەدەن ، پاشان KIA ئاگادار ئەکەیتەوە
نێڤادا / بۆچی ئەبێ KIA ئاگاداری ئەو شتانە بێت کە جیھانی تاوانەکاندا ڕودەدەن ؟
نامجون / بۆچی تر؟ ئەتوانێت سود وەربگرێت بۆ تاوانە نھێنیەکانی خۆی

نێڤادا  کەمێک پێکەنی ئەیزانی تێکەڵی کارە پیسەکانیان ئەبێت
نامجون / لەبیرتبێت ئەو  ئەرکە تەنھا لە نێوان من و تۆ و پایەبەرزدایە  ھیچ کەسێک نابێت بزانێت  تەنانەت ئەو بریکارانەی کە زۆر لێت نزیکن 
نێڤادا  سەیری کرد پاشان سەیری فایلەکانی بەردەمی کردەوە   یەکەم پەڕە وێنەی جۆنگکووک بوو
'جیۆن  جۆنگکووک  من ھاتم '



Jk { War & Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ٢Where stories live. Discover now