Part 7

526 85 182
                                    


نێڤادا / باوکە تۆ زیندویت
پیاوەکە سەری بەرزکردەوە   کە قژ و ڕیشێکی زۆر درێژی ھەبوو نێڤادا  سەرەڕای ئەوە  دەیتوانی بزانێت ئەوە باوکێتی پیاوەکە ھەستا و بەرەو لای نێڤادا  ڕۆشت کە شۆک بوبو
باوکی نێڤادا / تۆ... کێیت؟
نێڤادا / ئەوە منم ... نێڤادا
پیاوەکە کەمێک نوشتایەوە و سەیری کرد پاشان چاوەکانی گریاناوی دیاربون
باوکی نێڤادا / بە دڵنیایەوە ئەوە  ئەبێت یەکێک بێت لە خەونەکانم
نێڤادا / نا نەخێر ئەوە منم من لێرەم
نێڤادا  کۆتا جار کە ھات بۆ بینینی جۆنگکووک   باوکی بینی وە ئەمڕۆ ھات تا دڵنیابێتەوە
باوکی  نێڤادا  بە توندی باوەشی کردبە نێڤادا یا لەو کاتەدا نێڤادا  ھەستی کرد ھەموو شتەکان ونبون  ھەموو ئەوشتە پیسانەی نێڤادا  ھەڵی گرتبو  پاشان باوکی کەمێک دورکەوتەوە  و سەیری کرد و زەردەخەنەی کرد
باوکی نێڤادا /تۆ گەورە بوویت و بوویت بە کچێکی وەها دڵڕفێن
نێڤادا / ئەوەم لە تۆوە بۆ ماوەتەوە
باوکی نێڤادا /  ئۆھ من ئێستا ناشرین دەرەکەوم تۆ ئەبوایە من بە قاتەوە ببینیت
نێڤادا  کەمێک پێکەنی وەک ئەوەی جارێک ئارا پێی وت کە کەسایەتی لە دایکی ئەچێت  وەھیچ ڕێگایەک نیە تا نێڤادا  باوکی دڵخۆشکات زیاتر لە دە ساڵە لە زیندانێکدا دەژیت و هێشتا دەتوانیت گاڵتە لەگەڵ کچەکەی بکات کاتێک دواجار چاوی پێی کەوت
باوکی  نێڤادا / چۆن منت دۆزیەوە؟ چی ڕویداوە ؟
نێڤادا / ئەوە چیرۆکێکی درێژ و ئاڵۆزە
باوکی نێڤادا / کەواتە وازیلێبێنە
نێڤادا  نەیەزانی بگری یان پێبکەنێت
باوکی نێڤادا/گاڵتەم کرد تەنھا ھەموو شتێکم پێبڵێ
نێڤادا / نەخێر بەتەواوەتی تۆ یەکەم جار ھەموو شتێکم بۆ ڕونبکەرەوە، تۆ چیت بسەرھات؟ ئەی دایکم ، وە  تۆ ھەرگیز باسی جین ت بۆ نەکردم
باوکی نێڤادا / تۆ لەبارەی جین ەوە ئەزانیت؟ ئایا ئەو تۆی دۆزیەوە ؟
نێڤادا / من ئەو دۆزیەوە وە ھێشتا ئەو نازانێت
باوکی نێڤادا / بۆچی پێت نەوتوە؟
"لەبەر ئەوەی ئەو وتی ڕقی لەو کەسەیە کە بەرپرسیارە لە مردنی دایک و باوکی وە ئەیکوژێت "
نێڤادا / باوکە تۆ باوکی جۆنگکووک ئەناسیت؟
باوکی نێڤادا / جیۆن جۆنگکووک ، ئەو ئەناسیت؟
نێڤادا / بەڵێ
زەردەخەنەیەکی خەمبارەنەی کرد
نێڤادا / من ھەموو شتێک ڕونئەکەمەوە دوای تۆ
باوکی نێڤادا /ئاھ ئەمە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠ ساڵ لەمەوپێش
؟؟؟/ بریکار ٠٠٢ بۆچی ناڕۆیت؟
تایھیۆنگ سەماعەیەکی لە گوێ بوو ڕوی کردە پاسەوانەکان و دەستی گرت بە سەماعەکەیەوە وە بە ئینگلیزی قسەیکرد
تایھیۆنگ /ئۆفیسی سەرەکی فەرمانی پێکردووم چاوەڕێ بکەم، لەوانەیە ئەم زیندانییە بگوازنەوە بۆ زیندانی سیئۆل
تایھیۆنگ سەیری کرد پاشان سەیری شوێنێکی کەی کرد  تایهیۆنگ سەیری ناوەوەی کرد و دەیتوانی نێڤادا  ببینێت کە لەگەڵ پیاوە نهێنییەکە قسە دەکات. پێش ئەوەی پاسەوانەکە سەیری ناوەوە بکات تایهیۆنگ قسەی کرد
تایھیۆنگ /  مانگی پێشو دوو تاوانبارم ھێنا بۆ ئێرە ئەمەوێ سەردانیان بکەم
؟؟؟/ بەڵام بۆچی؟
نیگاکانی چاوی تایھیۆنگ ئەیوت "پێویست بە پرسیار ئەکات " ئەو ژمارە ٢ وە لە تەواوی ئاژانسەکە
؟؟؟/ لە لەم ڕێگایەوە
تایھیۆنگ  دوایان کەوت بۆ ئەوەی نێڤادا  کاتی زیاتری ھەبێت

Jk { War & Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ٢Where stories live. Discover now