Part 27

491 87 333
                                    



٤ ساڵ پێش ئێستا

نێڤادا / تۆ کێیت؟
جێسی / مەبەستت چیە؟؟
نێڤادا / ئاخ' ئەو شانەی گرت کە تەقەی لێکرابوو' ئەوە چ دۆزەخێکە
جێسی / تۆ منت لەیادە؟
نێڤادا  لەسەرەوە بۆ خوارەوە سەیری جێسی  کرد
نێڤادا / ھەستەکەم پێشتر بینیومیت
جێسی / تۆ چ شتێکت لەبیرە؟
نێڤادا / من قوتابخانەم تەواو کردوە و لە ڕیستۆرانتێک کار ئەکەم  وە خێزانێک منیانیان ھەڵگرتۆتەوە من برایەکی بچوکم ھەیە... پێموایە

نێڤادا  سەرلێشێواو دەرەکەوت  وەک ئەوەی نەتوانێت شتەکانی بە ڕاستی بیربکەوێتەوە
نێڤادا / ھاوڕێیەکم ھەیە لە زانکۆ، لەوانەیە مردبێت
جێسی  بە بێدەنگی ڕۆشتە دەرەوە و  دکتۆرەکەی بینی

جین/ چی؟؟؟
جێسی بە تەلەفون لەگەڵ  جین  قسەی ئەکرد  جێسی  سەیری نێڤادا ی کرد کە خەوتوە
جێسی / لەدەستدانی بیرەوەریەکانی دوای ئەو زەبرە بەهۆی ڕووداوە ترسناکەکانی ژیانیەوە دەستی پێکردووە دکتۆرەکە  وتی وەک ئەوەی مێشکی بیەوێت ھەموو شتێک لەبیربکات ، تەقە لە شانی کراوە بەڵام مێشکی شۆک بوە  دوای ئەو شتانە کەوتوە کە پێشتر ڕویانداوە  ئیتر نەیتوانی بەرگەی بگرێت، مەبەستم ئەوەیە کێ بەرگەی دەگرێت؟
جین / ئۆھ  شازادە خاتون
جێسی / من ھێشتا ئەبێ لەگەڵ  خۆم بیبەم ، ئێرە مەترسیدارە
جین / بەتەمایت چی پێبڵێیت؟
جێسی / گەر بیەوێت ڕاستیەکان بزانێت من ھەموی پێ ئەڵێم گوێبگرە . ڕەنگە ئەمە بە توند دەربکەوێت بەڵام نابێت نێڤادا  ببینیت کە بیری لێئەکەمەوە ئەوە باشترە ، ھەموو ئەو شتە قێزەونانەی ڕابردوو  وا ئەکات کە  نێڤادا  شتەکانی بە بیربێتەوە  بۆیە پێویستە ئەو لە تۆ داببڕێت
جین / تێئەگەم ، ئەو پێویستە  ژیانێکی تازە دەستپێبکات
جێسی / من پەیوەندیت پێوەئەکەم تەنھا گەر یادەوەری بۆ گەڕایەوە
جین / باشە گرینگی پێبە
جێسی / ئێستا تۆ بەرپرسیاریت لە ئازادکردنی باوکی نێڤادا
جین / چی؟
جێسی / ئەو.... پێی نەوتویت؟
جین / دەربارەی چی؟
جێسی / من تەواوی زانیاریەکان نازانم  بەڵام نێڤادا  وتی کە باوکت لەلایەن KIA گیراوە ، ئامانجی سەرەکی نێڤادا  ئازاد کردنی ئەو بوو
جین / گەر ئەوە ڕاستبێت، بە دڵنیایەوە لەوێ دەری ئەھێنم، سوپاس کە پێتوتم  من ھەرگیز نەمزانیبوو
جێسی / شایەنی نیە ، خواتلەگەڵ
جێسی  پەیوەندیەکەی داخستەوە و  سەیری نێڤادا ی کرد کە دوبارە خەبەری بۆیەوە
جێسی / دوبارە ھەوڵی کوشتنی من مەدە
نێڤادا / ئایا ھاوڕێبوین؟
جێسی / بەڵێ،  ئەڵێم وەک ھاوڕێ نوێیەکان
نێڤادا / شتێکی گرنگ ڕووی دەدا پێش ئەوەی تەقەم لێ بکرێت ڕاستە؟
جێسی / زۆر گرینگ، بەڵام ئێستا ھەموو شتێک باشە
نێڤادا /وە پێگەی ئێستام چییە؟
" تەنانەت ئێستا، ئەو زۆر ئارامە ، تەواو" جێسی لە دڵی خۆیدا وتی
جێسی /  خاتونەکەم ، تۆ بەڕێوبەریت
نێڤادا / لە ؟
جێسی/ مافیا ، لە شوێنێکی دور
نێڤادا / بۆچی ئەبێت متمانە بە قسەکانت بکەم؟
جێسی / لەدوای من تۆ ھیچ کەسێکت نیە




Jk { War & Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ٢Where stories live. Discover now