Part 10

517 92 210
                                    



باوکی نێڤادا / بابەتەکە ترس نیە خۆشەویستیە تۆ یورا ت خۆشەوێت خۆت ئازار مەدە
جەنگھیۆن / خۆشەویستیەک کە وا لە ژیانت بکات ببێت بە دۆزەخ واباشترە ڕزگارت بێت لێی
باوکی نێڤادا / کۆتا ئاواتم ئەوە کۆتا ئاواتمە ئەو مەکوژە ئەوە تەنھا ئەبێتە ھۆی ئازاردانی خۆت
جەنگھیۆن / ڕاستە من نامەوێت ئازار بەخۆم بگەیەنم بەڵێنبێت

جەنگھیۆن ھات بۆلای باوکی نێڤادا و باوەشی پیاکرد کە زۆر بەدەگمەن وائەکات
جەنگھیۆن / تۆم لەبیرئەمێنێت
بە زانینی ئەوەی باوکی نێڤادا بەم زوانە ئەم جیھانە بەجێئەھێڵێت وە پێش ئەوەی بەجێیبھێڵێت ئەیەوێت چاوی بە جین بکەوێت
جین نزیکەی ١٢ ساڵ ئەبێت ئێستا لە وانەیەکی مێژوودا بوو، ڕاهێنەرەکەی ئامادەبوو لە ژوورەکەدا دەفتەری تێبینییەکانی دەخوێندەوە
؟؟؟/"عاشقی خواستی یارمەتیدانی خەڵک و بەزەیی بۆ سەختییەکانیان بووم ، زۆرجار بە ئۆتۆمبێل بەو شوێنانەدا دەگەڕاین کە دەمانویست قوتابخانە بۆ هەژاران دروست بکەین"
کچەکە دەفتەری تێبینیەکانی داخست
؟؟؟/ ئەمە وتەی ماریا ھێنیا یە
ھۆسۆک / ھممم ئەو کێیە؟
مناڵەکان دەستیان کرد بە پێکەنین
شوگا / تۆ تەنھا ئەزانیت شەڕ بکەیت مێشکت ھیچی تیانیە
ھۆسۆک/ لە کەسێکی لاوازی کۆمپیوتەرەوە ھاتوە
؟؟؟/ کوڕینە بێدەنگبن
جین / ئەو ھاوسەری پابلۆ ئیسکۆبارە کەپاشای کۆکاینە لەو ڕۆژەی کۆچی دوایی کرد، جیهان ئاهەنگی گێڕا. بەڵام ئەو ژنە نەیکرد ئەو ئەیزانی بەڕاستی کێبوو
کەسێک لە دەرگای دا و قسەی کرد
؟؟؟١/ سیۆک جین کەسێک ھاتوە بۆ سەردانیت
جین ھەستا وە کەمێک سەری لێشێوا کە ئەوە کێیە ھاتوە بۆ سەردانی کردنی
جین سەیری کرد کە لە ڕاڕەوەکە وەستاوە ئەوە باوکێتی
جین / با باوکە ؟
باوکی نێڤادا / ئەوە منم
جین / لەکوێ بویت.... ئەو ھەموو ماوەیە ؟
باوکی نێڤادا /ناچار بووم خۆم لێت دوور بخەمەوە بۆ سەلامەتی خۆت
جین / تێئەگەم
باوکی نێڤادا کەمێک سەری سوڕما چاوەڕێبو جین بگری و ھاوارکات بەڵام جین زۆر تئگەیشتوبو
باوکی نێڤادا / سوپاس
جین / دایکم چۆنە ؟شازادە چۆنە؟
باوکی نێڤادا تەنھا باوەشی پیاکرد
باوکی نێڤادا / من ئەبێت دوبارە بەجێتبھێڵم لەبەر تەندروستی خوشکەکەت کاتێک کە گەورەبویت ئەبێت بیدۆزیتەوە باشە؟
جین / بەڵام بۆچی، ناتوانیت پێمبڵێیت تەنھا لە کوێیە؟
باوکی نێڤادا / بابەتێکێ ئاڵۆزە کاتێک کاتی گونجاو ھات بە بەڕێز جیۆن بڵێ پێتەڵێت
نەیدەزانی بەڕێز جیۆن پێش ئەوەی ئەو کاتە بێت کۆچی دوایی دەکات باوکی نێڤادا ئەیزانی KIA بەدوای نێڤادا ئەگەڕێن
باوکی نێڤادا / وە ئەگەر ڕۆژێک KIA نێڤادا ی بەدەستھێنا ئەوا بیپارێزە لە KIA



نێڤادا / باوکە من ئەمرم ؟
باوکی نێڤادا / نەخێر ، نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوئەبێت، نێڤادا گوێبگرە لە ڕاستیە شتەکان کەمێک سەختەبن ، بەڵێنم پێبدە بە بەھێزی بمێنیتەوە
نێڤادا / بەڵێنبێت
دکتۆرەکە ماسکەکەی کردە سەر دەم و لوتی نێڤادا بە ھێواشی دەستی کرد بە لەدەستدانی ھۆشی باوکی نێڤادا لە تەنیشت جێگاکەوە دانیشت ئەوانەی کەش بەھەمان شێوە



Jk { War & Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ٢Where stories live. Discover now