Part 19

509 88 280
                                    



مارک / تۆ ئەڵێیت چی؟!
جاکسۆن / ئێمە جۆنگکووک ئەکوژین
مارک بە بێ باوەڕیەوە سەیری ئەکرد
مارک / گەر ئەوەنە ئاسان بوایە زۆر لە خەڵک ئەیانتوانی بیکەن
جاکسۆن / ھاوڕێ، من زۆر لە تۆ باشتر ئەزانم
مارک / کەواتە بەتەواوەتی چۆن بیکوژین؟
جاکسۆن / ئێمە وەک پەڕەڕەشەکان نابێت بەشداری ئەوەبکەین بۆیە بە کەسێکی کە ئەڵێین ئەوە بکات
مارک/ ئەو کەسە کێیە کە دەربارەی ئەوە پێی ئەڵێیت؟ ئەو کەسە کێیە کە کار بۆتۆ ئەکات؟ لەوە زیاتر ئەو کەسانە بۆ کارت بۆ ئەکەن؟
جاکسۆن / مارک نیگەرانی ئەوە مەبە من بەڵێنت پێئەدەم ئەمە تۆڵەیەکی شیرینە ، باشە؟
مارک / تەواو باشە



لیسا/ ھێی دۆڕاو
بەیکھیۆن/ لێرە چی ئەکەیت بریکار ٠٠٩؟
لیسا / ئەرکم نیە وە لێرەوە تێپەڕیم، ئێ چی ھەیە چی نیە؟
بەیکھیۆن چاوی بچوک کردەوە و بە کەمێک گومانەوە سەیری لیسای کرد چونکە ڕۆژانە قسەی لەگەڵ ناکات ھەر لە سەرەتاوە نێڤادا و لیسا کێشەیەکیان ھەیە لەگەڵی
بەیکھیۆن / چیتەوێت؟
لیسا / ئەبێ من چیم لە تۆ بوێت؟ وا دیارە تۆش زۆر شتت نییە بیکەیت
بەیکھیۆن / لە ڕاستیا من ھەمە
لیسا / تۆ بابەتەکەی نێڤادا ت پێنەدرابوو؟
بەیکھیۆن / بۆچی ئەوەنە تامەزرۆیت؟
لیسا / وەڵامی پرسیارەکەم بدەرەوە من سەرەتا پرسیارم لێکردیت
بەیکھیۆن / چی بەدەست ئەھێنم؟
لیسا / من زانیاریەکەی زۆر بەسودت پێ ئەبەخشم
بەیکھیۆن دەستی خستە سەر دەستی و سەیری کرد
بەیکھیۆن / بەڵێ من ڕاسپێردراوم بۆ بابەتەکەی نێڤادا
لیسا / ھیچ شتێکت دۆزیوەتەوە دەربارەی دایک و باوکی
بەیکھیۆن / ئەو پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە نێڤادا ناناسێت

لیسا / ئەو ئافرەتە، جێسی، ئایا زیرەکە؟
بەیکھیۆن / ئۆھ زۆر ھێشتا ھیچ شتێکی نە درکاندوە
لیسا / وەک ئەوی ھەڵبێت؟
بەیکھیۆن / بەڵێ ئەو وادەرەکەوێت کە ئەتوانێت بیکات بەڵام نایکات ھەر وەک ئەوەی چاوەڕێی کاتی گونجاو بێت
لیسا / تۆ وا قسە ئەکەیت ھەلھاتن لە چاودێری KIA و ئاسایشەکەی زۆر ئاسان بێت
بەیکھیۆن / ئەوە ئاسانە گەر خیانەتکارێک بناسێت لێرە
لیسا / باشە تەنھا بینێرە بۆ زیندانی بێدەنگ
بەیکھیۆن / ھھھھھھ ئەو بنێرم بۆ تۆ؟ تۆ ئەزانی بەس خەڵکە بێسودەکان ئەنێردرێن بۆ ئەوێ ئەو ئافرەتە ھێشتا سودی ھەیە
بەدڵنیایەوە لیسا ئەوەی ئەوێت کە جێسی ڕادەستی زیندانی بێدەنگ بکەن و پاشان بتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات وە ئەتوانێت ئازادی بکات و ڕێگەبدات یارمەتی نێڤادا بدات بەڵام دەبوو سەرەتا بەیکھیۆن ڕازی بکات

لیسا / چۆن ھێشتا ئەتوانێت سودی ھەبێت؟
بەیکھیۆن / بۆ نمونە بۆچی بریکار ٠٠٧ بەتەنھا لەگەڵ ئەو ئەڕۆشت؟ لەکاتێکدا ئەو مافیایەکی تەواوی ھەیە تا پارێزگاری لێبکات بە نزیکەی وادەرەکەوت کە بریکار ٠٠٧ بە دزیەوە ئەڕوات

بەدڵنیایەوە ھیچ کەسێک لە KIA نازانێت ئەو کاتەی لیسا وای لە نامجون کرد بڕوا بەوەبکات کە نێڤادا لەگەڵ جۆنگکووک ھەڵھات لە زیندانی بێدەنگ ئەوە شتێکە کە لیسا نایەوێت بیری بکەوێتەوە ، لەو کاتەدا جۆنگکووک ڕاست لەبەردەمیان بوو و دەبوو فەرمانی ئەو جێبەجێ بکات. نەیدەتوانی هیچ بۆ نێڤادا بکات، بەڵام ئێستا هەوڵی دەدا یارمەتی بدات بەبێ ئەوەی جۆنگکووک بزانێت
بەیکھیۆن / ھەرچیەک بێت، ئەو زانیاریە بەسودەکە چیبوو؟
لیسا /فرۆشتنێکی گەورە لە دەوروبەری شارەکەدا بەڕێوەدەچێت لەبیری مەکە
بەیکھیۆن / ئەتەوێ تەقەت لێبکەم؟
لیسا / بەڵام ناوی من لە لیستی ئامانجەکانی تۆ نیە، باشە گوێ بگرە، گومانم هەیە
بەیکھیۆن / گومانی چی؟
لیسا / بکوژەکەی بەڕێز کیم ، من پێم وانیە کچێکی ئاسایی بێت وە ئەوە مەحاڵە کە لەشفرۆشێک کەسێک بکوژێت کە بۆ ماوەیەکی زۆر وەک بریکار مابووەوە
بەیکھیۆن / خۆم ئەوە ئەزانم
دەنگی بەیکھیۆن بێ ھیوای پێوەدیاربو ئەو چاوەڕێی شتێکی گەورەتری ئەکرد
لیسا / پێم وایە ئەزانم کێ بکوژە ڕاستیەکەیە..
بێ ھیچ کات بەفیڕۆدانێک بەیکھیۆن دەمانچەکەی خستە سەر سەری لیسا کە چەند سانتیمەترێک لە سەریەوە دور بو
بەیکھیۆن / تفی لێبکە

Jk { War & Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ٢Where stories live. Discover now