Part 31

516 85 405
                                    




شوگا پەرداخێک ئاوی دا بەو کچە پاشان لەسەر ھەمان قەنەفەی ئەو دانیشت بەڵام دوریەک لە نێوانیان ھەبوو
شوگا / ئایرین ، چی ڕویداوە ؟ من پێم وابوو تۆ مردویت؟
چی ئەو نازانێت ئەو کچە ئایرین نیە ، کچەکە بە دودڵیەوە سەیری پەرداخە ئاوەکەی کرد
ڕینا/ من ... من ڕزگارم بوو
شوگا / بۆچی نەگەڕایتەوە لای من؟ ئەوە زیاتر لە ٦ ساڵە
ڕینا / من ... من پێم وابوو تۆ منت لەبیرکردوە ، چۆن دەمتوانی بگەڕێمەوە و کێشەی زیاترت بۆ دروست بکەم؟
شوگا لەسەر زەویەکە دانیشت لە بەردەمی ئایرین و دەستی گرت پاشان لێی نزیک بۆیەوە و چاوەکانی داخست
شوگا / تکایە جارێکی کە بەجێم مەھێڵە ، بەڵێن دەدەم ئەمجارە ئاگادارت ئەبم بۆیە بمێنەرەوە

ڕینا بە بێهێزی زەردەخەنەی کرد 'دەبێت زۆر ئایرین ی خۆش بوێت، بەڵام وەک چۆن شتێکی چێژبەخش ئەکەم ، تەنها دەبێت جوان مامەڵە بکەم و ئەم ئەرکە بچووکە بە ئەنجام بگەیەنم"
ڕینا لەبەر ھۆکارێک نێردراوە بۆ شوگا

٤ ساڵ پێش ئێستا

ڕینا / سیخوڕ ؟
نامجون/ بەڵێ، وەک سیخوڕ کار بکە بۆ دژەگولە ، بریکارێکی سیخوڕ کە زانیاریە نھێنیەکان دژەگولە ئەنێریت ، زانیاریە نھێنیەکان تەنھا بریکارە باڵاکان ئەیزانن
ڕینا / كەواتە سیخوڕ بریکارێکی باڵایە ؟
نامجون / بە ئەگەری زۆرەوە
ڕینا / سیۆلگی ناتوانێت ببێت ڕاستە؟
سیۆلگی تاکە بریکارە کە ڕینا ئەیناسێت
نامجون / نەخێر ، خێزانی بریکار٠٠٨ بەشێکن لە دەسەڵاتدارەکانی KIA ، تۆ پێویستە سیخوڕەکە بدۆزیتەوە بەڵام یەک شت لە مێشکت بھێڵەوە ، گرینگی بەوان مەیە ، بریکار ٠٠٧ ژیانی بەوە بەخشی
ڕینا / نیگەران مەبە ، من ناکەومە دوای ئەو ھەستە بێسودانە ، من تەنھا ھەرچی لە قازانجم بێت ئەوە ئەکەم
نامجون / منیش ئاوا بیرەکەمەوە ، ئەو ژاوەژاوە لە مێشکت ھەڵبگرە نەک بریکار
ڕینا / لەبەر ئەوەی من بریکار نیم هەرگیز نابم بە کەسێک کە بە ناوی دادپەروەرییەوە خوێن بڕێژم





لیسا/ پێم وایە KIA دەستی کردووە بە گومانکردن لە وەی سیخوڕێک لە ناویان ھەبێت
جیمین / ئەوان گومان لە تۆ ئەکەن ؟
لیسا / بەدوری مەزانە ، لەوانەیە ، ناتوانین KIA بە کەم سەیر بکەین
جیمین شانی لیسا ی گرت
جیمین / گوێبگرە گەر شتەکان بەرەو مەترسی ڕۆشتن، تۆ پێویستە بێیتە دەرەوە لەوێ
لیسا / سوپاس
جیمین / من نا ، منامەوێت دوبارە کەسێکی گرینگ لەدەستبدەم
لیسا ئەتوانێت بڵێیت جیمین دەربارەی نێڤادا قسەئەکات
لیسا / نیگەران مەبە ھەرگیز جارێکی کە شتێکی لەو جۆرە ڕوناداتەوە ، ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا ترسناک بوو



نێڤادا ڕۆشتە ژورەوە بۆ خانوەکە جێسی قۆڵی گرت
جێسی / نێڤادا بۆچی ڕۆشتیت بۆ کۆنفرانسەکە ؟ جگە لەوەش بۆچی لە نێوان ئەو پیاوانەدا گیر بوویت؟ تەنانەت پێش ئەوەی بچویتایە ناو ئەو گێژاوە ئەتزانی ئەوانە کێن؟
نێڤادا / ھێی، ئێستا کاتی ئەوە نیە وانەم پێبڵێیتەوە
جێسی / ڕاستە ، کەسێک چاوەڕێتەکات





تایھیۆنگ / من نامەوێت پرسیاری زۆرت لێبکەم بە ئەگەری زۆرەوە ئەتزانی نێڤادا لە ژیانە بەڵام ئایا ئەزانیت نێڤادا لە مافیا دایە؟
جۆنگکووک /بە هیچ شێوەیەک پرسیارم لێ مەکە
تایھیۆنگ / ئەوە وەک نەخێر وەرئەگرم
تایھیۆنگ بیری لەوەکردەوە کە نێڤادا زۆر جیاوازبوو، نێڤادا و تایھیۆنگ ھاوڕێیەتیەکی زۆرباشیان ھەبوو ھێشتا کەچی نێڤادا ھیچ ھەستێکی نەبوو کە بینی
دوای ئەوەی تایھیۆنگ جۆنگکووک ی گەیاند دوبارە ڕۆشتە ناو بەرزکەرەوەکە

جۆنگکووک بانگی کەسێکی کرد کاتێک چوە ژوری ھوتێلەکەوە
جین/ ھێی؟
جۆنگکووک / ٤ ساڵ پێش ئێستا نێڤادا ت بۆ کوێ نارد؟
٤ ساڵ پێش ئێستا جۆنگکووک داوای لە جین کرد گرینگی بە نێڤادا بدات وە لەدوای ئەوەوە ھەرگیز پرسیاری لێ نەکردەوە
جین / نەڵێیت کەوا ..... چاوت پێکەوت؟
جۆنگکووک / وەڵامی پرسیارەکەم بدەرەوە



درەنگانی شەو بوو، جیمین لە ئۆتۆمبێلێکی ڕەش هاتە خوارەوە و بەرەو فڕۆکەیەکی تایبەت ڕۆیشت. بە ھێواشی ئەمەی وت بە کەسێک پێش ئەوەی بچێتە ناو فڕۆکەکە " دڵنیابە کەس ئەمەی نەبینیوە" پاشان دانیشت و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی
جیمین /ببورە جین، شوگا.. دەبێت بڕۆم
تزیۆ/ ئەزانی دژی فەرمانی جۆنگکووک ئەکەیت وایە؟
جیمین / ئەمە چ دۆزەخ.... چۆن ھاتیتە ئێرە؟
تزیۆ / ڕێگای خۆمم ھەیە،
جیمین /هێی تەنانەت دەزانی بۆ کوێ دەڕۆم؟
تزیۆ / بە دڵنیایەوە، ئەچیت بۆلای جۆنگکووک و ئەوانی تر
جیمین / بەڵێ، وە بە ئەگەری زۆرەوە شەڕ ڕوئەدات ، پێویست ناکات دەزگیرانە بچوکەکەی لەوە دور بێت؟
تزیۆ / بۆ بینینی جۆنگکووک مەلە ئەکەم لە دەریادا
جیمین / کەواتە مەلە بکە لە دەریادا ، دابەزە
تزیۆ / ببورە جیم
تزیۆ ماسکی خەوەکەی ھەڵگرت و ڕۆشت بۆ چەند کورسیەک لە دواوەی جیمین پاشان خەوت
جیمین / زۆر زۆر ڕقم لەو ئافرەتەیە



جین/ بەڵێ ، ئەو ھیچ یادگاریەکی ڕابردوی لەبیر نیە
جۆنگکووک / تۆ ئەتزانی کە بەشداری لە مافیای کارتی ڕەش کردوە؟
جین / بەڕێز کەیس بە ڕاستی ئەوی وەک سەرۆکی داھاتوو ناساند ، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکەی گومانم هەبوو
جۆنگکووک / کەواتە نەتزانیبو
جین / نەخێر، من ھیچ پەیوەندیەکم بەو کچەوە نەکرد کە گرینگی پێ ئەدا ، پێم وابوو نێڤادا لە دوورەوە ژیانێکی ئاسایی دەست پێدەکات
تەنانەت جۆنگکووک یش لەو باوەڕەدابو کە ژیانێکی ئاسای بژی
جین / ئێستا چی ئەکەیت؟
جۆنگکووک / نازانم گەر ..... ئەمجارە دەتوانم وازی لێبهێنم
جین / جۆنگکووک ، ئەو ئێستا تۆی لەبیرنیە
جۆنگکووک / ئەو ڕۆژە ، ئەو دەرفەتێکی نایابی ھەبوو بۆ ئەوەی زۆر دور ڕاکات ، بەڵام ئەو گەڕایەوە تەنھا بۆ ئەوەی پارێزگاریم لێبکات، لە شوێنێک لە دڵیدا ھێشتا منی تیایە ، ئەو منی بیرەکەوێتەوە






بەردەوامە .....

Jk { War & Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ٢Where stories live. Discover now