Part 12

512 91 123
                                    



مارک / کەواتە؟ ئێستا چی
جاکسۆن / ڕێئەکەوین لەگەڵ ئەوەی گرینگە، مارک دەربارەی خوشکەکەت شتم پێ بڵێ ئەو بەشێکە لە مافیای دژەگولە ڕاستە؟
مارک / بەڵێ
جاکسۆن / کۆتا جار کەی بو کە چاوت پێیکەوت
مارک / لەبیرمبێت لەگەڵ تۆ بوم
ئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاھەنگەی کە بۆ یەکەم جار جاکسۆن نێڤادا ی بینی
جاکسۆن / جیۆن جۆنگکووک و نێڤادا بەڕاستی شتێکیان ھەیە؟
مارک / ھەموو کەسێک لە جیھانی تاوانەکان ئەوە ئەزانێت
جاکسۆن / ئایا هیچ دەنگۆیەک لەسەر ئەوان بڵاوبووەتەوە؟
مارک / بە پێی ئەوەی بیستومە ئەوان لە گەشتن و ھیچ ئەرکێکیان نیە

ھەرچەندە مارک ئەیزانی نێڤادا بریکار ٠٠٧ وە ھەموو ئەو شتانەی ڕویداوە ئەزانێ  بەڵام دیارە نەیئەزانی جاکسۆن بریکار ٠٠١ ە،
مارک/ ئاھ بەڕێوبەر ھەفتەی داھاتو ئەتوانم سەردانی باوکم بکەم ؟
جاکسۆن  / بەدڵنیایەوە بڕۆ

ئێستا شەوە  نێڤادا  سەیری مۆبایلەکە ئەکات ھێشتا لە سەنتەری کۆمپیوتەرەکەیە  ھیچ نامەیەک یان پەیوەندیەکی پێنەگەیشتوە لە لایەن کارتی ڕەش

"ئایا بەڕاستی ئەمە کۆتایی هاتووە؟"

ئەگەر ئەمە کاریگەری نەبوو ئەوا بەڕاستی هیچ بژاردەیەکی نیە جگە لە ڕوونکردنەوەی هەموو شتێک بۆ جین، بەڵام نەیدەویست وەک خواستی باوکی ئەوە بکات
نێڤادا بۆ چەند چرکەیەک بیری ئەکردەوە دەربارەی کارتی ڕەش لەناکاو کەسێک بە مێزەکەی بەردەمی کێشا نێڤادا سەری بەرزکردەوە بۆ ئەو کەسە کە زۆر باڵای بەرزە
"ئەوە ئەتوانێ ئەوبێت؟"
؟؟؟/ گوێبگرە خاتونەکەم ھەموو ڕۆژەکە تۆ لێرە دانیشتویت ، گەر سەیری ئەو دەوروبەرە بکەیت گڵۆپەکان کوژاونەتەوە ئێمەش دایئەخەین
نێڤادا  چاوی بچوک کردەوە پاشان ھەستا
نێڤادا / باشە من ئەڕۆم
پیاوەکەی بەردەم نێڤادا  بە ھێواشی کەوتە سەرزەویەکە  لەپشت پیاوەکەوە ڕوخسارێکی ناسراو دەرکەوت
ھۆسۆک/ ھێی شازادە
نێڤادا چاوەکانی فراوانبو پاشان سەیری دواوەی خۆی کرد پیاوەکانی دژە گولە نزیکی ئەبونەوە
ئێستا لە دواوەی و لە پێشەوەی پیاوەکان وەستاون
نێڤادا  بەھێواشی چەقۆکەی لە گیرفانی دەرھێنا وسەیری ھۆسۆک ی کرد
ھۆسۆک / ئۆھ تۆ شەڕ لەگەڵ من ئەکەیت؟
ھیچ ڕێگەیەکی کە نیە کە بیکات نێڤادا ئەزانێ ھۆسۆک زۆر بەھێزە ئەو شەڕکەرێکی بە توانایە بۆیە تەنھا کات بە فیڕۆدانە نێڤادا سەیری پیاوەکانی کەی کرد  دەمانچەیان پێ نیە مانای وایە ئەیانەوێت بە زیندوی بیگرن
نێڤادا  ھێرشی کردە سەر دوو پیاوەکەی دواوەی و ڕایکردە دەرەوەی سەنتەرەکە کاتێک باڵەخانەکەی بەجێھێشت ڕۆشتە شوێنی پارک کردنی ئۆتۆمبێل پیاوی زیاتری لێبوو وە تەنھا سەیارەی ڕەشی لێبوو کە ھی دژەگولە بون چواردەوری نێڤادا یان گرتبو ھێشتا نێڤادا وەستابوو دوو پیاو قۆڵیان  گرت  نێڤادا نەجوڵا
سەیارەیەک زۆر دور نەبو لێوەی دەرگاکەی کرایەوە و جۆنگکووک ھەنگاوی نا بۆ دەرەوە پاشان نزیک بۆیەوە لێی
جۆنگکووک / تۆم گرت
نێڤادا / ئەوەنە ئاسان نیە من بگریت
جۆنگکووک / دەمە ناوازەکەت ھەرگیز ناڕوات ھێشتا وەک خۆیەتی
ئەمجارە چی دەکەیت؟

Jk { War & Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ٢Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora