Part 16

521 92 369
                                    

  

نێڤادا  بیری لەوە ئەکردەوە کە نەیدەویست هەموو شتەکە بە جیمین بڵێت، ئەوا لە کۆتاییدا بۆی دەردەکەوێت کە ئەو خوشکی جینە. وە لەوانەیە بە جین بڵێت نێڤادا   ئەیەوێت خۆی ئەو کەسە بێت کە بە جین ئەڵێت چونکە  نێڤادا  ئەیزانی جین ھەست بە خراپی ئەکات  بە زانینی ئەوەی نێڤادا  ئەو ھەموو ماوەیە شاردویەتیەوە  بۆیە ئەیەوێت خۆی ھەمووی ڕونکاتەوە
نێڤادا / لە ڕاستیدا KIA  بوو خێزانەکەی تێکشکاندم
جیمین / چی؟ ئەی بۆ لای ئەوان مایتەوە ؟
نێڤادا / ھەموو کاتەکە درۆیان لەگەڵ  ئەکردم
جیمین /هێی، ببورە بەو شێوەیە ڕوویدا
نێڤادا / ئەزانیت خراپترین بەش چیبوو ، من متمانەی جۆنگکووک م لەدەستدا  ئەو گوێ لە من ناگرێت  وایە؟
جیمین  کەمێک  سەیری کرد پاشان زانی کە ئەوە  شتێکی ئاساییە چونکە جۆنگکووک  بە سروشتی وایە
جیمین /  تەنانەت ئەگەر جۆنگکووک  بڕاواشی پێت بێت ھیچ شتێک  گرینگ نیە بۆی
نێڤادا / کەواتە ھەر بەڕاستی ھیچ شتێک سودی نیە گەر بۆی  ڕونبکەمەوە
بۆ ساتێک بێدەنگ بوون
نێڤادا / ئێستا  جۆنگکووک  چی لە من ئەکات؟
جیمین / ئەو تۆ لێرە ئەھێڵێتەوە لەلای خۆی  لەم بارودۆخەتدا  بەڵام  لە ڕاستیدا لەگەڵت نابێت

"هەرگیز شتەکان لە نێوانماندا ئاسایی نابن"
نێڤادا / جیمین ، یارمەتیم ئەدەیت؟
جیمین / شوێنێکت ھەیە کە بۆی بڕۆیت؟
نێڤادا  سەیری کرد
جیمین / کەسێکت ھەیە کە لە پشتت بێت؟
نێڤادا  باسی جێسی بۆ کرد
جیمین  ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی
جیمین / من نامەوێت لە دژی جۆنگکووک  بم من نامەوێت یارمەتیت بدەم بەڵام من ئاسانکاریت بۆ ئەکەم تا ئەو کچە یارمەتیت بدات
نێڤادا / سوپاس
جیمین  دەرزیەکەی دەستی بەتاڵکردەوە
جیمین / تۆ لە ئێستایا دەرمانەکە وەرناگریت کەمێکی کە وزەت ئەبێ  بەڵام  لای ھیچ کەسێک خۆت ئاشکرا مەکە  لە ڕاستیا من ڕێگەم پێنەدراوە لێرەبم وە ئەوانەی دەرەوەش

نێڤادا / تۆ باشترە بڕۆیت
جیمین  زەردەخەنەیەکی کرد و ماسکەکەی بەست و ڕۆشتە دەرەوە

شوگا لە سەیارەکە ی دابەزی و ھەنگاوی نا بەرە و گۆڕستان پاشان لەبەردەم گۆڕێک وەستا  چەپکێک گوڵی پێبو  پاشان لەسەر گۆڕەکە داینا
شوگا / بێتاوانتر لەو گوڵانە ، تۆ شایەنی ئەوە نەبویت
ئەوە گۆڕی  ئایرین بوو  چەندین ساڵ تێپەڕی  کەچی ھێشتا شوگا  ھەموو مانگێک یەت و گوڵی بۆ ئەھێنێت
شوگا / داوای لێبوردن ئەکەم  نەمتوانی  بتپارێزم   من بێھیوات ئەکەم  گەر تەنھا یەک  دەرفەتم ھەبوبا  ئەوا بەردەوام تۆم لە نزیک خۆمەوە ئەھێشتەوە  وە ھەرگیز ڕێگەم نەئەدا ھیچ شتێک ڕوبدات، بم بەخشە


ئارا/ بۆ کوێ ئەڕۆیت؟
بەڕێز لی/ ئایا ھەرگیز پرسیاری ئەوەت لێکردوم کە بۆ کوێ ئەڕۆم؟
ئارا/ بەدڵنیایەوە نەخێر
بەڕێز  لی/  چاوم بە مارک ئەکەوێت
ئارا/ کەواتە منیش ئەبێت بێم
بەڕێز لی/ نەخێر مارک ئەیەوێت بە تەنھا بمبینێت
ئارا/ ئەوە نامۆیە ، باشە پێی بڵێ  پەیوەندیم پێوەبکات
بەڕێز لی/ باشە  با بیبینم ، ئەتوانم پرسیاری شتێکت لێبکەم؟
ئارا/ چیە؟
بەڕێز  لی/ ھەموو ئەو ساڵانە من ھەرگیز ھەستم بە ئەوە نەکردوە کە نزیکبم لێتەوە وە تەنھا شت کە قسەی لەسەر بکەین کارە یان مارکە
ئارا/ ئەمەت لە کوێوە ھێنا ؟
بەڕێز لی/ وازیلێبێنە ،  ئاگاداری خۆتبە

Jk { War & Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ٢Where stories live. Discover now