Part 21

500 87 311
                                    


لیسا/ جین خوشکەکەتم دۆزیەوە
جین / ھێی ؟ لیسا؟ ناتوانم بە باشی گوێم لێتبێت کێشەیەک لە پەیوەندیەکەھەیە
لیسا / لەکوێیت؟
جین / چی ڕویداوە ؟
لیسا / پێموایە ئەزانم خوشکەکەت کێیە، خوشکەکەت
لیسا بە دەنگی بەرز وای وت تا جین بتوانێت گوێی لێبێت
جین / چی؟؟ لیسا توانیت بیدۆزیتەوە؟؟
لیسا / کەی ئەگەڕێیتەوە بۆ ئێرە؟
لیسا ئەزانێ جین لە وڵاتێکی دورە
جین /زیاتر لە ٢٤ کاتژمێری تر یەمەوە، خوشکەکەم کێە؟
لیسا / کەسێکە کە نزیکە لێتەوە یان نزیکبوو
جین دەنگی بە باشی نە ئەھات بەھۆی خراپی شەبەکەوە " من بەم زوانە ئەگەڕێمەوە" ئەوکاتە لیسا ئەتوانێ پەیوەندی پێوە بکات پێش ئەوەی لیسا وەڵامی بداتەوە پەیوەندیەکەی کەی بۆ ھات کە زۆر گرینگە لیسا پەیوەندیەکەی لەگەڵ جین داخستەوە و وەڵامی ئەوەی دایەوە
لیسا / ھێی؟؟؟
بەیکھیۆن / من ئەو ئافرەتە ئەنێرم بۆ تۆ
لیسا/ کێ؟ جێسی ؟
بەیکھیۆن / بەڵێ ، گرینگی پێبدە و بیبە بۆ زیندانی بێدەنگ
لیسا / وائەکەم  ، کەسێک ئەنێرم بە شوێنیدا
بەیکھیۆن  پەیوەندیەکەی داخستەوە لیسا  کەمێک ترساو دەرەکەوت لەوەی کە  بەیکھیۆن  شتێکی زانیبێت بەڵام  خۆی ئارام کردەوە و پەیوەندی بۆ کەسێکی کە کرد
جیمین / ھێی؟
لیسا / ھێی  جێسی  بەم زوانە یەتە دەرەوە
جیمین / لە کۆتایدا
لیسا / بەڵێ، من بینێرم بۆ کوێ ؟
جیمین / بوسان ، کۆشکەکەی جۆنگکووک
ئەوە تەواوی پیلانەکەیە کە جیمین  و لیسا  و جێسی  و مۆنبیۆل  بەشدارن تێیدا کە لیسا   جێسی  ئازادبکات لە دەستی KIA،  جێسی یش بچێت بۆلای نێڤادا  بە یارمەتی مۆنبیۆل  بتوانێت ڕزگاری بێت لە پاسەوانەکان و ئاسایشی کۆشکەکە وە جێسی  نێڤادا  بەرێت و بڕوات
جیمین / باشە
لیسا  کۆتای بە پەیوەندیەکە ھێنا
لیسا / ئاھ نێڤادا  ئەونەفرەتیە لەبەر تۆ ئەکەم
لیسا  لە بارودۆخێکی تەواو ئاڵۆزدایە  بۆ یەکەم جار لە پشت جۆنگکووک ەوە کارێک بکات کە جیمین  پێیسپاردوە  وە لە لایەکی کەوە بەیکھیۆن و KIA کاریانپێداوە وە  شتەکان لەگەڵ  جین گەشتونەتە لوتکە  وە لیسا سەریلێشێواوە و دڵنیانیە کە چی بکات ھەروەھا زانیاریەکانی  نێڤادا  ھاوتایە لەگەڵ  خوشکەکەی جین " چی گەر خوشکەکەی نەبێت؟ ئەوە کاریگەری لەسەر جۆنگکووک ئەبێت؟ ئایا جین  شتێکی شێتانە ئەکات؟  ئەوە گەر من ئەو زانیاریانە بڵاوبکەمەوە ئایا  شتەکان ئەتەقێنێتەوە؟ یان چی گەر لە کۆتایدا دەرکەوت خوشکەکەی نیە؟" ئەوە ئەو ھۆکارەبو کە بۆیە لیسا  ھەر زوو بە جیمین ی نەوت
لیسا / بەم زوانە نێڤادا  ڕائەکات.... پێویستە سەرەتا ڕزگاری بێت دواتر جین  ئەتوانێ قسەی لەگەڵ  بکات
لیسا  لە وشەی دواتر مەبەستی ئەو کاتەبو کە جین  ئەگەڕێتەوە بۆ کۆریا


جۆنگکووک  سەیری دەرەوەی ئەکرد لە پەنجەرەکەوە وەک ئەوە  دەرەکەوت کە ون بوبێت  یان بیری کەسێک بکات
لەوکاتەدا مۆبایلەکەی زەنگی لێدا  و ھەڵیگرت
؟؟؟/ جیۆن جۆنگکووک  ئەزانیت کێم ؟
جۆنگکووک / ناتوانم دەنگی تۆم بیرکەوێتەوە
؟؟؟/ تۆ باوکمت کوشت
جۆنگکووک  زانی کێیە و پێکەنی
جۆنگکووک / ئۆھ برا مناڵەکەی نێڤادا
مارک / ئەگەر خۆت بە پیاوێکی ڕاستەقینە ئەزانیت ئەوا یەیت و چاوتپێمەکەوێت
جۆنگکووک / کاتێکی تر
مارک / دەمانچەکەت لەگەڵ خۆت بێنە گەر ئەتەوێ ، من ئەوەی خۆمم ھێناوە
جۆنگکووک / ئۆھ ئەزانم ئەمە بەرەو کوێ ئەچێت
جۆنگکووک بۆ چەند چرکەیەک بێدەنگ بوو پاشان کەمێک پێکەنی
مارک / چی
جۆنگکووک / وابیرەکەمەوە نێڤادا حەزی لەوەیە کاتێک پێی بڵێم چۆن من تۆم کوشت
مارک / ئەبینین کێ کێ ئەکوژێت
جۆنگکووک پەیوەندیەکەی داخستەوە و مارک مۆبایلەکەی خستە لایەکی مێزەکە پاشان سەیری جاکسۆنی کرد
جاکسۆن / باشە، ناونیشانەکەی بۆ بنێرە
مارک / پێت وایە کە بێت؟
جاکسۆن / کاتێک شتەکە پەیوەندی بە نێڤادا  بێت پێموانیە لە بیریبکات
مارک / من کات و شوێنەکەی بۆ ئەنێرم
جاکسۆن / باشە، وە تۆ نابێت بچیت بۆ ئەوێ
مارک / ئەی کێ ئەڕوات؟
جاکسۆن / تەنھا کابوسەکە

Jk { War & Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ٢Where stories live. Discover now