1

507 69 24
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە★

...
بەگریانێکی زۆرەوە بەرەو ئەو شوێنە ڕای کرد کە هەمیشە لەوێ ئارام دەبۆوە
بۆ سەر ئەو پردەی کە شوێنە دڵگیرەکەی ئەوە و دڵی بردووە
کە ئێستا وا بە دڵێکی پڕ خەمەوە بەرە و ئەوێ ڕادەکات
چاوە ڕەشەکانێ بەردەوام بوو لە فرمێسک ڕشتن
لەوشەوە تاریکە دا
کە زۆر بە کەمی کەس لەدەرەوە بوو

قژە درێژە ڕەشەکەی بەردەوام هەواکە یاری پێ دەکرد
هەندێک لە تاڵەکانی بە ڕووخساری یەوە نوسابوون بەهۆی فرمێسکەکانی یەوە

لە کۆتایدا وەستا کاتێک گەیشە سەر پردەکە لە لێوارەکەی نزیک بۆوە دەستی خستە سەر ئەو نیو دیوارە کە کراوە وە بەربەستێک لە کەوتنە مەترسی گیانی کەسەکان بۆ ناو ئەو ئاوە هێمنەی خوارەوە کە پێچەوانەی ناخیەتی کە خنکێنەرە

بەکوڵ دەگریا تەنها بۆ ئەوەی کەمێک لەو ئازارەی ناخی کەم بێتەوە
بەڵام ئایا سودی هەیە؟!
بەردەوام بوو لە گریان بە دەنگەوە تا دەنگێک وەستاندی

"تاکەی بەردەوام دەبیت لە گریان بەو دەنگە بێزارکەرەت؟!"

ئەو دەنگە نێرینە قوڵە بێزارە وتی
کە لەسەر نیو دیواکە دانیشت بوو قاچەکانی بەردابۆوە
بە دووریەکی دیاری کراو
کەوادیار بوو ئەو ماوەیەکی زۆر بێت لەوێ بوو بێت
بەڵام ئەم هەستی پێ نەکردبێت

ملی بۆ ئاڕاستەی ئەو سەوتە سوڕاند و سەیری کرد بەچاوە ڕەشە پڕ فرمێسکەکانی کە هەندێک جار بەرگەی ئەو هەمووە فرمێسکەی نەدەگرت و دەهاتنە خوارەوە بۆ سەر ڕوومەتە سوور بووەکانی وەک لوتی کە چۆن سوور بوو بوونەوە
هیچ شتێکی نەوت لە وەڵام دا تەنها سەیری ئەو ڕەش پۆشەی دەکرد کە سەرتاپا ڕەشی پۆشی بوو
وە قژە ڕەشەشە خاوەکەی کە هەوا یاری پێ دەکرد
کەمێک درێژ بوو کە هەندێک چار چاوەکانی دادەپۆشی

" چی یە وا دیارە ڵاڵی؟!"
دووبارە ئەو دەنگە قوڵە وتی بێئەوەی سەیری بکات

بەردەوام بوو لە هەنسک دانگ بچوک بچوک لە لێوە بچوکەکانییەوە دەهاتە دەرەوە

"دەتوانی لێرە بڕۆی کەس نەیوتووە لێرە بە بۆ گوێگرتن لە من"
لە کۆتایدا ئەو کچە وردە هاتە قسە کردن بە دڵ پڕی یەوە وتی

" گریانت بێ هودەیە، چی یە وا دیارە کەسێکت لە دەست داوە؟! ههه بۆ کەسی بێنرخ مەگری چونکە لە دوای تۆشەوە ناگرین بۆت"
بە بێگرنگی دانەوە وتی بە گاڵتەجاڕی یەوە

قسەکانی ئەم کوڕە ڕەش پۆشە زۆر بە خراپی دای لە دڵی ئەو کچە دڵ بریندارە

" بەتۆ چی گەمژەی نەفرەتی، بەو دەمە پیسەت وا نەڵێیتەوە جارێکی دیکە "
بە هاوارەوە وتی بە دڵیێکی پڕ لە خەم و توڕەیی

لەکۆتایدا کوڕەکە سەری بۆ ئاڕاستەی ئەو سوڕاند و سەیری کرد بە چاوە سەوزە تاریکەکانی

" ئۆو زمانیشت درێژە نەمزانیوە"
بە گاڵتەجاڕی یەوە وتی  کاتێک خەریکی داگیرساندنی جگەرەکەی بوو و خستیە لایەکی لێوییەوە

" دەمە نەفرەتییەکەت دابخە گەمژە "
ئەو حاڵی هیچ باش نەبوو تاوەک و ئەمیشی بێتە سەر

" ههه با قسەی تۆ بێت کچە وردیلە ، بەڵام نەکەی بە دەنگی گریانت بێزارم بکەیت، ڕقم لە دەنگی گریانە"
دوای وتنی ئەوە ئاڕاستەی سەری وەرگێڕایەوە بۆ پێش خۆی
سەیری درەوشانەوە مانگی دەکرد کە لە ئاوەکەدا ڕەنگی دەدایەوە
مژێکی قوڵی لە گرەکەی دا و بە دوو پەنجە لە دەمی دوور خستوە دوای ماوەیەک دایەوە ئەو دووکەلە سپی یە کوژەرە

ئەو کچەی کە باوەشی بۆ خەم کردۆتەوە هەمیشە دەگریا، بەبێ دەنگی فرمێسکەکانی بە چاوەکانی دا دەهاتە خوارەوە
چاوەکانی بوو بوون لە گۆمێک لە خوێن لە زۆری گریانی ئەو کچە
کاتەکان تێ پەڕین. کاتژمێرێک... دوو کاتژمێر.. سێ کاتژمێر
ئەو کچە لەوێ بوو بەردەوم بوو لە گریان بە بێ دەنگی
مەگەر هەندێک کات بە بێ ویستی خۆی هەنسکێک لە نێوان لێوەکانی دا خۆی دەرباز کردبا

ئەو کوڕە ڕەش پۆشەش بەردەوام دانیشت بوو و لەو دیمەنەی بەردەمی دەڕوانی بە بێ بێزار بوون
جار جارە جگەرەیەکی نوێی دەردەهێنا و دەیکێشا

کات زوو تێپەڕی هەتا ئەو کاتەی کە بەرە بەرە دونیا بەرەو ڕووناکی دەڕۆشت بەرە بەرە مانگ ماڵئاوای دەکرد لەوان ئاسمان پڕ ڕەنگ بوو لە ڕەنگی زەرد و پرتەقاڵی و شین و کەمێک ڕەشێتی، ڕەنگەکانی دیکە زاڵ بوون  بەسەر ڕەشێتی دا
ئەوان هەر لەوێ بوون

ئەو کچە وردیلەیە لە کۆتایدا فرمێسک لە چاوەکانی دا بڕا ئازارێکی زۆر هەبوو لە چاوەکانی دا  بەهۆی ئەو گریانە

کوڕەکە هاتە خوارەوە لەسەر ئەو نیو دیوارە
جلە ڕەشەکانی کەمێک تەکان لەوخۆڵەی کە لەسەری بوو

بە چاوە سەوزە تاریکەکانی سەری ئەو کچەی کرد بۆ ماوەیەکی کاتی پێش ئەوەی بڕوات قسەی کرد

" فرمێسکەکانت وەک ئاوی کانی سازگارن
بەڵام ئەوەت لە بیر بێت
لەکۆتایدا هەر ڕۆژێک دێت کە وشک بکات"

♡♡♡♡♡♡♡
هیوادارم بە دڵتان بێت گیانەکانم، ڕایخۆتان بڵێن لەسەری، کۆمێنت و ڤۆت لە بیر مەکەن
ئەمە چیرۆکێکی کورتە زوو کۆتای دێت ئەگەر گۆڕانکاری تێدا نەکام
بای 💕

27/6/2023

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now