15

163 30 5
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر

♡♡♡

چاوەکانی کردەوە بە هێواشی کە وا هەستی بە ئازار کرد ڕاستەوخۆ، سەری بەرز کردەوە بۆ بینینی دڵبەرەکەی کە وا بە لەسەرخۆی سەیری دەکات

خۆی بەرز کردەوە بۆ بە جێهێشتنی ماچێک لەسەر نێوچەوانی زەردەخەنەیەکی نەرم لەسەر لێوەکانی بۆ ئەشقەکەی
.
.
.
تێپەڕ بوونی دوو هەفتە لە لایان وەک تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بوو
تاکە شت کە گۆڕا لەوان دا، زیاتر بێ هێز بوون و لاواز بوونی مادلین بوو
کە وا زیاتر ئازاریان دەچەشت بە هۆی ئەوەوە بێ دەربڕین
.
.
.

" دڵنیای؟!"
ئیڤان پرسی بە دوو دڵیەوە

" ئهم دەی ئەوە زۆر جوانە"
مادلین وتی بە زەردەخەنەوە

ئیڤان هیچی نەوت تەنها بە بێدەنگی سەیری خالێکی جێگری دەکرد

" تۆ پێت ناخۆشە؟!"
مادلین پرسی بە چاوێکی پڕ لە فەقیری و بێ تاوانی

" نا بەڵام چی سەبارەت بەوەی هیلا دەبیت و لە لایەک دوای تۆ چی؟!"
بە دڵتەنگی وتی

" ئەوە هیچ نیە، دوای منیش تۆ باش ئەگەداری دەبیت و جێی هەموو کەسی بۆ دەگریتەوە"
مادلین بە دڵنیایەوە وتی

" نازانم من تەنها نازانم"
ئیڤان وتی بەسەر لێ شێواوی

" دەی ئیڤانم لەبەر من، هم نا؟! "
سەیری کرد بە چاوە گەشە ڕەشەکانی

" باشە، هەموو شتێک لە پێناو تۆ"
بە نەرمی وتی بە زەردەخەنەوە کە وای کرد مادلین زەردەخەنەیەکی گەورە بکات
دەستی ئیڤانی گرت و بەرە و ژوورەوە بردی بۆ ناو بینا گەورەکەی بەردەمیان
.
.
.
بە هێواشی دەرگای ماڵەوەی کردەوە و ڕێی بۆ مادلین کردەوە لەگەڵ ئەو بچکۆلەیەی کە لەباوەشی دایە کە تەنها تەمەنی شەش مانگە!

ئیڤان ڕاستەوخۆ گەرمکەرەوەکەی داگیرساند و ئاوڕی دایەوە بۆ بینینی ئەو دیمەنە کە خۆزگەی دەخواست هەمیشە وا بوایە و منداڵی ڕاستەقینەی خۆیانیان لە باوەش بگرتایە

بە هێواشی لێی نزیک بۆوە و لە پەنایدا دانیشت
مادلین سەری بەرزکردەوە و بە زەردەخەنەوە سەیری کرد

" ئیڤان سەیر بکە چەند جوانە"
بە پەرۆشیەوە وتی

" ئەو زۆر پاک و بێتاوانە وەک تۆ"
ئیڤان وتی بە زەردەخەنەیەکی بچوکەوە

" ناوی کچەکەمان چی بێت؟!"

"بە دڵی تۆ گیانەکەم"

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now