4

228 50 13
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر ★
کۆمێنتلە نێوان دێڕەکاندا لە بیر مەکەن شیرینەکانم 💕


♡♡♡

ئەم جارەیان وەک جارانی دیکە نیە
هەنگاوەکانی هێواش و لەسەر خۆی
ڕووخساری بێ بەشە لە هەست، خەیاڵی لە شوێنێکی دیکەیە
دەستێکی لەسەر گەدەی بوو بەهێواشی دەرۆش تا گەشتە هەمان شوێن

چاوەکانی بەرزکردەوە ئەوی دیت
بەڵام پشتگوێی خست
چووە لایەک و سەیری بەردەمی خۆی دەکرد بە بەردەوامی خەیاڵی ڕۆشت بوو، لە ساتێک دا بە هەموو شتێک دا تێدەپەڕی

ڕەش پۆشەکە سەیری لای چەپی خۆی کرد کە بە دووری چەند مەترێکی کەم لەوەوە وەستاوە و سەیری بەردەمی خۆی دەکرد لەو دیمەنە ئارامەی دەڕوانی
بۆ یەکەم جار ڕەش پۆش هاتە قسە

" چییە ترساوی لێی وا بەو شێوەیە لێی دەڕوانی!"
بە گاڵتەوە وتی

مادلین ئاڕاستەی سەیر کردنەکەی گۆڕی بۆ سەر ئەو

" نا"

"ناا؟!"
ڕەش پۆش دووبارەی کردە وەک گاڵتەیەک
مادلین هیچی نەوت

"باشە چۆن شتێکت خۆشدەوێت لە کاتێک دا لێی دەترسیت؟! شتێکی پێکەناوی نیە ئەوە! "
بە گاڵتە وتی لە کاتێک دا بە چاو ئاماژەی بۆ ڕووبارەکە کرد و برۆیەکی بەرزکردەوە

"ئممم نا پێکەناوی نیە
خۆشمدەوێت چونکە مایەی ئارامیمە
لێی دەترسم چونکە شارەزای نیم
خۆشمدەوێت چونکە شەپۆلەکانی جوانە
لێی دەترسم چونکە هەندێک کات شەپۆلەکانی ترسێنەرن
خۆشمدەوێت چونکە ئاوێنە دانەوەیکی جوانە
لێی دەترسم چونکە نقومکەری ڕاستەقینەی ئاوێنەدانەوەکەیە
خۆشم دەوێت چونکە قسەی بۆ دەکەم و هیچ ناڕەزاییەک دەرنابڕێت
لە کۆتایش دا
لێی دەترسم چونکە هەمیشە ئەوەم بیر دەهێنێتەوە کە..... "
بۆ ماوەیەک وەستا لە قسە

" هیچ "
کۆتا وشەی وت مادلین و سەیری چاوە سەوزەکانی ڕەش پۆشی کرد کە وا لێی دەڕوانێت و برۆکانی گرژ کردووە لە قسەکانی ئەو
مادلین زەردەخەنەیەکی کەمی کرد و دەستی کرد بە قسە

" دەزانی زۆر ترسام دوێنێ! هەستم کرد کۆتای یەکەم زۆر تر نزیک بۆتەوە لەوەی چاوەڕێم دەکرد"

" من پێم وتی، وە ئەگەر دوبارە هێندە بێزارم بکەیت وا دەکەمەوە"
زۆر بە سادەی وتی کە دڵنیای لە دەنگی دا دیار بوو

مادلین لێی نزیک بۆوە و لە پەنایەوە وەستا
ڕەش پۆش برۆی گرژ کرد و سەیری کرد، دەیویست بزانێت کە چی دەوێت
مادلین دەستەکانی خستە سەر ئەو نیو دیوارەی کە ئەو لەسەری دانیشت بوو خۆی بەرز کردەوە و بە زەحمەت چووە سەری دانیشت بەهۆی وردیلەی و باڵا کورتەکەی قاچێکی لەم و بەردابۆوە قاچەکەی دیکەی لەودیو، ڕووی لە ڕەش پۆش بوو

" کەواتە بڵێ بۆ هەمیشە ڕەشت پۆشیوە ڕەش پۆش؟"
مادلین وتی بە پەرۆشییەوە

" ئەوە چ پەیوەندییەکەی بە تۆوە هەیە؟"
بە بێزاری وتی

" دەی حەز دەکەم بزانم ڕەش پۆش بڵێ"
بە پەرۆشی یەوە وتی، پەرۆشی لە چاوەکانی دا دەبریقایەوە

" ئاه واز بێنە ، دەتەوێت ئەوەی پێشتر دووبارەی بکەمەوە؟!"
بە بێزاری وتی

مادلین زەردەخەنەیکی کەمی کرد

" من بیرم کردەوە زۆر، بیرم کردەوە کە ئێستا بێت یان دواتر من هەر دەمرم! کەواتە چی لە ترس بکە؟ وە دەزانم ئەگەر هەڵیشم بدەیت ڕزگارم دەکەیت، دڵت هێندەی جلەکانت ڕەش نیە دەزانم"
وای وت کاتێک سەیری ئاسمانە پڕ ئەستێرەکەی کرد و جار جار سەیری چاوە سەوزەکانی ئەو دەکرد

ڕەش پۆش تەنها دەیویست لە مەبەستی بکات بە تەواوی

" دڵنیای کە وام من؟ "
وای وت کە دووبارە خەریکی دەرکردنی جگەرەیەک بوو بۆ وێران کردنی سییەکانی

" بەڵێ، بۆ نا هەندێک کات کەسەکان لە خۆیان ناگەن بۆیە پێویستیان بە کەسی دیکەیە تاوەکو ڕاستی یەکەیان پیشان بدات کە خۆی شاردوویەتی یەوە و بە ڕەنگی دیکە بۆیەی کردووە "
مادلین بە هێمنی وتی

" باشە تۆ بۆ واز لە من ناهێنین بۆ لە خۆتەوە دێیت قسە لەگەڵ من دەکەیت؟! کەست نیە مەگەر؟! "

مادلین بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو
وە دەستی کرد بە قسە

" هەمە بەڵام
ئەو کەسە کەسە کەسی بێ کەسە
کەسانی بێکەس خودایان کەسە
کەسێ کەس نەبێت بۆ کەسی بێ کەس
ئەو کەسەش هیچ کات بۆ کەس نابێ کەس "
بە زەردەخەنەیەکی کەمەوە وتی

ڕەش پۆش برۆی گرژ کرد، بۆ شیکار کردنی ئەوەی کە وتی

"کەواتە ڕەش پۆش تۆ دەڵێی جی لەبارەی ئەوەوە؟ "

" بێزارم دەکەیت "

مادلین زەردەخەنەی کردەوە دووبارە قسەی کرد پێش ئەوەی لەسەر ئەو نیو دیوارە بێتە خوارەوە و لەو دوور بکەوێتەوە

" ئەوەی لەسەر زارانە
ئەوە نیە کە لەسەر دڵانە"

♡♡♡
بە هیواری بە دڵ بوون گیانەکانم، ڕای خۆتان بڵێن سەر قسەکانیان💕

2/7/2023

ڕەش پۆشەکەمDonde viven las historias. Descúbrelo ahora