11

204 35 39
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر 🖤
کۆمێنت لە بیر مەکەن دڵەکانم

♡♡♡

"ڕەش پۆش"
بە هێمنی ناوی هێنا

بەڵام هیچ وەڵامێک بوونی نەبوو

"ڕەش پۆشەکەم"
دووبارە چرپاندی کە لە باوەشی ئەو دا بوو

"هم"
تاکە وەڵام بوو کە لەوەوە بیستی لە کاتێک دا هێشتا چاوەکانی داخست بوو

"هەستە لە خەو درەنگە دەی تۆ منت زیندانی کردووە"

"نامەوێت واز بێنە چاوڕەشەکەم"
بە دەنگە نوساوە گڕەکەی وتی

کە وای کرد مادلین هەست بە فڕینی چەند پەپولەیەک بکات لە ناو سکی دا

"یااا هەست بە پەپولەکانی سکم دەکەم لەگەڵ خێرا لێدانی دڵم توند بونی هەناسەم"
بە گلەییەوە وتی

کە ئەمەش وای کرد بزەیەکبێتە سەر لێوەکانی ئیڤان بە چاو داخراوییەوە
دەستەکانی لە دەوری ئەو دورخستەوە و شوێنی خۆیانی ئاڵوگۆڕ کرد
ئەم جارە ئیڤان چووە باوەشی ئەوەوە و سەری لەسەر سنگی ئەو دانا دەستی لە کەمەری ئاڵاند

" هەرچی یەک بێت واز بێنە نۆرەی منە لێرە بن "
بە هەمان سەوتەوە وتی

"یااا دەنگی لێدانی دڵم نایەڵێ بخەوی بۆیە هەستی باشترە"
بە شەرمەوە وتی کە ڕاستی دەکرد لەوەی کە لێدانی دڵی ئەو زۆر خێرایەوە و سەوتی بەرزە

" من سەر سینەی تۆ و لێدانی دڵی تۆ بە هەموو دونیا ناگۆڕمەوە بۆیە واز بێنە مادلینم با بخەوم لێرە"
بە هێواشی وشەکانی دەبڕی

مادلین بێ دەنگ بوو و پەنجەکانی تێکەڵ کرد بە قژە خاوە ڕەشەکەی ڕەشپۆشەکەی

"ڕۆژانێک ئاواتم ئەوە بوو پەنجەکانم تێکەڵ بکەم لەگەڵ تاڵەکانی قژت و یاریان پێ بکەم وە بوو "
بە هێمنی وتی
هیچ وەڵامێک لە ئیڤانەوە نەبوو کە وا دیارە خەوت بێت

مادلین بەردەوام بوو لەوەی کە ئەنجامی دەدا
تا چاوەکانی هەستی بە قورسی دەکرد

" خۆشمدەوێیت"
بە هێواشی وتی پێش ئەوەی چاوەکانی دابخات
هەستی بە جوڵەی ئیڤان کرد کە خۆی بەرز کردەوە و خۆی هێنایە ئاستی سەری خستە ناو ملیەوە
دەستەکانی جێی خۆی گرت لە کەمەری مادلین

" من زۆر زیاتر هەموو ژیانم"
بە هێواشی چرپاندی لەگەڵ بەجێهێشتنی ماچێک لەسەر ملی و سەردانانی لە ناوی دا و هەڵمژینی بۆنی ئەو و خەوبردنەوەی بۆ جیهانێکی دیکە
.
.
.
.
.

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now