12

185 35 8
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر

♡♡♡

"کەواتە ئەمانە هەمووی پلان بۆ داندراو بوو!"
مادلین وتی بە زەردەخەنەوە

" ئم باشە بابڵێن بەڵێ"
بە زەردەخەوە وەڵامی دایەوە

"شێتە"

"بەڵام ئەم شێتە کەوتۆتە قڵای ئۆقیانوسە ڕەشە پڕ خۆشەویستی یەکەی تۆوە! ئایە دەبێت چی بکات؟!"
بە داماوی وتی کاتێک دەستێکی لەسەر دڵی دانابوو

" دەبێت بۆستێ لە مەلە کردن بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لێی"

"ئایە ناخنکێم؟! "
برۆیەکی بەرز کردەوە لەگەڵ ئەو چاوە سەوزە تیژانەی کە لەوی دەڕوانی

" کێشەی خۆتە من نەموتووە کە بچۆرە ناویەوە"
بە بێ منەتی وتی و ڕووی کرد پێشەوە کە دنیا وا تاریک بووە و سەیری مانگ دەکەن لەسەر لای پردەکە دانیشتوون

" کەواتە ئاوا؟! "

" بەڵێ"

ئیڤان دەستی برد بۆ کەمەری و بەرزی کردەوە هێنایە بەردەم خۆی لە کاتێک دا قاچەکانی ئەو لە هەوادا بوون و خوارەوەش ئاوەکە بوو

" یا چی دەکەیت؟! "
وای وت کاتێک بە دەستەکانی خۆی گرت بە ئیڤانەوە

"هەڵت دەدەمەخوارەوە"
بە جدی وتی

" کەواتە بیکە بۆ وەستاوی! "

" بە تەنها تۆ نا ئازیزم"

"ئەی کەواتە!"

"پێکەوە"
بە هێواشی وتی

لەگەڵ وتنی ئەوە خۆی خشاندو خۆیانی هەڵدایە خوارەوە لە کاتێک دا دەستەکانی لە کەمەری مادلین ئاڵاند بوو هەروەها ئەویش دەستەکانی لە منی ئاڵاند بوو

لەگەل کەوتنیان بۆ نێو ئاوەکە، بەشێک لە ئاوەکە بەرە و ئاسمان بەرز بۆوە
بەهێواشی دەستی کرد بە جووڵە و هاتە سەر ئاوەکە
بەقوڵی هەناسەیان دا

" بەڕاستی شێتانەیە!"
مادلین بە هەناسە توندی وتی

"چاوەڕێی چی دەکەیت لە شێتەکەت! مەگەر هەر ئەمە نیە"
بە زەردەخەنەیەکی لارەوە وتی

" هههه خوێڕی شێت"
بە پێکەنینەوە وتی

" سوپاس خاتوونە جوانەکەم"

کەمێک وەستاو قسەی کردەوە

"خۆت ئامادە بکە بۆ شتێکی شێتانە "

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now