13

152 31 0
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر 🖤

♡♡♡

"وا مەکە مایەی شەرمە"
مادلین بە هێواشی وتی کە شەرمی دەکرد
ئیڤان ئەوی لە خۆی زۆر نزیک دەکردەوە لە کاتی ڕەسم گرتنەکەدا دوای ئەوەی لە دادگا کاری تەواو بوو کە هەردووکیان جلی هاوسەرگیریان لەبەر بوو
گەڵا زەرد بووەکانی دارەکان سەمایان دەکرد لەگەڵ ئەو شنەبایەی کە لێی دەدان، ئەوانەی زەوییەکەی لەگەڵ خۆیانا بۆ مەودایەک دەبرد و دووری دەخستنەوە
شوێنێکی تەواو داپۆشرا و بە گەڵای زەرد و پرتەقاڵیەکانی پایز شنەبایەکی هێمن جوڵانەوەی قژی ئیڤان و تاراکەی سەری مادلین لەگەڵ ئەو قژە دەست کردە ڕەشە قەترانییەی سەری کە بەتەواوی لە قژە ڕاستی یەکەی خۆی دەچێت
هەموو شتێک زۆر لە یەکدی دەوەشایەوە

ئەو دەستانەی لە کەمەری مادلین بوو زیاتر بۆ خۆی ڕاکێشا و جەستەی بە جەستەی خۆیەوە نوسان بە چاوە پڕ ئەشق و سۆزەکەی سەیری ئەوی دەکرد لەگەڵ دەربڕینی ئەو چەند وشەیە بێ گرنگی دان بەوانەی دەوروبەری

" من گرنگی پێ نادەم تاکە شت ئەوەیە کە ناتوانم چاو لەسەر خاوەنی دڵم لابەرم کە بەتەواوی دەریهێناوە و بردوویەتی بۆ خۆی هەر پارچەیەک لەم دڵە کردویەتی بە ناوی خۆیەوە"

"ئیڤان"
بە درێژی ناوی هێنا

ئیڤان زەردەخەیەکی کرد و زیاتر نزیک بۆوە لەگەڵ ئەو ماچەی کە لەسەر لێوەکانی بە جێی هێشت
هەموو ئەم دیمەنانە لە ژێر چاودێری و تۆمارکردنی ئەو ستافەی ئەوێ بوون کە چرکە بە چرکەیان تۆماردەکرد و وێنەکانی ئەوانیان دەچرکاند

دوای چەندین لەقتە دیکە کە بەردەوام ئیڤان بە بێ شەرمانە ئەنجامی دەدا پێچەوانی مادلینی شەرمن
دەستی یەکیان گرت بوو بە هێمنی بەرە و سەر پردەکە ڕۆشتن کە هەمووی ڕازێندرابۆوە بە شێوەیەکی زۆر جوان وە دانانی مێزێکی جوان و ڕازاوە کە کێکێکی لەسەر داندرا بوو
دەوروبەری شوێنەکە بە گوڵی ڕەش و مۆر ڕازێندرابۆوە کە بە مانای متمانە و خۆشەویستی تا هەتای بوو بۆ ماوەیەکی هێندە زۆر کە بێ کۆتایە

میوزیکێکی هێمن لێدەدرا لەگەڵ ئەو چەند کەسەی لەوێ بوون کە چەپڵەیان لێدا بۆ هاتنی ئەوان کە هاوڕێکانی ئیڤان بوون کە دوور لە خوڕەوشتی پێشتریان دەجوڵانەوە بە شێوەیەکی زۆر بەڕێزانە

بێ هیچ قسە کردنێک دەستیان کرد بە سەما کردن لە ناوەڕاستی پردەکەدا چاوەکانیان لە یەکدی گرێ دا بوو هەر وەک چۆن ڕۆحیان پێکەوە گرێدراوە
ئیڤان ئەوی بە دەوری خۆی دا خولاندوە بە زەردەخەنەیەکی پڕ لە ئەشقەوە بۆی
لەخۆی نزیک کردەوە کە وای کرد جەستەی بەرجەستەی بکەوێت، هەردوو دەستی لەسەر کەمەری دانا کەمێک بە توندی گرتی و بە خێرای بەرزی کردەوە و دەستی کرد بە خولانەوە لەوێ دا
پێکەنینی ئەوان تەواوی شوێنەکەی گرتبۆوە
دڵخۆشییەکی زۆر دەبیندرا لە چاوانی ئەوان دا پێچەوانی بەشێکی ناخیان بۆ ئەم کاتەی کە ئیتر دەڕوات ناگەڕێتەوە
خولانەوەکەی هێواشکردەوە و وەستا کە هێشتا ئەوی دانەنابوو یەشتا لە بەرزیەک هێشت بوویەوە لە نزیک خۆی مادلین بە چاوە ڕەشەکانی سەیری ئەوی کرد لە کاتێدا زەردەخەنە لەسەر لێوەکانی بوو 
چاوە سەوزەکانی ڕەش پۆشەکەی دەدرەوشایەوە بە هەمان شێوە
بە هێواشت دەستی برد بۆ تاراکەی و بەرزی کردەوە و بەسەر خۆی ڕەش پۆشەکەی دا دا و خۆی نزیک کردەوە و خۆی گەیاندە لێوەکانی کە بە پڕ خۆشەویستی یەوە ماچی یەکتریان دەکرد دەنگی چەپڵە لێدان و فیکە لە دەوربەریان بەرز بۆوە
کە وای کرد زەردەخەنە لەسەر لێوی ئیڤان دروست ببێت و هی مادلینیش شەرمنی

دوای ماوەیەک لە یەکدی دوور کەوتنەوە لەگەڵ چرپاندنی هەردووکیان لە ئاستی لێوی یەکتریدا چاوی پڕ لە حەسرەتی پێک گەیشتنی خۆشەویستییەکەیان بۆ یەکدی

"خۆشمدەوێیت"
بەیەک جار وتیان هەردووکیان
ئیڤان مادلینی دانا و هەنگاوێک چووە دواوە کە وای کرد تارا سپییەکە بەرە بەرە لەسەر سەری لاچێت و بکەوێتە خوارەوە، بە تەنگی ڕووخساری مادلین دیار بوو لەگەڵ چاوە بریقە دارەکانی

ئیڤان بە دەستێکی لەرزۆکەوە بە هێواشی تاراکەی گرت و بەرز کردەوە و هەڵیدایەوە لێی نزیک بۆوە و ماچێکی لەسەر نێوچەوانی بە جێهێشت لەگەڵ باوەشێکی توند بە چاوێکی داخراوەوە

شەرت نیە دڵ خۆشترین وجوانترین بەنرخترین شت بە چاو کراوەی هەستی پێ بکرێت
گەورەترین خۆشەویستی و حەسرەتی بیر کردن
تەنها بە چاو داخرانەوە هەست پێ دەکرێت کاتێک باوەشی پر لە حەسرەتی لێدەدەیت و ئاهێکی ئاسودەی و چاوانی پڕ فرمێسکی داخراوت
کە هەرگیز بە چاو کرانەوە هەست بەو هەستە ناکەیت


وەک دڵبردراو وتی
ئەما چ لە دیدەی ساخی خۆم بکەم 
ئەما کە بۆ دیتنی دڵبەری خۆم نەبێت 
کە وەک لەش ساغێکی نەدیدە وام
کە هەر چەند  ڕۆشنای لە دیدەم بدەم
ئەستێرەیەکی تێدا دەرناکەوێت
ئەما دیدەم بۆ دولبەری خۆم دەدرەوشێتەوە
ئەگەر دیدەم نەبوو
با جارێک بە چاوی داخراوی پڕ هەستم
باوەشی گەرمی ئەوم هەبێت
ئەما هەرچەند بە دیدەی کراوەم تاریکی دەبینم
بەڵام تاریکی چاو داخرانی من بۆ باوەشی دولبەرم
بە هەموو دیدەی ڕۆشنی دونیا ناگۆرمەوە.......!

♡♡♡
بە هیوای بەدڵبوونتان ئازیزانم 💕
ئینجا هەموو قسەکانی ئەم کتێبە هی خۆمە جا ئەگەر بڵێم (وەک فڵان وتی) هەموو قسەی خۆمە یان مەگەر تێکستێکی گۆرانیەکم تێدا بە کار هێنابێت
کە گۆرانی یەکشم لە گەڵ داناوە بێگومان 
وە هەروەها هەر شتێک بێت  لەوانەیە دوو پاڕت مابێت ئەو پەڕەکەی یان سێ مەگەر بە زۆر بگاتە ئەوەنە
بەهیوای ئەوە کە بە دڵتان بوو بێت و جێی خۆی کردبێتەوە لە دڵتانا زۆر سوپاسی خوێنەرە ئازیزەکانم دەکەم بۆ کۆمێنت و ڤۆت و پشتگیریەکانتان
هەرچەند کەمیش بێت
لە کۆتایدا ئاشکرای دەکەم کە بۆ ئەم کتێبەم نوسی و چیرۆکەکانی  دیکەم ئیهمال کردووە هەتا ئەمە تەواو دەکەم 🐁
وە ئەمەش ڕەسمی پردەکە

♡♡♡بە هیوای بەدڵبوونتان ئازیزانم 💕ئینجا هەموو قسەکانی ئەم کتێبە هی خۆمە جا ئەگەر بڵێم (وەک فڵان وتی) هەموو قسەی خۆمە یان مەگەر تێکستێکی گۆرانیەکم تێدا بە کار هێنابێت کە گۆرانی یەکشم لە گەڵ داناوە بێگومان  وە هەروەها هەر شتێک بێت  لەوانەیە دوو پاڕ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بایییی ئەزیزانم

10-11/8/2023
11/8/2023

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now