5

227 50 17
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە
فۆڵۆ و کۆمێنت لە بیر مەکەن ئەزیزانم 💞

♡♡♡

پێچەوانەی هەموو کاتەکانی دیکە
ڕەش پۆش دووەم کەس بوو کە هاتە ئەوێ
مادلین زوو لەوێ بوو
کە وا دیار بوو خەیاڵی ڕۆشت بێت بە دەم دیمەنەکەی بەردەمیەوە
چاوەکانی ئاوێنەدانەوەی ئەوەی بەردەمی بوو
ئاوێنەدانەوەی مانگ لە چاوی دا تەنها خاڵێکی ڕەونەق داری بچووک بوو

ڕەش پۆش بۆ ماوەیەک لە دوورەوە وەستاو سەرنجی دا
قژە ڕەشەکەی
چاوە ڕەشەکەی
پێستە سپی یەکەی
باڵا بچوکە خنجیلانەکەی
جلەڕەنگاو ڕەنگەکەی

ئەو بەوشێوەیەو ئەمیش
قژێکی ڕەش
چاوێکی سەوز
پێستێکی سپی
بەڵایەکی بەرز و ڕێک
جلە ڕەش پۆشەکەی

بە دەم جگەرە کێشانەوە دەستی کردەوە بە ڕۆشتن بۆ لای ئەو بێ ئەوەی هیچ ئامانجێکی هەبێت
لەپەنای دا ڕاوەستا و ئەویش دەستی کرد بەوەی کە سەیری هەمان دیمەن بکات
ماوەیەکی زۆر تێپەڕی هەردوولا زۆر بێدەنگ بوون

" ئایە ئاشقی مانگی وا سەیری دەکەیت؟!"
مادلین وتی بەلەسەر خۆی لە کاتێک دا سەیری ئەوی دەکرد

ڕەش پۆش بە لاچاوێک سەیری مادلینی کرد و سەیری مانگی کردەوە

" نازانم
بەڵام جوانە
ئەو جوانەی یەی لە هیچ شتێکدا نەمبینیوەتەوە
ئاسودەم دەکات
ئەو ئاسودەییەی لە هیچ شتێدا نەمبینیوەتەوە
سەرنجڕاکێشە
ئەو سەرنجڕاکێشییەی لە هیچ شتێدا نەمبینیوەتەوە"
ڕەش پۆش وتی

"کەواتە ئاشقی مانگی!"
بە کەمێک پێکەنینەوە وتی

" ئەی چی سەبارەت بە تۆ کچە بێزارکەرەکە! مەگەر تۆش کەم سەرنجی بدەیت! "
کۆتاییەکەی بە توانجەوە وت

" ئمممم بە ڕای من....
ئەگەر تۆ ئاشقی مانگ بیت
ئەوە من ئاشقی تاریکیەکەی پشت مانگم
هەموان تەنها مانگ دەبینن کە هێندە جوان گەشاوەیە
هەرگیز هۆکاری گەشاوەیەکەی نابینن کە تاریکایەکی پڕ بەداخەوەیە
هەموان دەڵێن ڕووناکی مانگ جوانە کاتێک سێبەر دروست دەکات
هەرگیز ناڵێن ڕووناکی خۆر جوانە کاتێک سێبەر دروست دەکات
هەموان دڵخۆشن بە بینینی مانگ
هەرگیز دڵخۆش نین بە بینینی خۆر بە هێندەی مانگ
هەموان بیرکردنەوەیان یەکە
هەرگیز بیرکردنەوەیان وەک من نیە"

ڕەش پۆش سەیری مادلینی کرد بە بێ دەنگی
مادلین زەردەخەنەی کرد بە ڕووی دا و دەستی کردەوە بە قسە

" کەواتە ڕەش پۆش
هەموو کەس بەس ڕووخساری جوان دەبینن
هەرگیز ئەوە نابینن چی لە ناخدا دەگوزەرێت
هەموان پێت دەڵێن جوان و سەرکەوتوو
هەرگیز ئەوە ناڵێن هۆکارەکەی چی یە  کە وایە
هەموان دڵخۆش لەکاتە دڵخۆشەکانی ئەو دا
هەرگیز  خەمبار نین بە بینینی تاریکای یەکی کە بەژدار نین لەگەڵی دا چونکە نایبینن
هەموو شتێکی جوان شتێکی لە پشتە ڕەش پۆش "

" تۆ بۆ ئەمانە بە من دەڵێیت؟! "
بە هێمنی وتی

شانەکانی بەرز کردەوە بە مانای. نەزانی

" نازانم تەنها وا هەستم کرد پێویست بێت
هەندێک جار دەربڕینی ئەوەی ناخت زۆر زۆر باشە "

" خۆت تێکەڵ مەکە لەگەڵ من"

" بۆنا! "
بە شێوەیەکی منداڵانە وتی

" ئەوەی من کردوومە ئەگەر بیزانی بە تەمەنت لێم نزیک نابیتەوە، وە چیت داوە لە خوێڕییەک!"

" دڵنیام هێندەش خراپ نیت ڕەش پۆش "

" پەشیمان دەبیتەوە "
بە ساردی وتی

" هەرچی یەک ببێت "

" تۆ ترسنۆکێکی بوێریت"
وایو ت کە دووبار ەخەریکی دەرکردنی جگەرەیەکی نوێ بوو

" هەردووکی دژ بەیەکن! "
مادلین وتی

" بەڵام لە تۆدا کۆ بۆتەوە "
ڕەش پۆش وتی کاتێک سەیری ئەوی کرد

مادلین چەند جارێک چاوی تروکان و شانی بەرز کردەوە

" تۆ لە خەڵکی ئێرە ناچیت "
ڕەش پۆش وتی

مادلین هیچ شتێکی بەوت

" چاوە ڕەشە تۆخەکەت لەگەڵ قژە ڕەشە تۆخەکەت ئەوە دەردەخات کە تۆ ڕووسی نیت هەرچەندە زۆر بە جوانی بە ڕووسی قسە دەکەیت کە دەڵێی زمانی یەکەمتە "
سەیری مادلینی کرد کە سەیری پێش خۆی دەکات بێ وتنی هیچ وشەیەک

" چی یە بێ قسەی زۆر بڵێ!"

مادلین سەیری کرد و دەستی کرد بە قسە کردن

" بەڵێ من ڕووسی نیم"

بە دوای ئەوەدا قسەیەکی دیکەی زیاد کرد پێش ئەوەی بڕوات لە دووری چەند مەترێک لەوەوە دانیشتێت

" بێدەنگ بوون
واتای ئەوە نیە کە هیچ قسەیەکت نیە بۆ کردن
هەندێک کات زۆر قسە هەیە بۆ وتن
  بەڵام باشترین شت
        بێدەنگ بوونە"

♡♡♡
بە هیوای بە دڵ بوون ئازیزانم ♥ کۆمێنت لەبیر مەکەن وەک پشتگیریەک ♡

3-4/7/2023

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now