6

210 45 38
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە
20 vote
پاڕتی نوێ ئامادەیە

♡♡♡

بەردی بچوک بچوکی لە نێو دەستێکی دا بوو
بە دەستەکەی دیکەی دانە دانە هەڵی دەگرت و بەردەکەی نزیک دەکردەوە لە لێوی و چەند شتێکی بە هێواشی دەچرپاند و دواتر فڕێی دەدایە نێو ڕووبارەکە
بەردەوام بوو لەوە هەتا کۆتا بەردی پێ ما
بۆ ماوەیەک وەستا و لەبەردەکەی ڕوانی وەک ئەوانی کە لە لێوەکانی نزیک کردەوەوە و چەند شتێکی چرپاند بە چاوی داخراوەوە
لە کۆتایدا چاوەکانی کردەوە و بەردەکەی دوور خستەوە لە لێوەکانی و دەستی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی فڕێی بداتە نێو ئاوەکە بەڵام وەستا کاتێک گوێی لە سەوتی ڕەش پۆش بوو

" ئایە جادوو دەکەیت"
بە توانجەوە وتی

مادلین سەیری کرد و سەری بە نەخێر جوڵاند

" ڕەش پۆش"

" چییە"
بە ساردی وتی

دەستە بە مشتەکەی لە بەردەم ڕەش پۆش ڕاگرت
دەستی کردەوە کە بەردەکەی تێدا بوو

" ئەو شانازییەت پێ دەدەم کە فڕێی بدەیتە نێو ڕووبارەکە"
بە هێمنی وتی

ڕەش پۆش برۆیەکی بەرز کردەوە

" زۆر بە جدیتە!"
بە گاڵتەجاڕانە وتی

"ئهم دەی دەزانم ئەوەی وتم ڕوونادات بەڵام دەی با بە دەستی تۆ بێت، بە هەچی هێزتە فڕێیدەرە نێو ڕووبارەکە بە شێوەیەک کە لە بەهێزی هەڵدانی بەردەکە شانت بێتە ئازار "
بە هێمنی وتی

" تۆ شێتیت"
بە بێ بڕوای وتی

" ههه سوپاس، دەی تەنها بیکە "
بە کەمێک پێکەنینەوە وتی

بە دەستە بە تاڵەکەی دەستی ڕەش پۆشی گرت و بەرزی کردەوە و بەردەکەی خستە نێو دەستی یەوە
ڕەش پۆش تەنها سەری نزم کردبۆوە و سەیری ڕەفتارەکانی ئەو شتە وردیلەیەی بەردەمی دەکرد

"دەی ئێستا هەڵی دە"
بە پەرۆشی یەوە وتی وەک منداڵێک

ڕەش پۆش هیچ شتێکی نەوت ڕووی کردە ڕووبارەکە ودەستی بەرزکردەوە بە هەچی هێزی بوو
بەردەکەی هاویشت کە دوور ڕۆشت و کەوتە نێو ڕووبارەکە
گوێی لە چەپڵەیەک بوو لە پەنای دا
سەیری مادلینی کرد، کە وەک منداڵێک چەپڵەیەکی لێدا

" لە هەموویان دورتر ڕۆشت وەک ئەوەی کە پێم وت"

" چیت وت؟"

"شتێک ئیتر"

" بۆچی ئەوە ئەنجان دەدەیت؟!"

" بەردەکان قورسن خۆیان نوقم دەکەن لە ڕووبارەکەدا
بەڵام
خەمەکان قورسن ئەوان خۆیان ڕووبارن کە تۆ نوقم دەکەن"

" تۆ و خەم؟!"
ڕەش پۆش وتی بە گاڵتەوە

" ههه جلە ڕەنگاو ڕەنگەکانم جوانن؟! "

ڕەش پۆش قسەی ئەوی پشت گوێ خست
بۆ ماوەیەک هیچ قسەیەکیان نەکرد
ڕەش پۆش تەنها چەند چرکە جارێک قومێکی لەو شوشە کهولەی دەستی دەدا و سەیری پێش خۆی دەکرد

" ئەوانە هی چین؟! "
ڕەش پۆش وتی

" چی؟!"
مادلین بە تێنەگەشتنەوە وتی

" نیشانەکانی سەر قۆڵت"

سەیری کرد و بە چاو ئاماژەی پێ کرد
مادلین سەیری کرد بە خێرای و سەیری ڕەش پۆشی کردەوە
دەستی لەسەر ئەو نیشانە سوور بوانەی سەر پێستی دانا

" هیچ شتێک نیە"
بە نا ئاسودەی وتی

" ها بەڕاست؟!"

" بەڵی بێ خەم بە هی لێدان و شت نیە، تەنها هی کەوتنێکە "
بە هێمنی وتی لە کاتێکدا سەیری چاوەکانی دەکرد

"هەرچی یەک بێت، من خەمی تۆم نیە تەنها زانین خواز بووم"
بە ساردی و بێ گرنگی دان وتی

مادلین هیچ شتێکی نەوت، تەنها لە وەڵام دا سەری بە بەڵێ جوڵاند لەگەڵ زەردەخەنەیەکی کەم


" بێ خەم بە منیش ئەوە دەزانم، زانین خوازی مرۆڤ لە ناو دەبات و دەیبات بەرەو شتی دیکە" 


♡♡♡
بەهیوای بەدڵبوونتان 💕کۆمێنت لەبیر مەکەن 💞

5-6/7/2023
1

4-15/7/2023

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now