3

223 50 24
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە ★
کۆمێنت لە بیر مەکەن شیرینەکانم وەک پشتگیرییەک 💕
هاوڕکانتانی لێ ئاگەدار بکەنەوە

♡♡♡

دووبارە هەنگاوەکانی بۆ هەمان شوێن دەیبات
دەستەکامی لە پشتەوە خۆی گرێ دا بوو، بە شێوەیەکی منداڵانە ڕێی دەکرد لە کاتێک دا ئەو نزیکە لەوەی کە ببێت بە نۆزدە ساڵ
قژە ڕەشەکەی دووبارە یاری دەکات لە هەوادا
پەرچەمە ڕەشە کورتەکەی بەهۆی هەواکەوە لادەچوو لەسەر نێوچەوانی، کە هەمیشە بەشێک لە چاوە ڕەشەکانی ئەوی حەشاردا بوو
تیشێرتێکی گەورەی ڕەنگ مۆری لەبەر دا بوو لەگەڵ تەنورەیەکی سپی کە تا سەر ڕانەکانی دەبوو

لەکۆتایدا وە ستا کاتێک یەکەم هەنگاوی نا بۆ سەر پردەکە، بۆ جاری هەزارە هەمین ئەوی دییەوە
کە هەمیشە ڕەشی پۆشی بوو ئەم جارە تیشێرتێکی گەورەی ڕەشی لەبەر بوو لەگەڵ پانتۆڵێکی سەرچۆک  ڕەشی دڕاو
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بەرەو لای چوو

دووبارە ئەو ڕەش پۆشە هەستی بە دەنگی پێی کرد و بە لاچاوێک سەیری کرد، کە ئەو بە شێوەیەکی منداڵانە هات بۆ لای

"سڵاو"
بە لەسەرخۆی وتی

" ئاه کچە گرینۆکەکە وا دیارە وەستاوە لە گریان!"
بە گاڵتەجاڕی یەوە وتی

" بەڵێ بەڵام ئەوە واتای ئەوە نادات کە ئیتر بێمە سەر ڕای تۆ"

" دڵنیای؟ "
وای وت بە دەنگە قوڵەکەی کە هەستت دەکرد دەیویست یاری پێ بکات

ئەو کچە بچوکە کەمێک وەستاو قسەی کرد

" بەڵێ بۆ نا، من وەک تۆ هێندە ڕەش بین نیم "

" ڕەش بین!"
وایو ت لە کاتێک دا خەریکی دەرهێنانی جگەرەیەک بوو لە پاکەتەکەدا

" بەڵێ تۆ ڕەش بینی"

"هههه کچی بێزارکەر واز لە من بێنە تۆ من ناناسی کەواتە دوورکەوە"

" کەواتە بایەک بناسین، من ناوم مادلین'ە، ئەی تۆ؟"

ئەو کوڕە دووبارە بە لاچاوێک سەیری کرد

" پەیوەندی بە تۆوە نیە بێزارکەر"
وای وت و چاوی خستەوە سەر دیمەنەکەی پێش خۆی

" باشە کەواتە من نازناوێکت بۆ دەدۆزمەوە "
بە چاوە گەشە ڕەشەکانی سەیری کرد کە دەگەشایەوە لە پەرۆشی دا

چاوە سەوزەکانی دووبارە چووە سەر ئەو و سەیری چاوە ڕەشەکانگ ئەوی کرد
قەمێکی گەورەی لە جگەرەکەی دا و چاوی سوڕاند

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now