یـــەڪەم

932 77 109
                                    

∞

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


7:30 خولەڪی ئێوارە..
ئەمریــڪـا...

بە نەرمی لە دەرەوەی دەڕوانی،لە ڕێی پەنجەرەی
ژوورەڪەی
چاوە ڪریستاڵیەڪانی بە نێو ئەم دارستانە ئەگەڕاند،ڪەوا بەرگی سپی داپۆشی بوو..

لە هەمان ڪاتدا بیرڪردنەوە لە ژیانە جەنجاڵیەڪەی مێشڪی داگیر ڪردبوو...

خزمەتڪار" خاتوو زۆیا بەڕێز وێڵسن بانگت دەڪات بۆ ئێوارە خوانەڪەی"
بە ڕێزەوە وتی دواتر دەرگای ژوورەڪەی داخست..

ڕوخساری بەرگی ماندوو بێزاری داپۆشی بوو..
بە بیرڪردنەوە لەوەی ئاخۆ بۆ ئەمشەو دەتوانێت بە ئاسوودەی خواردنەڪەی بخوات؟..
یاخوت دوبارە بەهانە دەگرێت؟..

..

ماندووم ماندووم لەو هەموو قسانەی بەرامبەرم دەڪرێ...
بەڵام ئایە دەگۆڕێ؟..
ئەو ڪەسەی ڪەمێك پێش ئێستا بانگی منی ڪرد بۆ ناخواردن ئەو باوڪمە!!
ئەو باوڪەی تەنها دەتوانی بە ناوەڪەی بانگی بڪەیت نەك هەست و خۆشەویستی و بەزەیی باوڪ!!

ئەو تەنها بە وشە باوڪە....
نەك بە ڕوح...

لەوانەیە بڵێن چۆن دەتوانی وا بانگی باوڪت بڪەی...
ئەو باوڪە!!
نەخێر..هەموو باوكێك باش نیە!!
باوڪی من بێجگە لە ئازاردانی من هیچ شتێك نازانێت...
بێجگە لە قسە ڕەقەڪانی ڪەوا ڕووبەڕووم دەڪاتەوە هیچی تر نازانێت...

ئەو ئەو باوڪە!!
بەڵام ئەو باوڪێڪی بەنرخ نیە..
ئەو ئەو پیاوە نیە ڪەوا باوشی بۆ ڕۆڵەڪەی بکاتەوە!!
باوشی ئەو تەنها بۆ براکەمە!!

بە ماندوویەتی لەسەر قەنەفەڪە هەڵسام،بە شێوەیەڪی ماندوو ڕێم ڪرد بۆ خوارەوەی خانوە زەبەلاحەکەی پیاوە پیرەڪە...
ڪەوا زۆربەی مرۆڤ بە ڪۆشك ناوی ئەبەن..
بەڵام بۆ من زیندانێڪی سپیە!!

بەسەر پلیڪانەڪان هاتمە خوارەوە...
بە نەرمی بەرەو ڕوی دایڪم ڕۆشتم ڪەوا خەریڪی سوپ تێڪردن بوو بۆ هاوسەرە باشەڪەی...
بێگومان تەنها بۆ ئەو باشە...
وە بۆ ڪوڕەڪەی!!
نەك منێڪی بەستەزمان...
من دڵخۆشم ڪەوا هەڵسوڪەوتەڪانی بەرامبەر دایڪم باشە!!
بەڵام بەرامبەر بە من و خوشڪەڪەم!!
ئەو تەنها.... ئاهـ نامەوێت ناوی بێنم...

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now