Chap★two²

69 12 7
                                    


: گەڕامەوە جیمین

گوێم لە دەنگی پێی جیمین بوو
بەخێرای هات و باوشی پێدا کردم بەڵام من هیچ کاردانەوەیەکم نەبوو بەڵکو ئەمویست لەخۆمی دووربخەمەوە

: سڵاو

جیمین: بیرم ئەکردیت

: منیش

⟨باوشەکەی کۆتای پێهێنا بەزەردەخەنەوە سەیری ئەکردم دواتر وتی⟩

جيمین: نانت خواردووە؟

: ئئم ڕامیۆن'م هێناوە

جیمین: زۆر باشە من ئەڕۆم کارەکانم تەواو ئەکەم تۆش نانەکەت بخۆ

⟨ئەو ڕۆیشتە ژورەوە منیش پێڵاوەکانم دانا و بەدوایدا ڕۆیشتم
بینیم هەندێک وەرەقە لەسەر مێزەکە بڵاو بونەتەوە⟩

: ئەمانە چین؟

جیمین: تاوانێکی نوێ پێویستە بڕۆمە شوێنی ڕوداوەکە تا باشتر لێکۆڵینەوە بکەم

: ئەکرێت منیش بێم؟

جیمین: بۆنا

: کەواتە با سەیرێکی دۆسێکە بکەم

⟨لەسەر قەنەفەکان دانیشتین و سەیری دۆسیەکەم کرد
دواتر خۆمان ئامادە کرد و لەگەڵ جیمین ڕۆیشتین بۆ شوێنی ڕوداوەکە⟩

⟨هێشتا خوێنی کوژراوەکە لەسەر زەویەکە ماوەتەوە
هاوسەرەکەی خاتوو سوو دەگری،باخەوانی ماڵەکەش بەڕێز بۆنگ خەمبارە،خزمەتکارەکەش مانامی بەهەمان شێوە⟩

⟨لێکۆڵەر ئان کاتێک ئێمەی بینی خۆی چەماندەوە و وتی⟩

لێکۆڵەر ئان: سڵاو لێکۆڵەر پارک سڵاو خاتوو پارک

⟨خۆمان چەماندەوە و وتمان⟩

: سڵاو

جیمین: سڵاو لەتۆش لێکۆڵەر ئان

⟨دواتر سەیری تەواو ژورەکەم کرد کە تاوانەکەی تێدا ئەنجامدرابوو
سەیری کۆمپیوتەرەکەم کرد کاتێک هێشتا بەکراوەی بەجێ ماوە و وشەی Jun نووسراوە⟩

⟨ئەمە واتا چی؟ مانگی شەش هێشتا زۆر زۆری ماوە کەواتە بۆچی ئەمە نوسراوە؟
بۆستە ئەی ئەگەر ئەوە ... بەخێرای وتم⟩

: وشەی Jun سێ پیتە ئێوەش سێ کەسن کەواتە یەکێک لە ئێوە تاوانبارەکەیە

⟨هەمووان بەسەرسوڕمانەوە سەیریان کردم
لێکۆڵەر ئان وتی⟩

ل.ئان: زۆر ڕاستە چۆن پێشبینی ئەوەم نەکردبوو

⟨هەر زوو خاتوو سوو توڕەی زاڵبوو بەسەریدا دواتر بەدەنگێکی بەرز وتی⟩

خ.سوو: تۆ چۆن شتی وا ئەڵێیت؟ ئێمە چۆن ئەو پیاوە ئەکوژین کە بەدرێژای تەمەنی لەگەڵی بووین
ئایە تۆ مێکشت لەسەرتدایە یاخود لە ئەژنۆت؟

: خاتوون چ پێویست ئەکات بەوشێوەیە توڕە ببیت

⟨دووبارە بەتوڕەی و هاوارەوە وتی⟩

خ.سوو: چۆن توڕە نەبم تۆ ئێمەت کرد بە بکوژی هاوسەرەکەم دواتریش ئەڵێیت بۆ توڕە ئەبم؟

⟨ویستم قسە بکەم بەڵام لەو کاتەدا جیمین وتی⟩

جیمین: ڕێگە ئەدەن لێکۆڵینەوە بکەین یاخود سەیری شەڕی ئێوە بکەین؟

⟨بێدەنگ ماینەوە لەکاتێکدا خاتوو سوو بەڕوخسارێکی گرژەوە سەیرم ئەکات
بینیم جیمین بە وردی سەیری وشەی سەر کۆمپیوتەرەکە ئەکات
سەیری ئێمەی کرد و وتی⟩

جیمین: وەک ئەبینی کوژراو سەری تەقیوە کەواتە تاوانبار لەدواوە لێی داوە
دواتر ئەو دەستی بەشوێن برینەکەیەوە گرتووە بەوشێوەیە خوێن لەسەر دەستەکانی نیشتووە
کاتێک ئاوڕ ئەداتەوە تاوەکو بەرگری لەخۆی بکات تاوانبار دووبارە بەو ئاسنەی کە لەسەر زەویەکە کەوتووە لێی دەداتەوە

⟨سەیری زەوییەکەم کرد ئاسنێکی خوێناوی لەخوار قاچی کوژراوەکە بوو⟩

جیمین: ئەمجارە تاوانبار ئەڕوات بەوشێوەیە کوژراو بەدەستە خوێناویەکەم پەیامەکەی خۆی ئەنوسێت هەر بۆیە خوێن لەسەر کیبۆردەکە هەیە

⟨سەیری جیمین'م کرد و وتم⟩

:کەواتە ئێستا ئەو سێ وشەیە بۆچی نووسراوە؟

جیمین: ئەو سێ وشەیە ئەگەر بەجوانی ڕێکی بخەین لە زمانی یابانی بە واتای مانامی دێت

⟨هەمووان بەسەرسوڕماوی سەیری خاتوو مانامی'مان کرد
خۆشی بەهەمان شێوە سەرسام بوو دواتر کەوتە سەر چۆک⟩

⟨لەناکاو خاتوو سوو قژی گرت و بەرزی کردەوە ویستی زلەیەکی لێبدات بەڵام لێکۆڵەر ئان دووری خستەوە⟩

⟨خاتوو سوو بەتۆنێکی بەرز و پڕ گریان وتی⟩

خ.سوو: بۆچی وات کرد بۆچی؟ هاوسەرەکەم چی لێت کردبوو؟ وەک کچی خۆی سەیری ئەکردیت و مامەڵەی لەگەڵ ئەکردن

⟨مانامی بەتۆنێکی پڕ گریان وتی⟩

مانامی: تۆڵەم کردەوە..تۆڵەی هاوسەرەکەمم کردەوە
لە شەوی شەممە کاتژمێر ٩ی شەو هاوسەرەکەم بەکوژراوی لە ژورەکەی دۆزرایەوە بێگومان هاوسەرەکەی خاتوو سوو بوو بەهۆی ئەوەی دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت هاوسەرەکەمی کوشت
منیش بەڵێنم بەخۆمدا تۆڵەی لێبکەمەوە

هاوسەرەکەشت کە ئاوا باشبوو لەگەڵمدا لەبەر ئەوەبوو تا من هەست بەهیچ نەکەم بەڵام ئەو ساویلکەیە نەیدەزانی من هەموو شتێک ئەزانم و پلانی تۆڵە کردنەوەم داڕشتووە

⟨هەمووان بێدەنگ ماینەوە تەنانەت خاتوو سوو'ش
دواتر پۆلیس هات و خاتوو مانامیان برد ئێمەش گەڕاینەوە ماڵەوە⟩

-To be continued-بەردەوامە

Detective Park Where stories live. Discover now