Chap★thirteen¹³

36 5 1
                                    

⟨تایمین دەستی بەدەمیەوە گرت و دوو هێندە چاوەکانی زەق بونەوە
ئەمە خەونە یان چی؟ چوومە بەردەم ئاوێنەکە،کاتێک بینیم بچووک بومەتەوە و ڕوخسارم بچوک بۆتەوە پڕ بەو ژورەدا هاوارم کرد⟩

: ئەوە چییە تایمین؟ بۆچی بەم شێوەیەم لێهاتووە

تایمین: قوڕ بەسەرت ئەوە جادوویان لێ کردوویت یان چی؟

⟨ئەمە خەونە یان چی؟ بۆچی بەمشێوەیەم لێهاتووە
جلەکانیشم بچوک بوو بوویەوە بۆم ئەت وت عەزییە لەبەرمدا
ڕووم وەرگێڕا بۆ تایمین و وتم⟩

: خێرا پەیوەندی بە شینچیەوە بکە و پێی بڵێ بێت بۆ ئێرە

End pov

Pov Yuni

⟨نانی بەیانیم ئەخوارد زەنگی موبایلەکەم لێیدا
لەگیرفانم دەرمهێنا و سەیری ناوی خاوەن پەیوەندیەکەم کرد
ئەوە باوکم بوو⟩

⟨پەیوەندیەکەم هەڵگرت و دام بەگوێمەوە
بەدەم نان خواردنەوە وتم⟩

: بەڵێ باوکە

باوکم: لەکوێیت؟

: ماڵەوە،خەریکم نان ئەخۆم

باوکم: ئێستا من و جیمین و تایمین یەین بۆ ئەوێ شتێکی گرینگ ڕویداوە

: چاوەڕێتانم

⟨باوکم پەیوەندیەکەی داخستەوە منیش سەر مێزەکەم کۆ کردەوە و قاپەکانم شووشت
دواتریش خۆم گۆڕی و جلێکی ڕێک و پێکم لەبەر کرد
کەمێکی برد لە زەنگی درگاکە درا زانیم باوکم و ئەوانن ڕۆیشتم کردمەوە⟩

⟨منداڵێک بەباوشی باوکمەوە بوو زۆر لە لێکۆڵەر پارک ئەچوو
ئەی لێکۆڵەر پارک خۆی لەکوێیە؟ مەگەر نەی وت ئەویش یەت
وتم⟩

: فەرموون وەرنە ژورەوە

⟨هاتنە ژورەوە و لەسەر قەنەفەکان دانیشتن
منیش درگاکەم داخست و لەلایان دانیشتم دواتر وتم⟩

: لێکۆڵەر پارک لەکوێیە؟

باوکم: ئەوەتا

⟨ئاماژەی بۆ مناڵەکەی باوشی کرد
بەسەرسامیەوە وتم⟩

: پێم ڕائەبوێرن؟

تایمین: رابواردنی چی ئەمە جیمین'ە بەوشێوەیەی لێهاتووە
نازانم لەخەودا جادووی لێ کراوە یان چی

⟨واتا ئەمە لێکۆڵەر پارک'ە؟ وای داماو بۆچی بەم شێوەیەی لێ هاتووە
پرسیم⟩

: باشە بۆچی وات لێ هاتووە؟

جیمین: چۆن بزانم

⟨دەنگیشی گۆڕاوە کەمێک کۆمیدی بوو بەڵام پێکەنینەکەم ڕاگرت
دواتر وتم⟩

: دوێنێ شەو لە ئاهەنگەکە هیچ شتێکت خوارد؟

جیمین: تەنها شەرابێکی سوور

⟨شەرابێکی سوور؟ بەڵام لە ئاهەنگەکە هیچ کەسێک شەرابی سووری پێ نەبوو
وتم⟩

: لە ئاهەنگەکە هیچ کەسێک شەرابی سووری نەخواردەوە

تایمین: بەڵێ ئێمەش نەمانخوارد تەنها جیمین نەبێت ئەویش ئەمێلیا پێیدا

: دەی ئەوەتا کاری ئەو بووە,شتێکی کردۆتە نێو خواردنەوەکەت
پلانی بۆ داندراوە ئەگەرنا بۆچی ئەوەی تۆ سوور بووە

⟨باوکم وتی⟩

باوکم: بەڕاستی گەمژەیە ئەگەر هی جیمین جیاواز نەبوایە کەس هەستی پێ نەئەکرد

: ئێوەش سەرەتا هەستتان پێ نەکردبوو

جیمین: ڕاستە ئەگەر هەستمان پێ بکردایە نەم ئەخواردەوە و بەم شێوەیەی ئێستام لێ نەئەهات

باوکم: ....

-To be continued-بەردەوامە

Detective Park Where stories live. Discover now