Chap★eighteen¹⁸

27 5 13
                                    

: هەمیشە لە لەدەستدانی شتێک یاخود کەسێک وانە وەرئەگرین و فێری ژیان کردن ئەبین

یوونی: بەڵێ زۆر ڕاستە

: منیش دوای ئەوەی تۆ و تایمین'م ناسی زانیم هەموو کەسێک وەک یەک نییە

یوونی: بێگومان هەموومان لەیەک جیاوازین هەر کەسەو حەزو ئارەزوویەکی هەیە

: بەڕەئی تۆ پیاوان وەک یەکن؟

یوونی: نەخێر بەڵام نێرەکان وەک یەکن

⟨سەرسام بووم بەو قسەیەی
وتم⟩

: ئەم قسانەش ئەزانیت؟

یوونی: ئەی چۆن هێشتا هیچت نەبینیوە

⟨هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دامەوە
وتم⟩

: ژیان هەندێک کات خۆیت لێ ئەکات بە شوکلاتەیەکی زۆر شیرین
هەندێک کات'یش خۆیت لێ ئەکات بەقاوەیەکی زۆر تاڵ کە وات لێ ئەکات جارێکی تر ئارەزووی خواردنەوەیت نەبێت
هەندێک کات'یش خۆیت لێ ئەکات بە کێکێکی سادە نە زۆر شیرینە وەک شوکلاتە نە زۆر تاڵە وەک قاوە

یوونی: هەندێک کات'یش خۆت بەدەستی خۆت ئەو کێکە شیرین دەکەیت یان ئەوەتا لە قاوە تاڵ تری ئەکەیت

: بۆنا ئەوەش هەیە...ڕاستە ژیان بەدەست تۆ نییە بەڵام زۆربەی کات کۆنترۆڵکردنی روداوەکانی چواردەورت بەدەست خۆتە
هەندێک ئەڵێن کەوا چارەنووس بۆی نوسیویت کە تۆ بەدەستی خۆت کێکەکە تاڵ بکەیت بەڵام پێم وانییە زۆر جار کۆنترۆڵ کردن ئەگەڕێتەوە بۆ مێشکت

هەندێک کەس بە هەڵە لە چارەنووس تێگەیشتوون
وە ئەوەش هەیە کە ئەتوانی بە نزا کردن چارەنووست بگۆڕیت

یوونی: هەمیشە ویستوومە ژیانێکی ئاسای بژیم،بەبێ بوونی کێشە و خەم و بارگرانی و بیرکردنەوە لە سبەینێ

: تەنها لە بەهەشت ئەو ژیانە ئاساییە ئەبینیت

یوونی: بەڵێ هەر بۆیە زۆر جار هەوڵی خۆ کوشتنم داوە تا بمرم و بڕۆمە ئەودنیا
دواتر پێیان وتم خۆ کوشتن ڕێگریت لێ ئەکات لە چوون بۆ بەهەشت

: کەواتە خودا لەخۆت مەڕەنجێنە و ئەو کارانە ئەنجام بدە کە ئەو پێی خۆشە

یوونی: هەمیشە وا ئەکەم

⟨ماوەیەک بێدەنگ ماینەوە
دواتر ڕۆیشتینە شاری یاری،ویستم ئەم ڕوداناوە لەبیر بکەین و کێکە سادەکەی ژیانمان شیرین بکەین⟩
..
..
..
..
⟨یوونی سەرقاڵ بوو بە ڕێکخستنی قژمەوە منیش تەنها سەیری چاوە ڕەشەکانیم دەکرد
لێدانەکانی دڵم بەرز تر ئەبونەوە لەگەڵ هەر دەستلێدانێکی بەقژمدا
بەتەواوی نوقمی چاوە ڕەشەکانی بوبوم،پێم وابێت هەستم بۆی هەیە چونکە هەرگیز بەوشێوەیە سەیری ئەمێلیا'م نەکردووە⟩

⟨دواتر لە سەیرکردنی چاوەکانی وەستام کاتێک وتی⟩

یوونی: تەواو بوو دەی بابڕۆین

⟨خۆم بەرز کردەوە و دەستەکانی گرتم،دەست گرتنێک بەسبوو بۆ هەست کردن بە خۆشەویستی، منیش دەستیم گرتەوە،هەمان ئەو دەستانەی یەکەم کاتی یەکتر ناسینمان⟩

⟨ئەو ئەمبات بۆ قوتابخانە و یەکەم ڕۆژی قوتابخانەمە،تێناگەم بۆچی هەمان هەستی منداڵیم هەیە کاتێک باوکم بۆ یەکەمجار بردمی بۆ قوتابخانە
زۆر شڵەژابووم،زۆر ترسابووم،گەرووم وشک بوبویەوە⟩

-To be continued-بەردەوامە

Detective Park Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum