Chap★twenty-six²⁶

28 5 4
                                    


⟨هەندێک خواردنم لەسەر مێزەکە دانا جیمین'یش لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو
دواتر منیش لەتەنیشتی دانیشتم و وتم⟩

: گوێم گرتووە بزانم چیبووە

جیمین: ڕۆیشتم بۆلای ئەمێلیا قسەم لەگەڵ کرد و پێم وت سوودی ئەوە چیبووە ئاوای لەمن کرد وتی کەوا ویستوویەتی بوونم نەمێنێت
هەروەها دەرمانەکە بۆ هەتا هەتایی بووە بەڵام تێناگەم بۆچی هی من لەناو چووە

: نچ نچ نچ خەڵکی ئێستا بۆ ناوبانگ خۆشیان ئەفرۆشن
دنیا بۆچی وای لێ هاتووە ئای خوایە گیان

جیمین: باتەواوی بکەم
منیش ڕۆیشتمە بنکە و هەندێک بەڵگەم پێدان ئێستاش تیڤیەکە بکەرەوە و بیخە سەر هەواڵەکان

⟨تیڤیەکەم کار پێ کرد و خستمە سەر هەواڵەکان کەمێک چاوەڕێ بووم دواتر شۆک بووم کاتێک ئەمێلیام بینی بەند کراوە
پێشکەشکارەکە دەستی کرد بەقسە کردن⟩

پێشکەشکار: سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەموو ڕاستی و دروستیەکانی سەرکەوتنی ئەمێلیا دەرکەوت
بەدزینی لێکۆڵینەوەی هاوسەری پێشووی و هاوڕێکانی ناوبانگی خۆی دەرکرد
هەروەها هەموو لێکۆڵینەوەکانی تری لەلایەن ئەلێکس'ی هاوسەریەوە شیکار کراوە بەڵام ئەمێلیا بەناوی خۆیەوە ڕادەستی ئەکرد

هاوسەری پێشووی ئەمێلیا ئەویش لێکۆڵەر پارک'ە هەموو ئەمانەی بەبەڵگەوە ڕادەستی بنکە کردبوو
شتێکی سەرسوڕهێنەر تر ئەوەیە کە دەرمانی دابوو بە لێکۆڵەر پارک بەوشێوەیە وەک منداڵێکی ٧ ساڵانی لێهاتبوو هەر بۆیە ماوەیەکی زۆر نادیاربوو تەنانەت ئەمەشی بەبەڵگەوە ڕادەست کردووە فەرموون با بەڵگەکان ببینین

⟨بەسەرسوڕمانەوە سەیری جیمین'م کرد ئەویش فیزی لێدا
وتم⟩

: هەر بەڕاستی تۆ ئەمەت کرد؟

جیمین: بەڵێ،هەر شتێک بەسەرکەوتن و هەوڵی خۆت نەبێت بەوشێوەیەت لێیەت
هەروەها ئەوەت نەبیستووە ئەڵێن پەتی درۆ کورتە؟

⟨چەپڵەم بۆ لێدا و وتم⟩

: براڤۆ وەڵا برا براڤۆ ئەوەیە پیاو


⟨بەفیزەوە وتی⟩

جیمین: ئحم بەڕێزی
هەروەها گەڕامەوە سەر کاری لێکۆڵەری

⟨هاوارم کرد و چەپڵەکانم دەنگیان بەرز بویەوە
وتم⟩

: هەر بژیت لێکۆڵەر پارک جێی شانازیمانی

جیمین: سەیری ئەو قسە شیرینانە

⟨پێکەنین،ماوەیەک بێدەنگ ماینەوە دواتر جیمین وتی⟩

جیمین: لەگەڵ تۆ ڕاهاتووم بۆیە ئێستا تاقەتی لێکۆڵینەوەم نەماوە بەتەنها

: جا ئەوە کەی کێشەیە کەی ویستت وەرە و لێکۆڵینەوە ئەکەین کە منیش دۆسێو شتم بۆ هات بانگت ئەکەم

جیمین: ئەیچی ئەگەر وەک جاران لەگەڵت بژیم؟

⟨هەستێکی سەیر وەک ڕەشەبا خۆی کرد بەناو سینەمدا
وتم⟩

: ب.بەڵام پێویست ئەکات؟

⟨زمانم ئەگیرا تێناگەم بۆ
جیمین سەیری چاوەکانمی کرد و وتی⟩

جیمین: پێم وابێت زۆریش پێویست ئەکات

⟨ئەم چاوانە بەسە بۆ ئەوەی بکەویتە داوی خۆشەویستی کەسێکەوە
ئایە ئەم هەستە خۆشەویستیە؟ بەڵام بۆچی وا لەناکاو؟ خۆ من پێشتر هیچ هەستێکم بۆی نەبوو⟩

⟨ئایە خۆشەویستی لەناکاو دێت؟ واتا ١ سانیەیەی پێویستە بۆ کەوتنە داوی خۆشەویستیەوە؟ پێم وابوو چەند ساڵێکی ئەوێت وەک هی دراما و فیلمەکان
جیمین وتی⟩

جیمین:.......

-To be continued-بەردەوامە

Detective Park Where stories live. Discover now