Chap★eleven¹¹

38 7 2
                                    


: ئەی چ شتێک وای لەتۆ کرد چەپڵە لێنەیەیت و بەدوای مندا بێیت؟

یوونی: من و ئەمێڵیا نێوانمان زۆر خراپە هەر لەو کاتەوەی منداڵ بووین،دواتر من ڕۆیشتمە ئەمەریکا و هەواڵیم نەزانی تا لەم دواییانەدا بوویە لێکۆڵەرێکی بەتوانا

بەڵام من بەلێکۆڵەرێکی بەتوانای نازانم چونکە لێکۆڵینەوەی خەڵک ئەبات ئەوەشی کە گوایە خۆی کردوویەتی یەکێکی ترە لێکۆڵینەوەی بۆ ئەکات ئەمیش بەناوی خۆیەوە بڵاوی ئەکاتەوە
سێ لێکۆڵینەوەی منیشی بردووە ئەمە دوو هێندە وای کردووە خۆشم نەوێت

: ئەزانیت تۆ ئێستا باسی هاوسەری پێشووم ئەکەیت؟

⟨بەسەرسوڕمانەوە سەیری کردم و وتی⟩

یوونی: داوای لێبوردن ئەکەم نەمئەزانی

: ئاساییە چیتر خۆشم ناوێت
ئەو لێکۆڵینەوە سەرکەوتووانەی هی منە کردوویەتی بەناوی خۆیەوە هی تۆ سێ دانەیە هی من لە ژماردن نایەن
وای لێم کرد لە وڵاتەکەی خۆم بێمە دەرەوە،وای کرد لەکارەکەم دەربکرێم و بێکار بمێنمەوە زۆر شتی تری کردووە بەڵام پێویست ناکات تۆ بیزانیت

یوونی: ئەو پەندەت نەبیستووە ئەڵێ لە دوژمنت مەترسە لە دۆستەکەت بترسە؟

: ڕاست ئەکەن ئەوەی دۆستەکانت بەرامبەرت ئەیکەن دوژمنەکەت بیریشی لێ ناکاتەوە

یوونی: زۆر ڕاستە...بەڵام پێویستە بۆیان بسەلمێنین ناتوانن بەسەرمان زاڵ ببن

: تا بتوانم هەوڵی خۆم ئەیەم

⟨ماوەیەک بێدەنگ ماینەوە دواتر یوونی وتی⟩

یوونی: زۆر ساردە بابڕۆینە ژورەوە ئێستا ئەویش لەقسە کردن تەواو بووە

: بفەرموو

⟨دەستم درێژ کرد تا پێش من بڕوات
یوونی بەخەندەوە وتی⟩

یوونی: تکا ئەکەم تۆ پێش من بڕۆ

: نەخێر من پیاوێکی لەوشێوەیە نیم پێش ئافرەت بکەوم

یوونی: زۆر سوپاست ئەکەم gentleman

⟨پێکەنینێکی بچووکمان کرد و یوونی پێشم کەوت منیش بەدوایدا
ڕۆیشتمە ژورەوە⟩

⟨ڕاستەوخۆ تايمین هاتە بەردەمم
وتم⟩

: تۆ جنۆکەیت یان چی؟ تەپ لەبەردەمم دەرئەکەویت

تایمین: وازبێنە کەتنێکم نایەوە

: هەر ئەمجارە کەتنت نەنایەوە...دەی بیڵێ بزانم چییە

تایمین: شەرابم ڕشت بەعەزیەکەی ئەمێلیایا

: دەستت خۆشبێت هەر بژیت بۆ یەکەم جار کارێکی پیاوانەت کرد

تایمین: توڕە نەبوویت؟

: بۆچی توڕە بم؟ خۆ ئێستا هیچ خۆشەویستیەک لەدڵمدا بوونی نەماوە بەرامبەر بە ئەمێلیا

تایمین: ئەی دڵت بخۆم

: یاع لاچۆ لەپێش چاوم هەر ئەوە ماوە دڵیشمان بخۆیت

ڕۆیشتمە لای شینچی بەڵام یوونی لێنەبوو
بۆ کوێ چوو؟ چاوم گێڕا بەڵام نەمتوانی بیدۆزمەوە
دواتر سەیری شینچیم کرد کاتێک وتی⟩

شینچی: بەدوای کەسێک ئەگەڕێیت؟

: ها؟ نانەخێر...ئەرێ بەڕاست بۆچی نەت وت کچێکت هەیە؟

شینچی: لەو بابەتانەدا زۆر داخراوم بەهەموو کەسێک ناڵێم خێزانەکەم کێیە و کێ نییە

: زۆر شورەییە ئێمە کەسین؟

شینچی: مەبەستم ئەوە نییە بەڵام ئیتر من لەو بابەتەیا زۆر جدیم

: ئەی باشە هاوسەرەکەت لەکوێیە؟

شینچی: نەخۆشخانە

: خۆ هیچ شتێکی خراپ نەبووە؟

شینچی: ٤ ساڵە لەکۆمادایە

: پێم ناخۆشبوو هیوادارم بەزووی هەستێتەوە

شینچی: هیوادارم

⟨ڕووم وەرگێڕا کاتێک دەنگێکی ئاشنا وتی⟩

؟؟؟:......

-To be continued-بەردەوامە

Detective Park Waar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu