Chap★sixteen¹⁶

30 4 3
                                    


⟨لەژوری بەڕێوبەری قوتابخانەکە دانیشتبووین بەڕێوبەریش لەبەرامبەرمان دانیشتبوو
سەرقاڵی چەند وەرەقەیەک بوو دواتر وەرەقەکانی لابرد و سەیری جیمین'ی کرد⟩

⟨ئەمجارە سەيری منی کرد و وتی⟩

بەڕێوبەر: بفەرموون چ شتێکتان پێویستە؟

: هاتووم ناوی کوڕەکەم لەم قوتابخانەيە تۆمار بکەم

بەڕێوبەر: پێشتر لە چ قوتابخانەیەک بوو؟

: قوتابخانەی ******

بەڕێوبەر: بەڵگەنامەت پێیە؟

: بەڵێ

⟨کاخەزێکی گەورەم پێدا کە بەڵگەنامەیەکی ساختەی تێدابوو
ئەو سەیری بەڵگە نامەکەی ئەکرد،بەڕاستی زۆر ڕوخسارێکی ناشرینی هەبوو
مەبەستم ئەوەیە زۆر بێڕێز بوو بەشێوەیەک سەیری ئەو بەڵگەنامەیەی دەکرد وەک بڵێی یەکێک شەقی لێ ئەدات تا بیخوێنێتەوە⟩

⟨برۆی هێنایە خوارەوە و سەیری جیمین'ی کرد دواتر وتی⟩

بەڕێوبەر: ئەتەوێت لە داهاتوودا ببیت بەچی؟

جیمین: لێکۆڵەر

بەڕێوبەر: باشە

⟨کەمێکی تر سەیری جیمین'ی کرد دواتر وتی⟩

بەڕێوبەر: دایکت خۆشئەوێت یان باوکت

⟨ئەم پرسیارە چ پەیوەندیەکی بە وەرگرتنی جیمین'ەوە چییە؟
جیمین سەیری کردم وتی⟩

جیمین: دایکم

⟨بزەیەک گرتمی،وای لێم کرد هەستێکی نامۆم بۆ دروست ببێت وەک بڵێی بەڕاستی کوڕی من بێت
دواتر بەڕێوبەر وتی⟩

بەڕێوبەر: زۆر باشە لە سبەینوە وەرە بۆ قوتابخانە

⟨زەردەخەنە کەوتە سەر زارم دواتر دەستی جیمین'م گرت و هەستاینە سەرپێ
خۆمان چەماندەوە وەک ڕێزێک دواتر وتم⟩

: سوپاست ئەکەم

⟨ڕۆیشتین
کاتێک سەرکەوتینە ناو ئۆتۆمبێلەکە هاوارم کرد دواتر سەیری جیمین'م کرد و وتم⟩

: هەر بژیت پاڵەوان ئێستاش ئەڕۆین بەدڵی خۆت شتت بۆ ئەکڕم

جیمین: بمزانیبا شتم بۆ ئەکڕیت زوتر ڕازی ئەبووم

⟨پێکەنیم دواتر بەڕێ کەوتین
سوپاس بۆخوا ئەمەش بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا هیوادارم هەر بەسەرکەوتووی دۆسێکە تەواو بکەین⟩

⟨لەناکاو جیمین وتی⟩

جیمین: تۆ خۆشەویستت نییە؟

: هەمبوو بەڵام مرد

جیمین: بۆچی؟

: نازانم...نەمتوانی دۆسێی ئەو وەربگرم تەنانەت نەمتوانی بچمە پرسەکەشی
کاتێک پەیوەندیان پێوە کردم و وتیان تووشی ڕوداو بووە نەڕۆیشتمە نەخۆشخانە تا بۆ کۆتا جار بیبینم و لەباوشی بگرم

جیمین: گەمژە چۆن کارێکی وا ئەکەیت؟

: نەمتوانی قاچەکانم هێزی ڕۆیشتنیان نەبوو

جیمین: هەر نەبێت بۆ پرسەکەی بڕۆیشتیتایە

: زانیم دایکی دەرم ئەکات بۆیە نەچووم
تەنانەت ئێستاش ئەڵێت کە من کوشتوومە

جیمین: بۆچی تۆ؟؟ خۆ تۆ لەلای ئەو نەبوویت

: ئەو شەوە شەڕمان کرد شەڕ لەسەر شتێکی بێمانا ئەویش بەو شێوەیە توڕە بوو و ڕۆیشت دوای چەند خولەکێک پەیوەندیم پێوە کرا لەلایەن ئەو کە وەڵامم دایەوە توڕە بووم بەڵام کەسێکی نەناسراو وتی کە تووشی ڕوداو هاتووە
دوای ئەوەشی زانیم مردووە وەک دایکی خۆمم خەتابار کرد ئێستاش هەروایە خۆم بەتاوانبار ئەزانم

جیمین: ئەوە قەدەری ئەوبووە تۆ ناتوانیت خۆت تاوانبار بکەیت چی لەقەدەرت بنوسرێت هەر ئەوەیە

: ئەتوانم کەمێک قسە بۆتۆ بکەم؟

جیمین: بۆ نا بەڵام بڕۆ پارکێک یان کەنار دەریا ئەو شوێنانە خۆشە بۆ قسە کردن

: زۆر باشە

End pov

-To be continued-بەردەوامە
________
چۆنن چاو جوانەکانم،هەقی ئەوەیە بمکوژن چونکە زۆر دەمێکە پۆستم نەکردووە بەڵام هەقی ئەوە ١٠ پارتان بۆ دا ئەنێم
جار زۆر حەز ناکەم بابەتەکە دوورو درێژ بکەم بۆیە زۆرینەی شتەکانم بە کورتی و پوختی بڕانۆتەوە بەوشێوەیە گەیشتە ٣٠ پارت

خۆشتانم گەرەکە بەهیوای چێژ بینین🥹🥹

Detective Park Where stories live. Discover now