Chap★three³

46 9 8
                                    

ڕۆژی دواتر

: من ئەڕۆم کەمێکی تر دایکم ئەگەڕێتەوە بۆیە برسی نابیت

جیمین: ئەتوانین کەمێک قسە بکەین؟

: لەسەر چ بابەتێک؟؟

جیمین: بابەتەکە ئەوەنە کورت نییە تا پێتی بڵێم

: شەو کە گەڕامەوە قسە ئەکەین

⟨ڕۆیشتم بەبێ ئەوەی ماڵئاوایی بکەم
دواتر گەیشتمە سەنتەری یاریەکە و لەگەڵ هاوڕێکانم دەستمان کرد بەیاری کردن⟩

⟨کاتێک یاری ئەکەین ئاگاداری کات نابین بەهۆی ئەوەی هۆڵەکەش هیچ پەنجەرەیەکی تێدا نییە ناتوانین بزانین شەو داهاتووە یاخود هێشتا ڕۆژە⟩

⟨دوای چەند کاتژمێرێک پشوومان بە پەنجەکانمان ئەدا بۆیە لەیاری کردن وەستاین
مینجوون وتی⟩

مینجوون: کاتژمێر ١٢ی شەو ئاهەنگێك هەیە لەماڵی سویۆن بۆچی نەچین؟ بانگێشتی هەموومانی کردووە

: من دێم

جین سیۆک: منیش هەروەها

مینجوون: با سەیرێکی کات بکەم

⟨سەیری کاتژمێری موبایلەکەی کرد دواتر وتی⟩

مینجوون: کاتژمێر ٩ی شەوە یەک یاری تر ئەکەین و کاتژمێر ١١ دەگەڕێینەوە

: زۆر باشە

..
کاتژمێر ١١
..

: گەڕامەوە

⟨پێڵاوەکانم دانا و ڕۆیشتمە ژورەوە
جیمین لەبەردەمم بوو بەڕوخسارێکی گرژەوە سەیری ئەکردم
بەتۆنێکی توڕەی وتی⟩

جیمین: لەکوێ بوویت؟

: لەگەڵ مینجوون و جین سیۆک لە سەنتەری یاری بووم

جیمین: تا ئەم کاتژمێرە؟

: بەڵێ ئێستاش خۆم ئامادە ئەکەم و ئەڕۆم

⟨ویستم بڕۆمە ژورەکەمان بەڵام ڕێگری لێ کردم
بەتۆنێکی یێزارکەرانە وتم⟩

: هێی ئەو ڕێگەیە بەربدە

جیمین: یەکەم وتم پێویستە قسە بکەین دووەم بەم کاتژمێر ١١ەیە بۆ کوێ؟ سێیەم بیرت بێت تۆ ئێستا هاوسەرداری نەک سەڵتەکەی جاران

ت.ب/ سینگڵ بە کوردی پێی ئەوترێ سەڵت
خەریکبوو بنووسم سەتڵ😭😂

⟨بەهەمان تۆنی جیمین وتم⟩

: من بۆ ئەوە هاوسەرگیریم لەگەڵ کردیت تا لەماڵەوە ببەسترێمەوە؟ یاخود خەریکی ئەم کارە بێمانایانەی تۆ بم؟

جیمین: من نەم وتووە لەماڵەوە خۆت بەند بکە بەڵام هەموو شتێک سنووری خۆی هەیە
هەموو بەیانیەک ئەڕۆیت تا درەنگی شەو ناگەڕێیتەوە پێم بڵێ چ پیاوێک ئەمە لە هاوسەرەکەی قبوڵ ئەکات؟

: کەواتە پیاو نەبویتایە

جیمین: بەڕاست؟ وانەڵێیت

: ڕامەبوێرە

جیمین: من ڕائەبوێرم؟
بەسیکە ئەمێلیا تاکەی بەم شێوەیە ئەبیت؟ تاکەی من ئیهمال ئەکەیت؟ ڕۆژ تا نیوە شەو ئەڕۆیت بەبێ ئەوەی پرس بەمن بکەیت بەبێ ئەوەی هەواڵێکت بزانم
منیش وەک تۆ هاوڕێم هەیە و کاتی پیاوانە بەسەر ئەبەین بەڵام هەموو ڕۆژێک نا

: کەواتە بەڕێز جیمین فەرموو تۆش وابکە کەس ڕێگری لێ نەکردوویت

جیمین: خۆشم ئەمە ئەزانم بەڵام تۆ پشتگوێ ناخەم و بەجێت ناهێڵم

: وای لەم قسە ڕۆمانسیانە

جیمین: ئارامیم تێک مەیە بۆچی ئەبێت هەموو شەوێک بیکەینە شەڕ و هەرا؟

: چونکە تۆ وایت ناگۆڕێیت چیت لێ بکەم؟ بتکوژم؟

_To be continued_بەردەوامە

Detective Park Where stories live. Discover now