Chap★fifteen¹⁵

48 9 18
                                    


⟨ڕۆیشتمە ژورەکەی جیمین
ئەبینم هێشتا نوستووە وای چەند تەمبەڵە
لەسەر سەری وەستام و دەستم کرد بە بێزارکردنی بەوشێوەیە بەبۆڵەوە ھەستا لەخەو⟩

بەبۆڵەوە وتی

جیمین: تەنانەت ڕێگە نادەیت بشخەوم؟

: کاتژمێر ٩'ە ئەزانیت چەند درەنگە؟

جيمین: بەمن چی خۆ من ئیش ناکەم

: هەر نەبێت لە لێکۆڵینەوە یارمەتیم ئەیەیت

⟨لەباوشم گرت و بردمە گەرماو
ڕوخسار و ددانیم بۆ شوشت دواتر جلێکی ئاسودەم بۆ هەڵبژارد و وتم⟩

: ئەوانە لەبەر بکە و وەرە با نانەکەمان بخۆین

⟨ڕۆیشتمە خوارەوە بۆ چێشتخانە
لەسەر کورسیەکە دانیشتم و چاوەڕێی جیمین'م ئەکرد بێتە خوارەوە دەست بە نان خواردن بکەین⟩

⟨گوێم لەدەنگی پێیە بچوکەکانی جیمین بوو کە بە پەیژەکاندا ئەهاتە خوارەوە
هاتە چێشتخانە منیش هەستام لەباوشم گرت و لەسەر کورسیەک دامنیشاند
دواتر دەستمان کرد بە نان خواردن⟩

⟨جیمین دوای ئەوەی قومێکی لە شەربەتەکەیدا وتی⟩

جیمین: کاری ئەمڕۆمان چییە؟

: پێویستمان بەتۆ ئەبێت

جیمین: هەر خۆی هەمیشە پێویستیتان بە من ئەبێت

⟨بەفیزەوە ئەمەی وت
پێکەنیم و وتم⟩

: باشە بچکۆل

جیمین: من بچکۆل نیم

: دیارە...واز لەوانە بێنە
منداڵێکی ٨ ساڵان لە باڵەخانەی قوتابخانە بەربۆتەوە
٥ قوتابی بینیویانە کە بە مەبەست ئەم کارە کراوە بەڵام نەیانزانیوە ئەو کەسە کێیە کە بە مەبەسەت ئەم کارەی کردووە،بەڕێوبەری قوتابخانەکە سێ جار ڕێگەی پێداین لێکۆڵینەوە بکەین بەڵام هیچ شتێکمان دەست نەکەوت ئێستا ئەمانەوێت دووبارە لێ کۆڵینەوە بکەین بەڵام ڕێگەمان پێ نادەن ئەڵێن کەوا ناوی قوتابخانەکەیان لەکەدار ئەکەوێت
هەر بۆیە پێویستە ناوت لەو قوتابخانەیە تۆمار بکەم

⟨جیمین بەدەنگێکی بەرز وتی⟩

جیمین: چییی؟؟ دووبارە بگەڕێمەوە قوتابخانە؟

: ئای جیمین تەنها تا ئەو کاتەی هەموو شتێک دەرئەکەوێت
لەوێ وەک خوێندکار ئەبیت بەباشی پرسیار لە هاوڕێکانی و مامۆستاکانی ئەو کوژراوە ئەکەیت
زانیاری باشمان بۆ ئەهێنیت هەم کاتێکی خۆشیش بەسەر ئەبەیت و چیتر کاتەکانت لە ماڵەوە بەسەر نابەیت

⟨جیمین بە ناڕەزاییەوە سەیری کردم گوپەکانیشی خڕ بوبون بەهۆی خواردنەکانی دەمیەوە
ئەوەی نێوگەروی قوتداو وتی⟩

جیمین: ڕازی نیم من ڕقم لە قوتابخانەیە هەر لەو کاتەوەی منداڵ بووم

: جیمین تکایە خۆ من ناڵێم بخوێنە تەنها بڕۆ زانیاریم بۆ بێنە و هیچی تر

⟨ناچار بووم ئەو کارە نەفرەتییە بکەم
ئەویش خۆ کیوت کردن و ڕەفتار کردن بە کیوتی
تاکە شتە ڕقم لێی بێت تەنانەت ڕقم لەو کەسانەش ئەبێتەوە کە خۆیان کیوت ئەکەن لەکاتێکدا ڕوویەکی تریان هەیە⟩

بەتۆنێکی کیوت وتم

: تکایە مینمین

⟨جیمین دەستی کرد بەپێکەنین منیش ڕوخسارە کیوتەکەم گۆڕی بۆ گرژ بوون
بەپێکەنینەوە وتی⟩

جیمین: تکایە مینمین

: لاسایم مەکەرەوە

جیمین: تکایە مینمین

⟨دەستم کرد بەپێکەنین کاتێک جیمین لەسەر کورسیەکە بەربوویەوە
دواتر بەدەم پێکەنینەوە هەڵمگرت و لەشوێنی خۆی دامنایەوە
وتم⟩

: بەمن پێبکەنیت بەوشێوەیەت لێیەت لێکۆڵەر پارک

جیمین: بێزارکەر

: دەی خێرابە پێویستە بڕۆینە قوتابخانە و ناوت تۆمار بکەم دواتریش بڕۆینە بازار کەلوپەلت بۆ بکڕم

جیمین: باش

-To be continued-بەردەوامە

جیمین'م بەوشێوەیە یەتە پێش چاو 😂😭

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جیمین'م بەوشێوەیە یەتە پێش چاو 😂😭

شتێکی تریش چاو جوانەکانم ئەگەر چیرۆکەکە خۆشنییە و بێتامە ئاگادارم بکەنەوە با درێژەی پێ نەیەم و کاتی ئێوەشی پێ نەکوژم😂😭
نەک تەنها بێتامی چیرۆکەکە ئەگەر بەباشی ناینووسم یان هەندێک شتی تیابێت ئێوە بەدڵتان نەبێت چوزانم نووسینێک یان قسەیەکی جوان نەبێت ڕاستەوخۆ پێمی بڵێن
بەخوا من زویر نابم بگرە بەدڵێکی گەورەشەوە وەری ئەگرم 🥹✨

بەهیوای سەلامەتی خۆشم گەرەکەنن لەسەر ڕەقەمم✨💜

Detective Park Where stories live. Discover now