Chap★Ten¹⁰

43 8 21
                                    


شینچی: خۆشحاڵبووم بەبینینەوەی هەمووتان هیوادارم وەک ساڵانی داهاتوو ئاهەنگەکە بەباشی بەڕێوە بچێت ئەو کەسانەشی کە سەرکەوتوون و شایەنیانە خەڵات وەربگرن

⟨تایمین بەچپەوە وتی⟩

تایمین: چۆن خۆی تەسک کردۆتەوە

⟨بەچپەوە وتم⟩

: وسبە خۆی هەر بەوشێوەیە پیاوە خۆ وەک تۆ موونەرم نییە سەر ژنانی

تایمین: بەقوربانم بیت

: دەمت بشکێ باشە

تایمین: وسبە نامەوێت لێرەیا لێت بەم

: کورە یەک زلەت لێبەم ئەبورێیتەوە

تایمین: ئەیکەی ئەیکەی

: بێدەنگبە ئەو پیاوە قسە ئەکات

تایمین: دە باش

⟨بەڕێز شینچی کارتێکی چوارگۆشەیی لەناو دەستدابوو
پێم وابێت ناوی ئەو کەسانەیە کە خەڵات وەرئەگرن دواتر وتی⟩

شینچی: سەرەتا لە ئاستی ١٠'یەمەوە دەست پێ ئەکەین بۆ ١'ەکەم

⟨قوڕگی پاک کردەوە و ناوەکەی خوێندەوە⟩

شینچی: خەڵاتی ١٠'ەیەم پێشکەش بە لێکۆڵەر فلیکس

⟨چەپڵەکان بەرز بونەوە دواتر لێکۆڵەر فلیکس ڕۆیشتە سەر سەکۆکە و خەڵاتەکەی وەرگرت کەمێک وێنەیان گرت و گەڕایەوە شوێنی خۆی⟩

شینچی: خەڵاتی ٩'یەم بۆ لێکۆڵەر ئەلێکس

⟨وەک پێشووتر چەپڵەمان لێدا ڕۆیشتە سەر سەکۆکە و خەڵاتەکەی وەرگرت کەمێک وێنەیان گرت و گەڕایەوە شوێنی خۆی⟩

⟨بەردەوام بوون لە خەڵات وەرگرتن دواتر هاتە سەر خەڵاتی ٣'یەم بۆ ١'ەم⟩

شینچی: خەڵاتی سێیەمین پێشکەشە بە لیانگ یوونی

⟨چەپڵەمان لێدا و یوونی بەڕوویەکی گەشەوە ڕۆیشتە سەر سەکۆکە و خەڵاتەکەی وەرگرت وێنەی ئەویشیان گرت و گەڕایەوە لای ئێمە
تایمین ڕاستەوخۆ وتی⟩

تایمین: پیرۆزە خاتوون

⟨یوونی بەزەردەخەنەوە وتی⟩

یوونی: زۆر سوپاست ئەکەم

⟨بەخەندەوە وتم⟩

: پیرۆزە لێکۆڵەر

یوونی: زۆر سوپاست ئەکەم لێکۆڵەر پارک

⟨سەیری شینچیمان کرد کاتێک خەڵاتی دووهەمینی ئەخوێندەوە⟩

شینچی: خەڵاتی ٢'ەمین پێشکەشە بە لێکۆڵەر پارک

⟨بەدەنگێکی بەرز وتی لێکۆڵەر پارک
چەپڵە لێدرا و ڕۆیشتمە سەر سەکۆ خەڵاتەکەم وەرگرت و وێنەیان گرتم دواتر گەڕامەوە شوێنی خۆم⟩

⟨تایمین لەباوشی گرتم و پیرۆزبای لێ کردم یوونی بەخەندەوە پیرۆزبای کرد
دواتر شینچی وتی⟩

شینچی: خەڵاتی یەکەم ئەبێت هی کێ بێت ئێوە هەڵی بێنن

⟨هەر کەسەو ناوێکی ئەوت دواتر شینچی وتی⟩

شینچی: بەداخەوەم کەستان نەتانزانی
خەڵاتی یەکەم پێشکەشە بە لێکۆڵەر ئەمێلیا

⟨هەمووان چەپڵەیان لێدا جگە لە من و تایمین و یوونی
باشە یوونی بۆ؟ کێشەی چییە؟⟩

⟨ئەمێلیا بەفیزەوە ڕۆیشتە سەر سەکۆکە و خەڵاتەکەی وەرگرت دواتر دەستی کرد بەقسە کردن
نامەوێت گوێم لە درۆ و دەلەسەکانی بێت بۆیە ڕۆیشتمە دەرەوە⟩

⟨لە باخچەی هۆڵەکە وەستابووم بەخەڵاتەکەی دەستمەوە سەیری ئاسمانم ئەکرد
وای جیمین سەیری خۆتبکە هاوسەری پێشووت بووە بە دوژمنت⟩

⟨لەخەیاڵ هاتمە دەرەوە کاتێک ئافرەتێک لەتەنیشتمەوە قسەی کرد
ڕوم وەرگێڕا بۆ ئەو شوێنەی دەنگەکەی لێوە هات
ئەوە یوونی'ە دووبارە بەخەندەوە وتی⟩

یوونی: چ شتێک وای کردووە بێیتە دەرەوە و گوێ لە یەکەم نەگریت؟

: ئەی چ شتێک وای لەتۆ کرد چەپڵە لێنەئەیەیت و بەدوای مندا بێیت؟

یوونی: .......

-To be continued-بەردەوامە

Detective Park Where stories live. Discover now