Part 42

471 62 56
                                    

Luna's POV

دوای گەشتە دوور و درێژەکەمان گەیشتینە لەندەن
من لەناو فڕۆکەکە لەسەر قاچەکانی تایھیۆنگ خەو بردبوومییەوە لەگەڵ گەیشتنمان بەئاگای ھێنام
کاروباری فڕۆکەخانەمان تەواو کرد ڕۆشتینە دەرەوە
وەك ھەموو جارێك من دوور لە چاوی کامێرەکان لەگەڵ ئوپاکانم سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتم و بەڕێ کەوتین بۆ ھۆتێلەکە
دووبارە ھەناسەی لەندەنم ھەڵمژی
توانیم ھەناسەیەکی ئاسوودە بدەم دوای ئەوەی ھەناسەم تێیدا بڕا
ئێستا ئیتر ھەموو شتێكم دەربارەی ڕووداوەکانی ڕابردوو لەبیر کرد ئەویش بەھۆی ھەوڵی ئوپاکانم و یارمەتی تەواوی تایھیۆنگ ئاسوودەم چیتر ھیچ شتێك نییە بێزارم بکات لێرە

گەیشتینە ھۆتێلەکەمان
بەڵام شتێك جیاواز بوو ئەویش ئەوە بوو نەڕۆشتینەوە ھۆتێلەکەی پێشوو بەڵکو شوێنێکی ترە، زۆر خۆشتر دیارە
جگە لەوەش ئەندامانی ستافەکە زۆربەیان لێرەن و لە ژوورەکانی ھۆتێلەکە لەگەڵ ئێمە ئەمێننەوە

کوڕەکان ھەر یەکەیان و ژوورێکی تایبەت بە خۆی ھەبوو
منیش ھەوڵم دا بچمە یەکێك لە ژوورەکان بەڵام

تایھیۆنگ: بۆ کوێ لونا؟

لونا: ئەمەوێت بڕۆمە یەکێك لە ژوورەکان
ھەر وەك چۆن ئێوە ژووری تایبەت بە خۆتان ھەیە

تایھیۆنگ: واتا لەگەڵ من نامێنیتەوە؟

لونا: تێنەگەشتم!

تایھیۆنگ: ھیچ ژوورێك نییە بۆتۆ
تەنھا ژوورەکەی من ھەیە
وە ئەوە داوای خۆم بوو کە لەگەڵم بمێنیتەوە
دەی کەل و پەلەکان واز لێبێنە ئەڕۆینە ژوورەوە

لونا: زۆر باشە ئازیزم

دەستمی گرت و بەدوای خۆیدا بردمی بۆ لای دەرگاکە
ھەر وەك ھۆتێلەکەی پێشوو دەرگاکە لە ڕێگەی کارتێکەوە ئەکرایەوە، کردییەوە و ڕۆشتینە ژوورەوە
بەڵام چ ژوورێك زۆر تایبەت و سەرنج ڕاکێش
بێدێکی دوو نەفەری گەورە لە لایەکی ژوورەکە ھەبوو لە پشتییەوە دیکۆرێکی جوانی سادە، چەندین جۆریش لە گوڵ و ئینجانەی سروشتی لە ژوورەکە دانرابوو کە ژمارەیان زۆر بوو
وای ئەکرد ژوورەکە بژییەتەوە
لەگەڵ مێزێکی دوو نەفەریش لە لایەکی ژوورەکە
تەنھا ئەوەشی لە ژووری ھۆتێلەکەی پێشوو ئەچێت کە جامێکی گەورە لە بەردەمی ھەیە دیمەنی لەندەن ئەبینیت لەگەڵ بەلەکۆنەیەکی بچووك، شتێکی تریش کە من پێم سەیر بوو
ھەر لەناو ژوورەکە بانیۆیەك ھەبوو بۆ خۆ شتن
کە مام ناوەند بوو بەرامبەر دیمەنی دەرەوە بوو وا دیارە بۆ ئەوەدانراوە کاتی خۆ شتن بێزار نەبیت و سەیری ئەو دیمەنە جوانە بکەیت، بەھەرحاڵ من حەزم بەوە نییە
ئەوەی باش بوو کە ژوورێك ھەبوو شوێنی گەرماو و توالێت بوو

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now