Part 8

589 102 6
                                    

ڕۆژێکی نوێ
بەیانیەکی جوان و فێنك
ژورێك لەناو ماڵێکی پڕ لە ئاسودەیی
لەگەڵ کەمێك لە تیشکی خۆری بەیانی، کە یەتە ژوورەوە
لە پەنجەرەی ژورەکەم و بەئاگام ئەھێنێت
لێرە وەرزی پایزە
بەڵێ وەرزە دڵخوازەکەی من
کەش و ھەوا کەمێك ساردە و خۆرەکە بەتین نیە
ڕەنگەکانی سور، زەرد، پرتەقاڵی قاوەیی زاڵ ئەبن بەسەر سروشت، وە ڕەنگی سەوز کەم ئەبێتەوە
حەزم بەوەیە ھەموو ڕۆژانی پایز پیاسەی شەقامەکان بکەم
بۆ ئەوەی ئەو دیمەنە جوانانەم لەدەست نەچێت
چونکە کەس نازانێت ئایا ئەتوانین پایزێکی تر ببینین!

بە دڵێکی خۆش و زەردەخەنەی سەر لێوەکانم ھەستام لە خەو
کاتژمێر 6:30 بەیانی،
موزیکێکی ھێمنم پێکرد پاشان ڕۆشتمە گەرماو
دواتر ھاتمە دەرەوە خۆشترین بۆنەکانم کە ھەمبوو بەکارم ھێنا
بەڵام ھەندێکیان خەریك بوو تەواو ئەبوون
وام بیر کردەوە ئەگەر ئەمڕۆ زوو تەواو بووم لە کارەکەم
لەگەڵ ھۆبی بڕۆم.
کانتۆری جلەکانم کردەوە و دەستم کرد بە ھەڵبژاردنی جلەکانم
جلێك کە ئاسودەبم پێوەی لە ھەمان کات زۆر کراوە نەبێت
وە نابێت زۆر ڕەسمیش بێت
ئـــم ئێستا ئەمە گونجاوە بۆ ئەمڕۆ لونا
ئەزیەکی ڕەشی تا سەر ئەژنۆم

تەواوە زۆریش گونجاوە
ھەروەھا یەکێك لە ڕەنگە دڵخوازەکانم
قژم بە بەرزی بەست و کەمێكیم لە پێشەوە دەرھێنا
جلەکانم پۆشی و ماکیاژێکی سروشتیم کرد کە زۆر جوان بوو. دواتر ژورەکەم کەمێك کۆکردەوە
زۆر پەرش و بڵاوم کرد بە چەند خولەکێك
پاشان با کەمێك ڕەسم بگرم بۆ جان و کیژان ئەنێرم

باشە کەواتە ماندوو بوم ھێندە ڕەسم بگرم وە دواتریش ھیچ یەکێکیانم بەدڵ نابێت خۆم ئەناسم زۆر باش،
کەمێك ویستم دابنیشم و لە پەنجەرەی ژورەکەمەوە
نامجوونم بینی ھاتۆتە باخچەکە و کوپێکی لەدەستە
چونکە بەتەنھام ھیچ نەبوو بیکەم بڕیارم دا بڕۆم بۆ لای
کاتێك منی بینی زەردەخەنە کەوتە سەر لێوەکانی و جاڵە جوانەکانی ڕومەتی دەرکەوتن، ئای کوڕە زۆر کیوتی!

لونا: بەیانی باش ئوپا جوونی

نامجوون: بەیانی باش لونا *پێکەنی بە قسەکەم*
ئوپا جوونی؟
لونا ئەم ناوانە لەکوێ ئەھێنیت؟!

لونا: لە دڵمەوە ئوپا بۆچی ناخۆشە؟ *بە کیوتی وای پێوت*

نامجوون: نا نا زۆر خۆشە ناوەکەم سوپاس

ھەردوکیان بەیەکەوە دەستیان کرد بە پێکەنین

نامجوون: لونا

لونا: بەڵێ ئوپا

نامجوون: ئەزانم ماندوو ئەبیت بەڵام من حەزم بەوەیە
ھەر تۆ نانی بەیانیش بۆ ئێمە ئامادە بکەیت

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now