Part 5

614 108 19
                                    

ڕۆژێکی نوێ
بەیانیەکی جوان لەگەڵ ڕوناکی خۆر و تیشکە سەرنج ڕاکێشەکەی
ئەھاتنە ژورەوە لە پەنجەرەی ژورەکەی لونا
وەك ئەوەی خۆر بەھۆی تیشکەکانیەوە بیەوێت ڕومەتە پەمەییەکانی ماچ بکات،
بەئاگا ھاتەوە بەھۆی تیشکی خۆر کاتێك ئەیدا لە جێگای نوستنەکەی و بەیانیەکی پرشنگداری بۆ دروست کردبوو
بە دڵێکی خۆش و پڕ لە ھیواوە ڕۆشت گەرماوێکی کرد و
جلەکانی پۆشی و ڕۆشت بۆ کەنار دەریا تاوەکو
بە ئاسودەیی و لە بەردەم جوانی و پرشنگداری دەریا نانی بەیانی بخوات، داوای خواردنی کرد و پاشان کە خواردنەکەیان بۆ ھێنا دەستی کرد بە نان خواردن و لە دیمەنی جوانی سیئۆلی ئەڕوانی
Luna POV
بەڕاستی دیمەنێکی زۆر چێژبەخشە ئەتوانم بڵێم لە خواردنەکە زیاتر چێژ لە دیمەنەکە ئەبینم*زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد*
دەریا زۆر پرشنگدارە کاتێك تیشکی جوانی خۆرەکە لێی ئەدات وەك ئەڵماس ئەدرەوشێتەوە
خەڵکانی ئێرە چۆن ئەتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە کاتێك ئەم دیمەنە جوانە ھەبێت؟!
لەوانەیە تەنھا بۆ من وابێت چونکە ئەوە شتێکی تازەیە بۆ من
نازانم بەڵام من دەریام خۆش ئەوێت بۆمن خەمڕەوێنە
End Luna POV
دوای تەواو بوونی خواردنەکەی کەنار دەریای بەجێ ھێشت و ڕۆشت بەرەو کۆمپانیای bighit
چونکە ڕێگاکەی نەدەزانی بۆیە بە تەکسیەك ڕۆشت
شوفێرەکە لونای بردە بەردەم کۆمپانیاکە
لونا کەمێك لەبەردەم کۆمپانیاکە وەستا و سەیری دەکرد
سەرنجڕاکێش بوو بەلایەوە
پاشان ڕۆشت و پاسەوانێکی بینی
لونا: سڵاو، ئەتوانم بچمە ژورەوە؟
پاسەوان: ببورە ناتوانیت تاوەکو ڕەزامەندی چونەژورەوەت نەبێت
لونا: بەڵام من ئەمەوێت بچمە ژورەوە چونکە بۆ کار ھاتووم
پاسەوان: باشە چاوەڕێکە
دوای ئەوەی پاسەوانەکە چووە ژورەوە لونا زۆر بە پەرۆش بوو نزای ئەوەی دەکرد ڕێگەی پێ بدرێ کە بچێتە ژورەوە
ماوەیەك چاوەڕێ بوو پاشان پاسەوانەکە ھاتەوە
پاسەوان: چانسێکی باشت ھەیە
لونا: منن! واتا چۆن؟
پاسەوان: دوو ڕۆژ پێش ئێستا یەکێك لە کارمەندەکان وازی لە کار ھێنا و پێویسیان بە کەسێکە ئێستا، وە تۆش ئەگەر شارەزایی باشت ھەبێت ئەوا مانەوەت لێرە مسۆگەرە وە ئەتوانی بچیتە ژورەوە
لونا: *کاتێك ئەمانەی بیست زۆر دڵی خۆش بوو*
زۆر سوپاس بەڕێزم دڵ خۆشت کردم بەو قسانە سوپـــاس
پاسەوانەکە زەردەخەنەی بۆ لونا کرد و بە دەستی ئاماژری بۆ کرد تاوەکو بچێتە ژورەوە و لونا ڕۆشت بە تامەزرۆییەوە
Luna POV
من ئەم ھەموو کاتە چاوەڕوان بووم
وە ئەم ھەموو ڕێگەیەم بڕیوە ھەرگیز ڕێگا نادەم ڕەت بکرێمەوە
بە ھەموو توانامەوە ھەوڵ ئەدەم بۆ ئەوەی ببم بە باشترین و
متمانەم پێبکەن
بە تەواوی ھەوڵی خۆم ئەدەم ھەتا بتوانم بمێنمەوە لێرە
End Luna POV
لونا ڕۆشت بۆ ئەو ژورەی کە پێی وترابوو
لە دەرگاکەی دا
بەڕێوبەر: وەرە ژورەوە
لونا: *ڕۆشتە ژورەوە و دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست*
سڵاو بەڕێزم
بەڕێوبەر: بەخێربێیت، وتیان کەوا بۆ کار ھاتویت ڕاستە؟
لونا: سوپاس، بەڵێ بەڕێزم بۆ کار ھاتوم
بەڕێوبەر: کەواتە سەرەتا ناوت چیە؟
پاشان چی کارێك دەزانیت؟
لونا: من ناوم لونایە بەڕێزم
وە شارەزایی تەواوم ھەیە لە کاری ماکیاژ ھەروەھا بە تەواوی خواردن دروتکردن دەزانم جگەلەوەش پاك کردنەوەش دەزانم
بەڕێوبەر: ئەوە شتێکی زۆر باشە لونا ئەتوانم دوو کار بەتۆ بسپێرم
بۆ کاری ماکیاژی bts پێویستمان بە کەسێکی شارەزا ھەیە
وە جگە لەمە بۆ خواردن ئامادەکردن لە ماڵی کوڕەکان(bts)
ئەگەر بتوانی ئەو دوو کارە بە باشی ئەنجام بدەیت ئەوابە دڵنیایی من تۆ لێرە وەرئەگرم و موچەیەکی باشت ئەدەمێ
لونا: ئەتوانم زۆر بە باشی ھەردوو کارەکە ئەنجام بدەم دڵنیابە
جێگای متمانەی ئێوە ئەبم
بەڕێوبەر: باشە لونا وە ھەروەھا ئەبێت مامەڵەت زۆرباش بێت لەگەڵ کوڕەکان چونکە ئەوە گرنگترینە بۆ ئێمە
وە ئەبێت بە تەواوی شارەزابیت لەوەی بزانیت ئەوان چیان بە دڵە ئەوە بکەیت بەبێ دەربڕینی ناڕەزایی
ھەروەھا ھاوکارەکەت ئێلا ئەبێت بەڵام ئەو تەنھا کاری ماکیاژە و ئەتوانێ یارمەتیت بدات
لونا: بێخەم بە بەڕێوبەر دڵنیابە ھیچ ھەڵەیەك ناکەم
ئەتوانم بە باشی ھەموو شتێك ئەنجام بدەم بەڵێن بێت
کەواتە ئێستا وەرگیرام
بەڕێوبەر: بەڵێ لونا دەستبەکار بە ئەمڕۆ
وە بڕۆ لای ئێلا تاوەکو کارەکانی خۆتت پیبڵێت
لە نھۆمی**
لونا: باشە بەڕێوبەر، دوبارە سوپاس*زەردەخەنەی کرد*
لونا ژوری بەڕێوبەری بەجێ ھێشت و بەڕێ کەوت تاوەکو ژوری ئێلا بدۆزێتەوە
سەیری تەواوی کۆمپانیاکەی دەکرد و لە ھەموو شوێنێکی ئەڕوانی
ئاگای لە خۆی نەمابوو لەناکاو خۆی کێشا بە کەسێکدا
بەڵام نەیتوانی سەری بەرز کاتەوە زۆر شەرمەزار بوو بەو کارەیکردی
؟؟؟: ئاگاداری پێش خۆتبە بزانە چۆن بەڕێگا دڕۆیت
لونا: *بەبێ ئەوەی سەری بەرزکاتەوە* ب ببورە بە مەبەست نەبوو
؟؟؟: دیارە تۆ کەسێکی تازەیت لێرە، تایھۆنگ پێویستی بەو قسەیە نەکرد چونکە ئەو بە مەبەست وای ناکردووە
لونا کاتێك گوێی لەو ناوە بوو ڕاستەوخۆ سەری بەرز کردەوە و سەیری ناو چاوەکانی تایھۆنگی کرد
Luna POV
ئای خوایە!!!
من خەون ئەبینم یان ئەوەی بەردەمم ڕاستیە!
باوەڕ بە چاوەکانم ناکەم وەرەوە ھۆش خۆت لونا
ئەوە ڕاستیە
ئەوە ئەو کەسەیە کە چەندین ساڵە چاوەڕوانی بینینی بووم
ئای خوایە چاوە پرشنگدارەکانی، پێستە جوانەکەی، قژە درێژەکەی
کە ھاتۆتە سەر چاوەکانی، ئەو نیگا و سەیرکردنە دڵڕفێنانە
ئەو..ئەو بەڕاستی مرۆڤێکە؟ یان فریشتە!
پاشان سەیری ئەو کەسە باش و میھرەبانەم کرد کە ھیوا لە چاوەکانی ئەبینرێ بەڵێ ئەوە ھۆسۆكە!
ئەو زۆر قۆزە و دەم بە خەندەیە
کاتێك پێدەکەنێ زۆر ناوازە دەرەکەوێ
ناتوانم تێر ببم لە سەیرکردنیان
End Luna POV
تایھۆنگ: ھێی...تۆ گوێت لە ئێمەیە؟
لونا: ئا..ببورە
ھۆسۆك: تۆ ناوت چیە؟ وە بۆچی لێرەیت؟
لونا: م من ناوم لونایە وە بۆ کار ھاتوم
ئێستاش ویستم بڕۆم بۆ ژورەکەی خاتوو ئێلا
ھۆسۆك: ناوەکەت وەك خۆت جوانە لونا
*تایھۆنگ تەنھا سەیری دەکردوو ھیچی نەوت ئەمەش وای کردبوو لونا ژڵەژاو بێت*
لونا: ئای خوایە ئەوە بە منی وت جوان! *لەژێر لێوەکانیەوە ئەمەی وت*
ھۆسۆك: شتێكت وت لونا؟
لونا: ئاا..نەخێر بەڕێزم
ھۆسۆك: باشە بەڵام بەڕێزم! ئەوەم بەدڵ نیە ئەتوانی بە ھۆبی بانگم بکەیت ئاوا ئاسودەم، وە ئێمە ڕێگامان بەیەکەوەیە لەگەڵ ئێمە وەرە ژورەکەی ئێلات نیشان ئەدەین*سەیری تایھۆنگی کرد کە چاوی لاسەر لونا بوو* وایە تایھۆنگ؟
تایھۆنگ: *چاوەکانی لەسەر لونا لابرد و سەیری ھۆسۆکی کرد*
تۆ لەگەڵ ئەو بڕۆ من کارم ھەیە خوات لەگەڵ
ھۆسۆك: ئاھ لەدەست تۆ تایھۆنگ، لونا گیانەکەم گوێ مەدە بەو ھەڵسوکەوتەی ئەو کەسێکی باشە تەنھا ھەندێك جار کەمێك توندە
لونا: باشە زۆر سوپاس بۆتۆ...ھۆبی*زەردەخەنەیەکی بۆ کرد*
ھۆسۆك: با بڕۆین* بە زەردەخەنە جوانەکەی*
لونا: باشە *ئاھ ئەوە زۆر دڵخۆشیە بۆمن خوایە من لەگەڵ ھۆبی ئەڕۆم ئێستا وە ئەوە خەون نیە ڕاستیە
لونا تۆ زۆر بەبەختـــی*(بیرکردنەوەی لونا)

بەیەکەوە ڕۆشتن بۆ ژوری ئێلا وەك بەڕێوبەرەکە وتی
بۆ ئەوەی بە تەواوەتی کارەکان لە لونا بگەیەنێ
ھۆسۆك: لونا ئەمە ژورەکەی ئێلایە منیش لە ژورەکەی بەرامبەر کەمێك کارم ھەیە ئەگەربەیەکەوە تەواو بووین
لەگەڵم وەرە دەچینە لای کوڕەکان
لونا: باشە ھۆبی زۆر سوپاس بۆتۆ
ھۆسۆك: شایەنی نیە*ویستی بڕوا بەڵام گەڕایەوە*لونا
لونا: بەڵێ!
ھۆسۆك: بەڕاست تۆ بۆ چ کارێك لێرە وەرگیرایت؟
لونا: من بۆ کاری ماکیاژکردن وەرگیرام وە دەبێت بێمە ماڵەکەی ئێوە و خواردن دروست بکەم
ھۆسۆك: ئەوە ناوازەیە کچێکی جوان و گەنجی وەك تۆ چۆن ھەموو ئەمانە ئەزانێت؟!
لونا: *بە پێکەنینەوە*ھۆبی من زۆر زیاتر لەوە دەزانم
بەڵام با سوپڕایز بێت تاوەکوو بە چاوەکانی خۆت بیبینیت
ھۆسۆك: تۆ ناوازەیت لونا کەواتە بەیەکەوە لێرە ئەڕۆین
من تۆم زۆر خۆشویت، وەك وتم پێویستە کوڕەکانیش
کەسێکی ئاوا شیرین بناسن
لونا: تکایە ھۆبی ئەوە پیاھەڵدانێکی زۆرە بۆ من*بە شەرمەوە*
ھەروەھا منیش تۆم زۆر خۆشویست ھۆبی خوێن شیرین
ھۆسۆك: لونااا*بە پێکەنینێکی کیوت*
کەواتە با من بڕۆم ئەتبینمەوە
لونا: ئەتبینمەوە ھۆبی
دواتر لونا ڕۆشتە لای ئێلا
وە ئێلا لونای زۆربەدڵ بوو پێی وابوو کە زۆر بەبەختە
کە ئەتوانێ لەگەڵ لونا کار بکات
ھەموو کارەکانی بۆ ڕوون کردەوە
لونا زۆر دڵخۆش بوو بەوەی ئەویان زۆر بەدڵە و حەزی بەکارەکەی بوو چونکە ھەر شتێك ئەو نزیك بکاتەوە لە
بۆ ئەو دڵخۆشی تەواوەBts
وە ئێلای زۆربەدڵ بوو وەك دوو ھاوڕێ قسەیان ئەکرد
دوای تەواو بوونی قسەکانی لەگەڵ ئێلا
ڕۆشتە دەرەوە ھۆبی نەبینی
لە کەسێکی پرسی پێیان وت کە ھێشتا لە ژورەوەیە و نەڕۆشتوە
بۆیە چاوەڕوان بوو تاوەکو بێت و بەیەکەوە بڕۆن
وەك ئەوەی ھۆبی وتی
.
.
.
End Part 5
ئەگەر چیرۆکەکەت بەدڵە ڤۆت بکە بۆبەردەوام بوون
🥰💜

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now