Part 4

583 109 22
                                    

Luna POV
دوێنێ شەو کاتژمێرەکەم بۆ پێنجی بەیانی دیاری کرد
ھەرچەندە فڕۆکەکەم کاتژمێر حەوت دەڕوات
بەڵام ئەبوو پێش ئەوەی ماڵەوە ھەستن لە خەو من بڕۆم
بە خێرایی گەرماوم کرد و ڕۆتینی بەیانیم تەواو کرد و
جلەکانم لەبەر کرد بەڵام نانم نەخوارد نەوەك زڕدایكم بە ئاگا بێتەوە،ھەروەھا بە تەنھا ناڕۆم جان یەت بۆلام و ھەر ئەویش تا فڕۆکەخانە ئەمگەیەنێت، ئەوە ناخۆش بوو نەمتوانی دواین جار کیژان ببینم...ھەرچۆن بێت ھیوا ئەخوازم بتوانم بیبینمەوە
زۆر لەسەر خۆ بە پەیژەکان ئەھاتمە خوارەوە
سوپاس بۆ خوا باوکم و زڕدایکم ھێشتا خەوتوون
ڕۆشتمە دەرەوە لە ماڵەوە بەبێ ئەوەی کەسیان بە ئاگا بھێنم
لە سەر شەقامەکە جانم بینی و ڕۆشتم بۆ لای لە باوەشم گرت و دواتر ڕۆشتینە ناو ئۆتۆمبێلەکە بەڕێ کەوتین بۆ فڕۆکەخانە
End Luna POV
جان: لونا
لونا: بەڵێ جان
جان: دڵخۆشیت؟
لونا: زۆۆۆۆر*بە پێکەنینەوە ئەو قسەیەی کرد*
ئەوەی لە ئێستایا ھەستی پێ ئەکەم ھەرگیز لە ژیانم ھەستم پێ نەکردووە، بەڵام کەمێك ترسم ھەیە!
جان: *بە دەستێکی دەستی لونای گرت و بە دەستەکەی تری شۆفێری ئەکرد* ھەرگیز مەترسە...من لەگەڵتم
ئێستا کە لەگەڵ تۆ نایەم لە لایەکەوە لەبەر دایکمە
لە لایەکیشەوە نەوەك خێزانەکەت وابزانن تۆ لەگەڵ من ڕاتکردووە
بەڵام شتێكیش ھەیە ئەمەوێ پێش ئەوەی بڕۆیت بیزانیت!
لونا: زۆرباش ئەزانم ئەوەت بۆمن ئەکرد بێ خەم بە
وە تۆ بەو شێوەیە یارمەتیم ئەدەیت، کەواتە ترس نەما🥰
ھەروەھا ئەو شتە چییە ئەتەوێ پێم بڵێیت؟
جان: ئــێ..لونا..م من..ھەستم بەرامبەر کیژان ھەیە!
لونا: *لەناکاو زۆر بە خراپی دەستی کرد بە پێکەنین*چـــی!
جان: یااا بەچی پێدەکەنی گەمژەە، من بەڕاستیمە
لونا: باشە باشە تەواو
ئاھ جان باوەڕ ناکەم ئەوە شتێکی زۆر جوانە
ھەم کیژان کچێکی زۆر جوانە وە زۆر دڵێکی باشی ھەیە
جان: بەڵێ لونا ئەو کچێکی زۆر باش و میھرەبانە
بەڵام نازانم چۆن ھەستی خۆمی پێ بڵێم
لونا: ئەو پێشتر کەسی خۆشنەویستوە دڵنیام تۆ ڕەت ناکاتەوە چونکە تۆ کەسێکی زۆر باشیت بۆ ئەو، بەڵام جان چەندی ئەتوانی
خۆشتبوێت وە ئاگاداری بە
جان: زۆر دڵنیابە و بێ خەم بە من کیژانم زۆر خۆشەوێت وە زۆر باش ئاگاداری ئەبم گیانەکەم
وە لونا تۆ نانت خواردووە؟ جارێ کات ماوە ئەڕۆین شتێك دەخۆین
لونا: ئاھ لە کۆتاییدا دوای بیستنی ئەو قسە خۆشانە بە ئاسودەیی ئەتوانم بڕۆم، وە من نانم نەخواردووە با شتێك بخۆین

بەیەکەوە ڕۆشتن لە شوێنێك نانی بەیانیان خوارد
لونا شوێنەکەی زۆر بەدڵ بوو بۆیە کەمێك مانەوە دواتر پێش ئەوەی کات درەنگ بکات ڕۆشتن بۆ فڕۆکەخانە
جان ھەتا ژورەوە لەگەڵ لونا ڕۆشت
کاتی گەشت کردنی فڕۆکەکەی لونا ھات
جان: لونا لە کۆتاییدا ئەڕۆیت*لونای لە باوەش گرت*
گیانەکەم باش ئاگاداری خۆتبە
تکایە پەیوەندیم پێوە بکە کاتێك گەشتیت ئەمەوێ ئاگام لێت بێ
لونا: جان گیانەکەم خەمت نەبێت کە گەشتم پەیوەندیت پێوە ئەکەم
وە ھەموو کاتیش پەیوەندیمان ئەبێت دڵنیابە
تکایە تۆش باش ئاگاداری خۆت و کیژان وە ھەروەھا دایکت بە
جان: *باوەشەکەیان شکاند و ھەردوو دەستی لونای گرت*
خەمت نەبێت لونا تۆ چۆنت بوێت ئاوا ئەبێت
لەبیری مەکە ھەموو کات من لەگەڵتم و تۆ لەبیر ناکەم
خەونەکانت بەدی بھێنە و دڵخۆشبە
لونا: زۆر سوپاس جان🥰
دەی من ئێستا ئەبێت بڕۆم، خوات لەگەڵ
جان: خوات لەگەڵ لونا

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now