Part 21

549 81 12
                                    

پێش ئەوەی دەست پێ بکەمم گایز
ئەو عەینەکە خڕانە بەس لە چیمی جوانە
لە ھیچ کەس جوان نییە!!🥺💔

❣︎   ❣︎.  ❣︎.  ❣︎. ❣︎

Luna's POV

بەیانی کاتێك بە ئاگا ھاتم و جانم لە تەنیشتی خۆم بینی
ئەو کاتانەم بیر ھاتەوە کە بەیەکەوە بووین
ھەموو کات وەك ئێستا ئەخەوتین
قاچێکی خستووەتە سەر پشتم و وەك ئەوەی ھیچ ڕووی نەدابێت زۆر بە جوانی خەوتووە
من تۆ دەخۆم بەو شێوەیە جان
دواتر ھەستامەوە و قاچەکانیم لابرد

لونا: تۆ ھەرگیز ناتوانیت وەك مرۆڤێکی ئاسایی بخەویت

ئەوەم وت و بە پێکەنینەوە ڕۆشتمە گەرماو
دواتر کاتێك تەواو بووم ڕۆشتم و خواردنم بۆ کوڕەکان ئامادە کرد
ھێشتا بەئاگا نەھاتبوون و خەوتبوون
گەڕامەوە ژوورەکەم جانیش ھێشتا خەوتووە
جلی قوتابخانەم لەبەر کرد و خۆم ئامادە کرد
ئەمویست جان بەئاگا بھێنم
بۆ ئەوەی بچێتە کۆمپانیا لەگەڵ کوڕەکان و کاتیان لەگەڵ بەسەر ببات ئەگەرنا لە ماڵەوە بێزار ئەبێت بەتەنھا

لونا: جان ھەستە درەنگە
جـــاننن لەگەڵ تۆمە کوڕە
ئاھ  سەیری بکە ئەڵێی لە ماڵی باوکیەتی بەو شێوەیە خەوتووە
جـــــاننن

ئەوەی کۆتاییم بە دەنگی بەرز وت و وام کرد بە ئاگا بێتەوە

جان: بھێڵە بخەوم ھێندە بێزارکەر مەبە

لونا: بەڵام من ئەمەوێت لەگەڵ کوڕەکان بچیتە کۆمپانیا
من ئەچمە قوتابخانە و ماڵەکە چۆڵ ئەبێت
بەتەنھا بێزار ئەبیت

جان: ئاھ  باشە کەمێکی تر

لونا: من ئەڕۆم و نانی بەیانی ئەخۆم تۆش زوو ئامادە بەو وەرە

وەڵامی نەدامەوە و منیش ڕۆشتم
بەڵام ھەر بۆ ئەوەی زیاتر بێزای بکەم بە دەنگم بەرز کردەوە

لونا: گەمژە خێرابە
ئەگەرنا بەتەنھا بەجێت ئەھێڵین

جان: بێزارکەر

بە بێزاری وتی و پاشان ڕۆشتم
بینیم کوڕەکان ھەستاون و لەسەر خوانی بەیانین

لونا: بەیانیتان باش

کوڕەکان: بەیانی باش

لونا: تایھۆنگ لەکوێیە؟

تایھۆنگ: *کاتێك ئەوەم وت ھاتە ژوورەوە*
لێرەم لونا

لونا: بەیانیت باش

تایھۆنگ: بەیانی تۆش باش سویتی

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now