شەو لەبەر ماندوێتی ھەر زوو خەو بردمیەوە
ئەمڕۆ کەمێك درەنگتر کاتژمێر ھەشت بەئاگا ھاتم و ڕۆتینی بەیانیم ئەنجامدا، جلێکی ئاسودەم لەبەر کرد کە بەدییەکی پان ڕەنگی قاوەییەکی زۆر کاڵ بوو لەگەڵ پیجامەیەکی پان کە ڕەش بوو
بەو شێوەیە خۆم ئامادە کرد و دواتر ڕۆشتمە لای ئوپا
لە دەرگام دا دوای ئەوەی کە وەڵامی دامەوە زانیم بەئاگا ھاتووە
دەرگاکەی لێ کردمەوە و ڕۆشتینە ژوورەوەلونا: بەیانیت باش ئوپا
نامجوون: بەیانیت باش لونا
لونا: ھاتووم جلەکانت بۆ جێگیر بکەم
زۆر داوای لێبووردن ئەکەم دوێنێ نەمتوانی چونکە ماندوو بوومنامجوون: کێشە نییە گیانەکەم
کەواتە تۆ کاری خۆت بکە منیش ئەچمە گەرماولونا: باشە جوونی ئوپا
ئەو ڕۆشت بۆ گەرماو منیش جانتاکەیم ھێنا و جلەکانیم زۆر بە ڕێکی چاك کرد، ھەرچەندە تەنھا جانتایەکی مامناوەند بوو
واتە ئوپا وەك من جل و بەرگی زۆری لەگەڵ خۆی نەھێناوە
ھەر بۆیە زۆر ماندوو نەبووم و زوو تەواوم کردن
تێبینیم کرد لە گەرماو ھاتە دەرەوە
تەنھا خاولییەکی بەستبوو لە بەشی خوارەوەی
ھەموو ماسولکە و Absەکانی بە جوانی دیار بوون
یەکەم جارم نەبوو بەو شێوەیە ئوپا ببینم بەڵام چاوەکانم لابرد و ڕووم وەرگێڕا خۆم سەرقاڵ کرد بە شتێکی ترەوە
جلەکانی لەبەر کرد، قژیشی وشك کردەوە
بە ھەمان شێوەی من جلێکی ئاسوودە کە بلوسێکی پان کە زۆر ئەستوور نەبوو ڕەنگیشی سەوزێکی کاڵ بوو لەبەری کرد
لەگەڵ پیجامەیەك کە ڕەش بوو وە زۆریش پان نەبوونامجوون: ئێستا ئامادەم
با بڕۆین و لە خوارەوە نانی بەیانی بخۆین کیوتیلونا: باشە ئوپا
ڕۆشتینە خوارەوە
بەڵام شێوازی نانی بەیانی جۆرێکی تر بوو
ئەبوایە خۆمان خواردنەکان بھێنین بەپێی حەزی خۆمان بێت
واتا وەك بۆفێی کراوە کە خەڵکی خۆی خواردنەکان ھەڵئەبژێرێت
ئوپا قاپێکی گەورەی ھەڵگرت و ئەوەی حەزی پێی ھەبوو بردی
منیش بەو شێوەیەی ئەو، ھەر خواردنێك حەزم پێی ھەبوو خستمە سەر قاپەکەم و ڕۆشتمە لای ئوپا، لەسەر مێزەکە بەرامبەری دانیشتم بەیەکەوە دەستمان کرد بە نان خواردننامجوون: لونا دوێنێ شەو وانەکانت باش خوێند؟
لونا: بەڵێ ئوپا
بەڵام ئەزانی خوێندن بەم شێوەیە زۆر خۆشترە لای مننامجوون: ھــم بەڕاست؟
لونا: بەڵێ چونکە بەتەنھام زۆر باش ئەتوانم تەرکیزم لەسەر وانەکە بھێڵمەوە و بە وردی تێبینیەکان بنووسمەوە
YOU ARE READING
We're Together ♥︎
Mystery / Thrillerکچێك دوای بوونی بە ئاڕمی ھەموو خەونی ئەوەیە بگات بە bts و بیانبینێت دوای زۆر ناخۆشی! ئایا ئەتوانێ خەونەکەی بەدی بێنێت؟ ئەکەوێتە خۆشەویستی لەگەڵ کێ؟ ژیان و خەونەکەی بەرەو کوێ ئەیبات؟ خوێنەر بە♥︎ 𝟸𝟶𝟸𝟶