Part 12

554 88 24
                                    

After A Month

مانگێك تێپەڕی لە بەیەکەوە بوونی لونا و کوڕەکان
ئێستا بە تەواوی وەك خێزانێك مامەڵە لەگەڵ یەکتری ئەکەن
بوون بە نزیكترین ھاوڕێی لونا
تەنانەت بۆ کارەکانیان ڕاوێژ لەگەڵ لونا ئەکەن
لەبەر ئەوەی ئەتوانێت بیرۆکەی باشیان بداتێ و سودی لێ ببینن
ھەروەھا ئێستا لونا لە وانەکانی زۆر باشە و سەرکەوتووە
بەھۆی یارمەتیەکانی تایھۆنگ وە چەند یارمەتیەکی بچوکی ئەوانیتر، جگە لەمەش کارەکانی زۆر بە باشی ئەنجام ئەدات.

ئێستا کاتژمێر 8:00 بەیانییە و لونا خۆی ئامادە کردووە تاوەکو بچێتە قوتابخانە، یەکێك لە شوفێرەکان لونا دەباتە قوتابخانە ھەموو ڕۆژ وە نامجوون ئەوەی بە تایبەت بۆ لونا تەرخان کردووە

لونا نانی بەیانی بۆ خۆی و کوڕەکان ئامادە کردبوو
لەسەر خوانی بەیانی دەستیان کرد بە قسەکردن

نامجوون: *کاتێك خەریکی ئایپادەکەی دەستی بوو قسەی کرد*
ھاوڕێیان پلانی ئەوەم داناوە کۆتایی ھەفتە کەمێك لە کار دوور بکەوینەوە و گەشتێکی بچووك بکەین بۆ دەرەوەی شار

جین: بیرۆکەیەکی زۆر باشە
ماوەیەکی زۆرە پشویەکمان وەرنەگرتووە

ھۆبی: ڕاستە منیش ھاوڕام لەگەڵ قسەکانی ئێوە پێویستمان بە پشوویەکی تایبەتە

تایھۆنگ: بەڵام ئەڕۆین بۆ کوێ؟
شوێنێکت دیاری کردووە ھیۆنگ!

نامجوون: بەڵێ بە دڵنیاییەوە
ئەچینە ماڵەکەی باپیرم لە دەرەوەی شار
*ڕووی ئایپادەکەی وەرگێڕا بۆ کوڕەکان* ئەوە شوێنەکەیە

جیمین: وااو بەڕاستی ناوازەیە

یونگی: شوێنی خەوتنی لێیە بۆ من؟

جین: نەخێر لە باوەشی ئێمەیا ئەبێت بخەویت

جیمین: لە باوەشی من بخەوە ھیۆنگ

یونگی: ھەست ناکەن زۆر بێ شەرمن

کووك: ھیۆنگ ئەوە دیارە ماڵێکی گەورەیە و شوێنی خەوتنی بۆ کەس لێ نەبێت بۆ تۆی لێیە

لەم قسانەیا بوون کاتێك لونا لەسەر خوانەکە ھەستا

لونا: بە یارمەتیتان من درەنگ ئەکەوم ئەبێت بڕۆمە قوتابخانە

ھۆبی: ئاگاداری خۆتبە لونا

تایھۆنگ: لونا جاوەڕێکە ئەمڕۆ من ئەتگەیەنم

لونا: باشە تایھۆنگ با بڕۆین
خواتان لەگەڵ ئوپا خۆشەویستەکانم

لونا و تایھۆنگ ڕۆشتنە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بەڕێ کەوتن

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now