Part 1

1.7K 151 36
                                    

ناوی من لونایە وە تەمەنم ١٧ ساڵە و لە ١١ دواناوەندیم
کە پێنج ساڵان بووم دایکم مردووە و باوکم دوای ساڵێك ھاوسەرگیری کردەوە و دڕندەیەكی كرد بە دایکم
ئەتوانم بڵێم دڵخۆشی من تەنھا ئەو پێنج ساڵە بوو کە دایکم مابوو
دوای ئەوە ژیانم بوو بە دۆزەخی ڕاستی
ئیشکردن ھەموو ڕۆژ، لێدان، قسەی ناخۆش و زۆر لەمانە زیاتر
باوکیشم دوای نەمانی دایکم ھیچ گرنگی بەمن نەدا ھەموو کات منی ئەشکاندەوە و قسەی ناخۆشی بەمن ئەوت بەڵام ھەر بەرگەم گرت و بەردەوام بووم ئەمزانی منیش وەك ھەر مرۆڤێکی تر ڕۆژێك دڵخۆش ئەبم.
دواترمن ماوەی ٣ ساڵە گروپێکم ناسیوە ئەوان زۆر تایبەتن بۆمن چونکە ئەگەر ئەوان نەبوونایە لەوانەبوو ژیانی من تەنھا خەم خواردن بوایە، ئەوان وایان لەمن کرد خۆم خۆشبوێت ھەوڵ بۆ دڵخۆشکردنی خۆم بدەم بە تەنھا
وایان کرد دوربم لە خەمی خیزانەکەم ئەگەر بۆ چەند کاتژمێرێکیش بێت دڵم خۆشبێت
من زۆر سوپاسی ئەوان ئەکەم بوونیان بۆمن ھەموو شتێکە
دڵنیام نەك من ھەموو جیھان ئەوان ئەناسێ 😌
من باسی باشترین گرووپی جیھان ئەکەمbts
زۆر خۆشەویست و تایبەتن بۆم
                                  *  *  *  *  *
وەك ھەموو ڕۆژ بەیانی ھەستام لە خەو کاتژمێر ٧
دوای ڕۆتینی بەیانیان جلی قوتابخانەم لەبەر کرد و ڕۆشتم لەگەڵ دایکم و باوکم نانی بەیانی بخۆم
لونا: بەیانیتان باش
دایك و باوکی لونا: بەیانیت باش
نانم خوارد ویستم بڕۆمە قوتابخانە دەنگی دایکم منی وەستاند
د.لونا:  ئاگاداری خۆتبە و زوو بگەڕێوە کارمان زۆرە ئەمڕۆ
لونا: باشە، خوات لەگەڵ
د.لونا: خوات لەگەڵ
بەڕێ کەوتم بۆ قوتابخانە وە من بەپێ ئەڕۆشتم
چونکە ئەوە حەزی منە و چێژ لە ڕۆشتن ئەبینم بە تەنھا
گەیشتمە نزیکی مەکتەب باشترین ھاوڕێم کە ماوەی چوار ساڵە ھاوڕێمە یان با بڵێم وەك خوشکمە منی بینی بەرەو لام ھات
کیژان: لونا گیانەکەم سڵاو
لەونا: سڵاو کیژان، چۆنی
کیژان: من باشم ئەی تۆ؟
لونا*بە زەردەخەنە*: منیش باشم گیانەکەم، با بڕۆینە پۆل درەنگ ئەکەوین
کیژان: باشە
بەیەکەوە ڕۆشتین لە شوێنەکانی خۆمان دانیشتین
یەکەم وانە بیرکاری بوو وە من زۆر حەزم پێی ھەبوو
مامۆستاکەش زۆر شیرین و قسە خۆش بوو
                               *  *  *
دوای تەواو بوونی دوو وانە چوین شتێك بخۆین
وە بڕیاری ئەوەم داوە ئەمڕۆ شتێکی بۆ باس بکەم کە
٣ ساڵە باسم نەکردووە لای ھیچ کەس
لونا: کیژان
کیژان: ئمم..بەڵێ *کاتێك خواردنی ئەخوارد*
لونا: ئاھ تکایە ئەوەی ناو دەمت تەواو بکە دواتر جوابم بدەرەوە *بە بێزاری*
کیژان: باشە باشە تەواو *بە پێکەنین*، ئێستا ئەتویست چی بڵێیت؟
لونا: کیژان من ماوەی ٣ ساڵە بەبێ ئەوەی ھیچ کەس بزانێ ئیش ئەکەم دوای ئەوەی btsم ناسی بونە مایەی دڵخۆشی بۆمن
خۆت ئەزانی خێزانەکەم پێشتر وە لە ئێستاشدا بۆمن چەن خراپن
وە دوای ناسینی bts بەڵێنم بە خۆم داوە ھەرچۆن بێت من ئەوان ببینم وە دەستم کرد بە ئیش کردن بۆ کۆکردنەوەی پارە وە ئێستا بەشێکی تەواوم ھەیە و دوای تەواو بوونی قوتابخانە ئیتر ئەڕۆم
کیژان: *فرمێسك لە چاوەکانی بوو* ھەرگیز
لونا: چی!
کیژان: ھەرگیز ناھێڵم شتێکی ئاوا بکەیت، تۆ ئاگات لە خۆتە و ئەزانی باسی چی ئەکەیت؟
لونا: بەڵێ کیژان زۆر باش ئەزانم کە خێزانەکەم لەگەڵم خراپ بن و وەك ئەوەی بوونم نەبێت مامەڵەم لەگەڵ بکەن تەنھا سودم ئەوە بێت زوو لە قوتابخانە بڕۆمەوە و لێدانەکانی زڕدایکم و کارپێکردنەکانی و قسە ناخۆشەکانی باوکم کە بەبێ ھۆیە قبوڵی بکەم وە ھەرچی زڕدایکم بیەوێت پێم بکات!؟
کیژان: بەڵام ئەی من؟ بیر لەمن ناکەیتەوە دوای تۆ کێ پاڵپشتیم بکات؟ کێ لەگەڵم بێت ھەموو کات و بە قسەکانی ئارامم بکاتەوە
یان خەمی دڵی خۆم بۆ کێ باسکەم؟ لونا تکایە کاری وا مەکە ھەرگیز تکایە
لونا: ئەزانم دڵنیابە ئەزانم بۆتۆ ناخۆشە وە دوای ئەو ھەموو ماوەیە و کە کاتێکی کەمی ماوە ڕۆشتنم پێم وتی
بەڵام من بڕیارم داوە، وە ئەوەش خەونی منە
تکایە بۆ خاتری ئەم چوار ساڵی ھاوڕێیەتیەمان یارمەتیم بدە و بە دڵێکی خۆشەوە بھێڵە بڕۆم کیژان تکایە
کیژان:.....
زەنگی چونە ژورەوەی پۆل لێدرا
تەواوی ڕۆژەکە کیژان و لونا ھیچیان قسەیان لەگەڵ یەکتر نەکرد
                             *  *  *  *  *
کۆتا دەرس و کاتی ڕۆشتنەوە ھات
لونا بینی کیژان ئەیەوێت بڕواتەوە بۆیە چوە لای
لونا: با بەیەکەوە بڕۆینەوە
کیژان:....
دوای ماوەیەك ڕێ کردن
لونا: کیژان تکایە قسەیەکم لەگەڵ بکە
ئەزانم ناخۆشە دوای ئەو ماوە زۆرە لەیەکتر جیابینەوە و دوور لە یەکتر بژین بەڵام وەك وتم ئەوە خەونی منە
وە کەس لەتۆ باشتر نازانێ خێزانەکەم بۆمن چۆنە
قسەم لەگەڵ بکە تکایە نامەوێ لەمن زویر بیت
ھەردووکیان بێدەنگ بوون، دواتر
کیژان: لونا دوای خەونەکانت بکەوە
لونا: *بە سەرسوڕمانەوە* یانی ڕازی بوویت؟؟
کیژان: ڕازی بووم بەڵام ھیچ پێم خۆش نیە
ئەبوایە زوتر بەمن بڵێیت نەك کاتێك کە تەنھا سێ مانگ ماوە
لونا: ببورە بەڵام نەمویست کەس ئەوە بزانێ
کیژان: *بە توڕەیی* ئاھ باشـــە
ئێێ بەتەمای چیبکەیت لەوێ تۆ کەس ناناسیت لەکوێ ئەمێنیتەوە؟
لونا: لە ھۆتێل ئەمێنمەوە تا ئەوکاتەی ئەتوانم بچمە لای bts وە دواتر ھەوڵی بەدەست ھێنانی کار ئەدەم دڵنیام ڕەتم ناکەنەوە چونکە بە باشی خۆم فێری کارەکانی ئەوان کردووە*بە دڵخۆشی* ئاھ ئینجا ئەتوانم ھەموو ڕۆژێك کوڕەکان(bts) ببینم
کیژان: تش لە تۆ لە ماوە ئەم سێ ساڵە ھەموو کات ھەر باسی ئەوان ئەکەیت ئەبوایە ئەوەم لە مێشك بێت ڕۆژێك گەمژایەتی ئەکەیت و ئەڕۆیت بۆ لایان
لونا: یاااا تکایە ئاوا مەڵێ کیژان
کوڕەکانم زۆر قۆزن* بە کیوتی ئاوای وت*
کیژان: ئاھ لەتۆ... باشە ئەواو
                                    *  *  * 
دوای ماوەیەك گەشتنەوە ماڵەوە چونکە ماڵەکانیان لە یەکتر نزیك بوو
لونا چوە ژورەوە
پێش ئەوەی بڕواتە ژورەکەی گوێی لە ھاواری  توڕەبوونی زڕ دایکی بوو
د.لونا: لـــونــــــــا، بۆچی درەنگ ھاتیتەوە ھـــاا! نەموت ئەمڕۆ کارمان ھەیە
لونا: ب باشە خۆم ئەگۆڕم و زوو یەم
چوە ژورەوە و جلەکانی ماڵەوەی لەبەر کرد
لونا: ئاھ سوپاس بۆ خوا ماوەی ھەفتەیەکە کار ناکەم چونکە ئیتر پێویستم نیە و ئەتوانم بڕۆم ژیانم و دڵخۆشیەکانم بدۆزمەوە
بەڵی ئیتر من دڵخۆش ئەبم
د.لونا: لـونـــــا وەرە ھەر ئێستا
لونا خێرا خۆی کۆکردەوە و ڕۆشتە لای زڕ دایکی وە تەواوی ڕۆژەکە ئەگەر قسەی ناخۆش و لێدانیشی بخواردایە خەمبار نەبوو و بەردەوام بیری لای ئەوە بوو کە ئیتر تەواو ئەبێت ھەموو ئەم ناخۆشیانە
.
.
.
.
ھیوادارم بە دڵتان بووبێت پارتی یەکەم 🥺💜
ڤۆت لەبیر نەکەن تکایە
🥺💜

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now