Part 27

512 67 6
                                    

Luna's POV

ئەمەوێت کەمێك باسی ژیانی ئێستام بۆ ئێوە بکەم
دوای تێپەڕ بوونی ھەفتەیەك بەسەر بەیەکەوە بوونی من و تایھۆنگ، ئەوکاتەی من ھاتمە ئێرە وام ئەزانی تەنھا وەك خزمەتکارێك یانیش کارمەندێکی ئاسایی کۆمپانیا ئەتوانم لە نزیکی کوڕەکان بم بەڵام بەڕاستی ئەوەی ئەوان بۆ منیان کرد
بە ھەموو تەمەنم ناتوانم قەرەبووی بکەمەوە
کاتێك کە زانیم ھۆبی سەرپەرشتی ھەموو ئەو خزمەتکارانە ئەکات کە لە ماڵەکەیان کار ئەکات و ئەبێت زانیاری لەسەر ژیانیان ھەبێت
من ئەوەم زانی کە بەڕێوبەر بە تەواوی باسی ئەوانەی بۆ کردووە
کە گفتوگۆمان لەسەری کرد، ھۆبی لەو کاتەوە وەك منداڵی خۆی ئاگادارم ئەبێت و گرنگیم پێ ئەدات تەنانەت بۆ یەك ڕۆژیش بێ ھەواڵ نەبووە لەمن، ئەتوانم ئەوە بڵێم کە من بە بوونی ھۆبی وا ھەست ئەکەم بێ باوك نیم چونکە ئەو خۆی باوکێکە و زۆر زیاتریش بۆم.

جین ئەو کەسەی یەکەم ھاوڕێ و ھاوسۆزم بوو
پێش ھەر یەکێك لە کوڕەکان توانیم دڵی خۆمی بۆ بکەمەوە
ھاوبەشی ئازار و خەمەکانم بوو
یارمەتی ئەدام و لە پشتم بوو ھەموو کاتێك
وە ئێستاش بە ھەمان شێوەیە، ئەو کەسێکە ئەگەر ھەموو دونیا لەگەڵم بگۆڕێن و خراپ بن ئەو ھەر وەك خۆیەتی.

نامجوون باشترین ئوپای من
ئەو جێگرەوەی نییە لە دڵی من ئەو کەسە بەھێز و بەتواناکەی منە
کەسێکە وزەی ئەرێنی نەك بەمن بەڵکو بە چواردەورەکەشی ئەبەخشێ ھەر ئازار و ناخۆشیەك ڕوو لەمن بکات یەکەم کەسە یەت و بۆم چارەسەر ئەکات
بەبێ ھیچ بەرامبەرێك ئەگەر گیانیشیم بوێت پێم ئەبەخشێت
ئەو جێی متمانە و ھیوای منە.

یوونگی ئوپا
ئوپا خەواڵووە کیوتەکەی لونا
کە ھەموو کات غیرەم لێ ئەکات ئەگەر گرنگی زیاتر بە ئوپاکانی ترم بدەم، ئەو زۆر گرنگیم پێ ئەدات و خۆشیەوێم
ھەندێك جاریش ئەگەر دڵتەنگ بم یانیش وانەکانم ماندووم بکەن
بانگم ئەکات گیتارم بۆ ئەژەنێت و گۆرانیم بۆ ئەڵێت
تەنانەت ئەگەر بۆ چەند چرکەیەکیش بێت ھەوڵی دڵخۆشکردنم ئەدات، من ئەوم زۆر خۆشەوێت.

جیمین ھاوڕێ دڵ باشەکەم
ھاوڕێی ڕۆح و ھەستەکانم تاکە کەس کە شوێنی جانی بۆ من گرتۆتەوە لێرە، ئەتوانم بڵێم زۆر زیاتر لە جان ئاگادارمە
گرنگی تەواوم پێ ئەدات لە ھەموو ڕویەکەوە
دوای تەواو بوونی وانەکانم یەت و لەگەڵم دائەنیشێت
قسەم لەگەڵ ئەکات و باسی ژیانی خۆیم بۆ ئەکات، یانیش ھەندێك شەو بەبێ ئەوەی ھیچ کەس بزانێت لە ماڵ ئەچینە دەرەوە
وەك ھاوڕێیەك باشترینی خۆیم پێشکەش ئەکات
ئەو بۆ من زۆر تایبەتە.

کووکی بچوکترینی ھەموو کوڕەکان
ھەرچەندە لەمن تەمەنی گەورەترە بەڵام ھەرکەس ئێمە ببینێت وادەزانێ ھاوتەمەنین چونکە ئەو ھەموو کات وەك خۆم مامەڵەم لەگەڵدا ئەکات، کاتی تایبەتی خۆمان ھەیە بەیەکەوە بەسەری ئەبەین بەتایبەت ئەو کاتانەی دوودڵ بێت لە شتێك یانیش بۆ کارێك یارمەتی پێویست بێت یەتە لای من تاوەکو ئاسوودە بێت ئەوەی ئەیەوێت بەبێ ھیچ دوو دڵیەك ئەنجامی بدات، ئەو ئەڵێت کە تۆ بۆمن بەنرخیت و نامەوێت لە ئێمە دوور بیت
منیش بە ھەمان شێوەم و کووك بۆمن زۆر بەنرخە.

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now