Part 28

456 66 2
                                    

Taehyng's POV

بەیانی کاتێك بە ئاگا ھاتم
چاوەکانم کردەوە ھێشتا دوونیا تاریك بوو، ئاخۆ بەھۆی ھەور و بارانەکەوەیە یانیش من زوو بە ئاگا ھاتووم!
سەیری کاتژمێرەکەم کرد بینیم 6:00 بەیانییە، ھێشتا زۆر زووە
بە ھەرحاڵ ھەستام و چومە گەرماو ڕۆتینی بەیانیم ئەنجامدا
تاوەکو کاتژمێر بوو بە 6:30، بەڵام ھێشتا نەم ئەزانی کە چیبکەم
ئەبێت کەس بەئاگا ھاتبێت!؟

ڕۆشتمە خوارەوە بینیم تەنھا جێسیکا و خزمەتکارەکانی لێیە
نەمویست بڕۆمە لای لونا و بەئاگای بھێنم
ھەر خۆی ئەم ماوەیە زۆر ماندووە بەھۆی وانەکانی
ئەگەرنا ئەمویست بەیانیەکەی بۆ جوانتر بکەم
بەڵام بۆ نا!
مادام ھێندە زوو ھەستاوم کەواتە با یارمەتییەکی بچوکی بدەم
ڕۆشتمە چێشتخانەکە بینیم خزمەتکارەکان ھەموویان لێرەن

تایھۆنگ: جێسیکا

جێسیکا: بەڵێ بەڕێز تایھۆنگ

تایھۆنگ: پێویستم بە یارمەتی ئێوەیە
چونکە ئەمڕۆ من نانی بەیانی ئامادە ئەکەم
ئێستاش چی شتێك پێویستە بۆم بھێنە

جێسیکا: ھەر ئێستا بەڕێزم

دەستم کرد بە ئامادە کاریەکان
جێسیکا ھەر شتێك کە پێویست بوو بۆی ھێنام
لەگەڵم بوو یارمەتی ئەدام لەبەر ئەوەی ھەندێك شت ھەیە من نایزانم، بەڵام بەڕاستی ئەوە یارمەتیەکی باش ئەبێت بۆ لونا
ھەرگیز من ئەو کارەم نەکردووە
ببینە لونا من لەبەر تۆ ھەموو شتێك ئەکەم
تەنھا تۆ دڵت خۆشبێت و باش بیت
ھیوادارم بتوانم بەمە یارمەتیت بدەم و ماندوێتیت کەم بکەمەوە

دوای ئەوەی کاتژمێر بوو بە 7:00 ئێستا ھەموو شتێك ئامادەیە
جێسیکا مێزەکەی ڕازاندەوە
منیش تەنھا چەند شتێكی کەم مابوو تەواوم کرد
بینیم کە لونا ھاتە ژوورەوە بۆ چێشتخانەکە
زۆر سەرسوڕماو دیار بوو

تایھۆنگ: بەیانیت باش بەیبی

لونا: بەیانیت باش گیانەکەم

بەرەو لام ھات و لەباوەشی گرتم
ئاھ  ئەوە ھەموو ئەوەیە کە من ئەمەوێت بۆ جوانتر کردنی ڕۆژەکەم

لونا: تایھۆنگ چیدەکەیت بۆچی لێرەیت؟

تایھۆنگ: من ئەم بەیانیە زوو بەئاگا ھاتم
بڕیارم دا نانی بەیانی ئامادە بکەم

لونا: بەڕاست!
بەڵام من وامزانی جێسیکا لەبری من ئەمانەی کردووە
تایھۆنگ بۆچی خۆت ماندوو کردووە ئازیزم
منت بەئاگا بھێنایە

ڕۆشتمە نزیکی و دەستم بە قژە ئاوریشمەکانی ئەھێنا

تایھۆنگ: بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەم و ماندوێتیت کەم بکەمەوە
تۆ ئەم ماوەیە قوتابخانە زیاد لە پێویست ماندووی کردوویت

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now