✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤گەڕاینەوە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤
Ananya's pov
سبەی لەدەنگی ڕۆزی هەستام کە بەسەر سەرمەوە وەستابوو بە ناسکی بانگی دەکردم بۆی خەبەرم بێتەوە منیش لەبەرامبەردا زەردەخەنەیەکی پڕ لەهیوام پێبەخشی و لەسەر سیسەمەکە بە وزەوە هەستام و سێری ڕۆزی'م دەکرد کە ئەویش هات لەتەنیشتم دانیشت و سێری کردم..
من:چیە؟
ڕۆزی:هیچ.
من:باشە..چیبکەین ئەمڕۆ؟
ڕۆزی:نازانم...ئاهـ باڕۆین بۆ شوپینگ(بازاڕ)
من:ئممم باشە کەواتە دوای نان خواردن ئەڕۆین.
ڕۆزی:زۆر باشە کەواتە بابڕۆینە خوارەوە.
من:باشە بۆستە بە خۆم بگۆڕم.ڕۆزی چووە دەرەوە و منیش تەنها خۆمم گۆڕی چونکە وتم پێویست ناکات دیسان خۆم بشۆم چونکە پێش خەوتن خۆمم شوشت دوای ئەوەی پۆشاکێکی گونجاوم لەبەر کرد بۆدەرەوە چوومە خوارەوە ، چوومە چێشتخانەکە بینیم هەموویان دانیشتوون جۆنگـکوک نەبێت بێگومان چونکە لەکارە لەتەنیشت ڕۆزی دانیشتم دوای بەیانی باشکردن لە خ.جیۆن و ب.جیۆن دەستم بەنان خواردن کرد.
من:واهـ بەڕاستی بەتامە خ.جیۆن ئەمە تۆ کردووتە؟
خ.جیۆن:نەخێر من وامزانی تۆ کردووتە!
من:نا من نەمکردووە ڕۆزی تۆ کردووتە؟
ڕۆزی:نا من خواردن نازانم
ب.جیۆن:من و جۆنگـکوک کردمان.
من:هاا"بەشۆک" جۆنگـکوک؟...ئاهـ وایە وایە بەڕاستی بەتامە.دوای نان خواردن ڕۆزی چوو تا خۆی بگۆڕێت منیش لەگەڵ خ.جیۆن سەر مێزەکەمان پاک کردەوە و دواتر من چوومە باخچەی دەرەوە و لەسەر جۆلانێکە دانیشتم و لۆرین'یش وەک هەموو جار کارەکەی خۆی کرد و منیش یاریم بە فەرووەکەی دەکرد تا ڕۆزی هات و منیش لۆرین'م کردەوە ناو خانووەکەی و لەگەڵ ڕۆزی چووینە دەرەوە و بەتەکسی ڕۆشتین بۆ مۆڵێکی گەورە.
............
ڕۆزی: یاا یاا یاا وەرە بابڕۆینە ئەو دووکانە.
من:هی جلوبەرگی منداڵ؟ بۆچیتە؟
ڕۆزی:دەی تەنها سێرێکی دەکەین"خۆی کیوت کرد"
من:ئاااهـ باشە تۆش قەت گەورە نابی!!تێبینی// ئەنانیا ساڵێک لە ڕۆزی گەورەترە!
ڕۆزی:ئۆنی ئۆنی تکایە با ئەمە بکڕین همم
من:یااا پۆشاکی منداڵت بۆچیە؟
ڕۆزی:تکاااااایەەە
من:دوای من حەقم نیە ئەگەر جیمین لێت توڕە بوو!
ڕۆزی:باشە لەملی خۆم
من:باشە...............
من:ڕۆزی وەرە بابڕۆینە ئەو دوکانە.
ڕۆزی:دوکانی جلوبەرگی پیاوان؟
من:ئهم ئەمەوێ شتێک بۆ جۆنگـکوک و ب.جیۆن بکڕم ئەی تۆ ناتەوێ بۆ جیمین بکڕی؟
ڕۆزی:ڕاست دەکەیت بابڕۆین.
YOU ARE READING
٭خزمەتـکارەکەم٭✔
Randomباس لە کچێک دەکات کەبۆ خزمەتکاری لەماڵێکی گەورە کار دەکات کە ئەو ماڵە جگە لە کچەکە هیچ کەسێکی تێدا نیە و خاوەن ماڵەکە کوڕێکی گەنجە بەڵام هەرگیز بایەخی بەکچەکە نەداوە بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ دەکات بەڵام کچهکه ڕقی لێنەبووە بەڵام خۆشیشی نەویستووە چونکە ه...