ρarτ⑤

4.8K 547 53
                                    

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤گەڕاینەوە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

Ananya's "pov"

واماوەی 4 مانگە ئەم کارە دەکەم بەڕاستی زۆر لێی ڕازیم سەڕەڕای ساردی بەڕێز جۆنگـکوک لەگەڵم بەڵام کارەکە باشە چونکە لەماوەی ئەم چوار مانگە نیوەی ئەو بڕە پارەم کوکردەتەوە بۆ چارەسەرەکەی دایکم وە بۆ ئەوانەی ئەپرسن کەئایا ئەزانم ڕوخساری بەڕێز جۆنگـکوک ئەزانم ئەوە نەخێر هێشتا سەرم بەرز نەکردووە بۆی سێری بکەم ئەسڵەن هەر سەرم بەرز ناکەمەوە بۆی سێری کەم چونکە من هەرگیز گرنگیم بە کوڕ نەداوە بۆ بابەتی خۆشەویستی ئگەر کوڕەکە سەرۆکی هەموو دونیا بێت گرنگی نادەم و سێری ناکەم ، وا کاتژمێر ٨:۰۰ ی ئێوارە بوو خەریکی دروستکردنی خۆراک بووم ئاهـ بیر چوو ئەمڕۆ بەڕێز جۆنگـکوک پێی گوتم کە شەش هاوڕێی دێن بۆئێرە بۆیە خواردنی زۆرم لێنا و قاپەکانم بەجوانترین شێوە لەسەر مێزەکە دانا و دوای ئەوەی خواردن ئامادە بوو هەموو شتەکانم ئامادە کرد لەسەر مێزەکە و سێری کاتژمێرم کرد کاتمێر ٨:٤۰ خولەک بوو بەخێرای چوومە ژووری میوان و بینیم ڕێک و پاکە پاشان چومە هۆڵەکە ئەویش هەر وابوو و پاشان هەناسەیەکی ئاسودەیم هەڵمژی و دامەوە تا گوێم لەدەنگی پێکەنین بوو دڵنیا بووم لەوەی ئەوانن بۆیە چوو بۆی بەخێر هاتنەوەیان بکەم.

من: بەخێر بێیتەوە گەورەم....سڵاو بەخێر بێن.
جۆنگـکوک: سوپاس"بەساردی"
جیمین: ئۆهـ سوپاس ئەنانیا.
تایهیۆنگ: سوپاس ئەنانیا"بەزەدرەخەنە"
کوڕی۱: سڵاو من کیم سیۆک جین خۆشحاڵبووم.
کوڕی۲: سوپاس من جۆنگ هۆسۆک.
کوڕی۳: سوپاس منیش مین یۆنگی خۆشحاڵبووم.
کوڕی٤: سڵاو من کیم نامجون.
من: سڵاو خۆشحاڵبووم تکایە وەرنە ژوورەوە.

وتم و لاچووم لەپێشیان و دیسان ڕۆشتمەوە بۆ چێشتخانەکە و بۆئەوەی دڵنیا ببمەوە لەوەی هیچ شتێکی هەڵەم نەکردووە وە سوپاس بۆ خوا نەمکردووە بۆیە چوومە هۆڵەکە و پێمگوتن کە خواردن ئامادەیە و وەک هەموو جارێک لەتەنیشت مێزەکە وەستابووم و سەرم خوارکردبوو و ئەوانیش هاتن و لەسەر کورسیەکانیان دانیشتن کوڕێکیان بە زەردەخەنە سێری کردم و قسەی کرد.

هۆسۆک: هێی کوک ئەم خزمەتکارەت خواردنی پێدەدەی؟
جۆنگـکوک: کاتێک من تەواو دەبم ئەو بەتەنها نان دەخوات بۆچی؟
هۆسۆک: وامزانی خواردنی نایەیتێ چونکە بەڕاستی لاوازە!
نامجون:کوک بۆچی ئێستا لەگەڵمان نان نەخوات؟
جۆنگـکوک: ئەوە نەشیاوە.
جین:بۆچی نەشیاوە تەنها لەگەڵمان نان دەخوات و تەواو.
جۆنگـکوک:گوتم نا واتە نا.
جیمین:هاوڕێیان وازبێنن تکایە بانانەکەمان بخۆین
جۆنگـکوک:ئەنانیا بڕۆرەوە ژوورەکەت.
من: بەڵێ گەورەم" وتم و ڕۆشتم"

لەسەر جێگاکە بەماندووی ڕاکشام هەموو گیانم ئازاری هەیە دواتر بیرم کەوتەوە کە ئەمڕۆ چەنی مانگە بەخێرای هەستام و چوومە گەرماوەکە و وەک پێشبینیم کرد هۆکاری ئازاری ئەمڕۆم هەمووی سوڕی مانگانەکەم بوو خۆمم پاک کردەوە و دەرچووم لەگەرماوەکە و دیسان ڕاکشام ویستم بحەسێمەوە بەڵام لەدەرگادرا پێم سەیر بوو بەڵام چووم و دەرگاکەم کردەوە و جیمین بوو بەزەردەخەنەوە و سینیەک خواردن منیش زەدەخەنەم بۆ کردەوە.

من: بۆچی هاتی بۆ ئێرە بەڕێز جۆنگـکوک..."نەیهێشت تەواوی بکەم"
جیمین:خەمت نەبێ توڕەنابێت چونکە پێیم گوت وە دواتر خوادنم بۆ هێنایت چونکە هەستم کرد باشنیت.
من: سوپاس جیمین بەڵام من باشم خەمی منت نەبێ.
جیمین:بەهەرحاڵ ئەوە بگرە و باکەمێک قسە بکەین.
من: باشە"چوومە ژوورەوە و سینیەکەم لێوەرگرد"
جیمین:ماوەی ئەم چوار مانگە چۆن ڕۆشت؟
من:باش بوو بەڵام زۆر ماندوو دەبووم.
جیمین: بە کوک بڵێم کاتەکەت بۆ کەم بکاتەوە؟
من: ناپێویست ناکات...بەڕاست دایکم چۆنە؟
جیمین:ئەو باشە.
من:لەکاتی خۆی دەرمانەکان دەخوات و دەخەوێ؟
جیمین:یاااا واقسەمەکە وەک بڵێی ئاگاداری نەبم.
من:بمبورە"خەمبار بووم چونکە جیمین کورتە هاواری لەسەرم کرد"
جیمین:یا ئەوە تۆ خەمباربوویت؟
من:نا خەمباری چی؟
جیمین:درۆ مەکە پێتەوە دیارە خەمباری.
من:باشە خەمبارم ئۆکەی؟
جیمین:بمبورە بەڵام بەشێوەیەک دەپرسی وەک بڵێی من ئاگاداری دایکت نیم.
من:بەڵام گەر نیگەرانی دایکت بیت ناتوانی هیچ کارێک بکەیت جگەلەوەی بپرسی کە چۆنە و چۆن نیە بەڵام بەهەرحاڵ ئێستا نیوەی پارەی چارەسەرەکەیم؟پەیدا کردووە زۆری نەماوە.

من و جیمین تا چەند خولەکێک بەردەوامبووین لە قسەکردن دواتر جیمین ڕۆشت و منیش چوومە خوارەوە و چوومە چێشتخانەکە و سەرمێزەکەم کۆکردەوە و قاپەکانم شوشت و چوومە سەرەوە بۆژوورەکەم و خۆمم گۆڕی و خەوتم.

End of pov

Jungkook's "pov":

بەڕاستی هەستم بەتاوان دەکرد کاتێک هۆسۆک هیۆنگ وای وت بەڵام هەوڵمدا دەست بەسەرخۆمدا بگرم و قسەی خۆمم کرد پاشان کە بە ئەنانیا'م گوت بڕوات هەموویان دەستیان بە سەرزەنشت کردنم کرد بەڵام جیمین دوای نان خواردن سینیەکی هێنا و خواردنی لەسەر دانا و گوتی کە بۆ ئەنانیا'ی دەبان منیش قسەم نەکرد و دوای نان خواردن هەموومان چوینە هۆڵەکە و سێری فلمان دەکرد و دواتر جیمین هات لەتەنیش تای دانیشت و ئەویش سێری دەکرد گوێم لەدەنگی قاپو قاجاغ بوو زانیم ئەنانیا هاتووەتە خواروە بۆ پاک کردنەوەی چێشتخانەکە بەڵام گوێمنەدا هەتا فلمەکە تەواو بوو و هاوڕێکانم ڕۆشتن منیش ئەوکات بیرم کەوتەوە کە بۆ سبەی لە ئاهەنگێک بانگێشت کراوم و ئەبێ خۆم و کەسێک بچین وە بێگومان سکرتێرەکەم نابەم چونکە ئەڵێی سۆزانیە باشە کێ ببەم؟؟
ئەها ئەنانیا بەڵام ڕازی دەبێت؟.....

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤بەردەوامە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Where stories live. Discover now