ρarτ③

5K 544 40
                                    


گەڕاینەوە

ANANYA's "pov":

لەخەو هەستام و سێری کاتژمێرم کرد کاتژمێر ٦:۰۰ بوو بۆیە هەستام و ڕۆشتمە گەرماوەکە و خۆم شوشت و هاتمە دەرەوە پۆشاکی خزمەتکاریەکەم پۆشی و قژم وشک کردەوە و وەک کلکی ئەسپ بەستم بۆی ئیزعاجم نەکات دواتر ژوورەکەم پاک کردەوە و چوومە خوارەوە خواردنم ئامادە کرد و لەسەر مێزەکەم دانان و چووم بۆی بەڕێز جۆنگـکوک خەبەر بکەمەوە ، لەدەرگام دا دەنگ نەبوو بۆیە بەهێواشی دەرگاکەم کردەوە بینیم خەوتبوو بۆیە چوومە نزیک بێدەکە و بانگم کرد بۆی خەبەری بکەمەوە و ئەویش خەبەری بوویەوە و پێی وتم کە لەخوارەوە چاوەڕێی بکەم منیش بەقسەیم کرد و ڕۆشتمە خوارەوە لەلای مێزی نانخواردنەکە وەستام زۆری نەبرد بەڕێز جۆنگـکوک هاتە خوارەوە و منیش وەک ڕێزێک بۆی چەمامەوە ئەویش لەسەر کورسیەکە دانیشت و دەستی بەنان خواردن کرد زۆری نەبرد تەواو بوو هەستا ڕۆشتە سەرەوە بۆژوورەکە بێگومان بۆی خۆی بۆ کۆمپانیا ئامادە بکات منیش بەهێواشی سەر مێزەکەم کۆکردەوە و قاپەکانم شوشت و ڕۆشتم بۆژوورەکانی تر و دەستم بەپاک کردنەوە کرد بەڵام لەدەنگی تەپەی پێ وەستام و سەرم خوارکرد چونکە زانیم ئەوە بەڕێز جۆنگـکوک'ە و بۆ کار ئەڕوات

جۆنگـکوک: ماڵەکە جوان پاک بکەوە!
من: بەسەرچاو گەورەم.....ئاگادای خۆتاون بن.

وتم و ‌ئەویش سەری بەباشە جوڵاند و لەماڵەکە ڕۆشتە دەرەوە و منیش بەردەوامیم بە پاکردەوەکە دا تا کاتژمێر ۱۲:۰۰ بەردەوام بووم لە پاک کردەوە بەڵام هێشتا تەنها نیوەیم تەواو کردبوو و زۆر ماندوو بووم چومە چێشتخانەکە و سوکە خواردنێکم خوارد و دیسان دەستم پێکردەوە  هەتا کاتژمێر ٦:۰۰ بەردەوام بووم و تەواوم کرد بۆیە بە ماندووییەوە ڕۆشتمە ژوورەکەم و خۆم هەڵدایە سەر بێدەکە تاکەمێک ماندوویەتیم بڕوات پاشان هەستام و بەناو ژوورەکەدا هاتم و چووم هیچم نەدۆزیەوە بیکەم بۆیە مۆبەکەم هێنا و هیتفۆنەکەم لەگوێ کرد و دەستم بەگۆرانی وتن کرد تاکەمێک مێشکم هێور ببێتەوە پاشان پەیوەندیم بە جیمین کرد و ئەویش هەڵیگرد

پەیوەندیەکە

جیمین: سڵاو ئەنانیا
من: سڵاو جیمین چۆنیت؟
جیمین:من باشم ئەی تۆ چۆنیت؟
من:سوپاس باشم دایکم چۆنە؟
جیمین: باشە ئەتەوێ قسەی لەگەڵ بکەیت؟
من:بەڵێ تکایە.
جیمین: باشە...دایکە ئەنانیا ئەیەوێ قسەت لەگەڵ بکات فەرموو
دایکم: سوپاس کوڕەکەم...ئەنانیا کچەکەم چۆنیت؟
من: باشم دایکەگیان تۆچۆنی؟ ئایا لەوێ ئاسودەیت؟ خێزانی جیمین لەگەڵت باشن؟
دایکم: هههه کچەکەم هێواش هێواش..باشم کچەکەم وە بەڵێ ئاسودەم وە بەڵێ جیمین خێزانێکی زۆر باشن لەگەڵم خەمت نەبێ...ئەی تۆ چۆنیت؟
من: سوپاس بۆخودا کەباشیت خەمم بوو وەسوپاس دایکە گیان منیش باشم
دایکم: باشە کچە جوانەکەم ئاگاداری خۆت ببە من ئێستا دەخەوم...جیمین کوڕم فەرموو ئەوە مۆبەکەیە من ئەمەوێ بخەوم.
جیمین: باشە دایکەگیان ئێوارەت شاد...ئێهـ ئەنانیا ئێسا چی دەکەیت؟
من: کارەکانی ماڵەکەم تەواو کردوە چاوەڕێم بەڕێز جۆنگـکوک بگەڕێتەوە. ئاهـ بیرم چوو جیمین تکایە دەرمانەکان لەکاتی خۆی بەدایکم بدە و مەهێڵە خۆی ماندوو بکات.
جیمین: خەمت نەبێ خاتوونە بچوکەکە ئاگاداریم ئاهـ ئەنانیا ئەبێت بڕۆم کارێکم هاتە پێش.
من: باشە وەسوپاس بۆ ئاگاداربوون لەدایکم خوات لەگەڵ.
جیمین: شایەنی نیە خوات لەگەڵ.

❃کۆتای پەیوەندیەکە❃

پەیوەندیەکەمان کۆتای پێهێنا و منیش دیسان بەبێزاری بەناو ژوورەکەدا ئەهاتم و ئەچووم  نەمدەزانی چی بکەم بەڵام بیرم کەوتەوە ماوەیەکە وێنەم نەکێشاوە بۆیە دەستم بەوێنەکێشان کرد و وێنەکە نزیکەی کاتژمێرێکی برد هەتا تەواوم کرد پاشان چوومە خوارەوە و بەناو ماڵەکەدا گەڕام تا زیاتر شارەزا ببم ، کەتەواو بووم لەگەڕان بیرم کەوتەوە ئەم ماڵە باخچەشی هەیە بۆیە خێرا لەدەرگای چێشتخانەکەوە چوومە دەرەوە شوێنێکی دڵڕفێن بوو لەسەر جۆلانێکە دانیشتم و سێری دەورو پشتی خۆم دەکرد بەڵام ئەوەندەم زانی سەر کۆشم قورس بوو کاتێک سێرم کرد بینیم پشیلەیەک لەباوشم بوو زۆر کیوت بوو سێری ناوەکەیم کرد ناوی "لۆرین"ە واهـ چەند جوانە بەڵام لەسەر کۆشم لامدا و کردە نێو خانووە بچوکەکەی لەتەنیشت جۆلانێکە پاشان چوومە ژوورەوە و دەستم شوشت و دەستم بە دروستکردنی خۆراک کرد هەتا کاتژمێر ٨:٤۰ خولەک ئنجا خواردنەکانم لەسەر مێزەکە حازر کرد و چوومە هۆڵەکە هەرکە گوێم لەدەنگی دەرگا بوو بەخێرای چووم و کردمەوە بەڕێز جۆنگـکوک بوو بەڵام کوڕێکی کەی لەگەڵ بوو ....نەخێر ئیتر قاپم بۆ ئەو دانەنابوو دڵنیام بەڕێز جۆنگـکوک لێم توڕە دەبێت

من: بەخێر بێیتەوە گەورەم هیوادارم ماندوو نەبیت
جۆنگـکوک"بەساردی": سوپاس.
کوڕەکە: سڵاو من کیم تایهیۆنگ خۆشحاڵبووم.
من: من زیاتر بەخێر بێیت تکایە وەرە ژوورەوە.

من وتم و چوومەژوورەوە پاشان بەخێرای ڕۆشتمە چێشتخانەکە و قاپم بۆ بەڕێز تایهیۆنگ'یش دانا و شتەکان پێڕفێکت دەردەکەوتن👌، چوومە هۆڵەکە و پێیانم وت کەخواردن ئامادەیە ئەوانیش هەستان و هاتنە چێشتخانەکە لەسەر کورسیەکە دانیشتن منیش لەلایەکی مێزەکە وەستابووم و سەرم هێنابووە خوارەوە.

تایهیۆنگ: ئەی تۆ نان ناخۆیت لەگەڵمان؟
جۆنگـکوک: ئەو دواتر نان دەخوات..ئەنانیا ئەتوانی بڕۆیتە سەرەوە دواتر وەرە چێشتخانەکە پاک بکەوە"بەساردی"
من: بەڵێ بەڕێزم"وتم و ڕۆشتم"

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤بەردەوامە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Where stories live. Discover now