ρarτ(14)کۆتای✔

4.9K 507 91
                                    

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤گەڕاینەوە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

Ananya's "pov":

چییی ئەوە چۆن زانی؟...بۆستە! ڕۆزی! بەخێرای لەژێر دەستی جۆنگـکوک دەرچووم و چوومە خوارەوە بۆلای ڕۆزی...،...کە چوومە خوارەوە بینیم هەموو هاوڕێکانی جۆنگـکوک و دایک و باوکی و ڕۆزی لە هۆڵەکە دانیشتوون قسە دەکەن لەگەڵ یەکتر منیش بێئەوەی گوێ بدەمە کەسیان چوومە پێش ڕۆزی وەستام و بەتوڕەی سێرم کرد و ئەویش بەترسەوە سێری دەکردم.

من:بڕوام پێتکرد بەڕادەیەک ئەوەشم بۆت باسکردی و تۆش بێ گوێدانە هیچ شتێک بەوت گوت؟ ئایا خۆت بەهاوڕێ دەزانی؟ ئێستا هەستت چۆن دەبێ گەر لەپشتەوە هەموو شتێک بە تای بڵێم ئایا توڕە نابیت؟ هەربەجدی ئایا تۆ هاوڕێیت؟ چۆن توانیم بڕوام بەتۆ کرد؟ نەخێر هەڵەکە تۆنیت بەڵکو ئەوە منم زۆر بەئاسانی هەموو شتێک بۆ هەموو کەسێک باس دەکەم...من بەداخەوەم ڕۆزی بەڵام من چیتر هاوڕێی تۆ نیم!..وە سوپاسی خوداش بکە چونکە من هیچ شتێک باسناکەم!!

بەبێ ئەوەی ئاوڕ بدەمەوە بۆی بزانم کاردانەوەیان چۆنە دیسان چووم ژوورەکەم و هەموو شتەکانم کۆکردەوە بێگومان لە پۆشاک و مەیکەپەکانم زیاتر چیم هەیە؟ من زۆۆۆر کەم چووم بۆ بازاڕ بۆیە تەنها ئەو شتانەم هەیە کە سەرەتا هاتم بۆ ئەم ماڵە..چومە گەرماوەکە و خۆم شوشت و پۆشاکێکی زۆر ئاساییم لەبەر کرد کە پێک هاتبوو لە جێنزێکی کابۆی شین و بۆدیەکی مۆری کاڵ و قژم بەبەردراوەی بەجێهێشت و جانتاکەم هەڵگرد و بۆکۆتا جار سێری ژوورکەم کرد و لەوێ ڕۆشتمە دەرەوە ، کاتێک لە قاردمەکە خەریکبووم دادەبەزیم جۆنگـکوک منی بینی و بە شۆکەوە هەستا و هات لەپێشم وەستا و سێرێکی دەستمی کرد پاشان سێری خۆمی کرد.

جۆنگـکوک:بۆ کوێ دەڕۆی وە بەم جانتاشەوە؟
من:بۆ ماڵەوە.
جۆنگـکوک:بەڵام ئەمە ماڵی تۆیە!
من:نەخێر وانیە ئەمە ماڵی من نیە!
جیمین:بەڵام بۆچی دەڕۆی؟
من:ئیتر کاری من لێرە تەواو بوو بۆیە خواتان لەگەڵ.

بەخێرای لەخەو داپەڕیم و لەگەڵ ئەوەش کورتە هاوارێکم کرد! سوپاس بۆ خوا ئەوە تەنها خەونێک بوو من نامەوێت ئێرە بەجێ بهێڵم ،دەرگاکە بەخێرای کرایەوە و جۆنگـکوک دەرکەوت باشە ئەو کاری نیە؟...ئاهـ وایە باوکی گەڕاوەتەوە ڕەنگە باوکی ڕۆشتبێت.

جۆنگـکوک:تۆ باشیت لەڕێگا بووم بۆی خەبەرت بکەمەوە بەڵام گوێم لە هاوارەکەت بوو هیچ ڕوو.....

نەمهێشت قسەکەی تەواو بکات بەخێرای لەسەر جێگاکە هەستام و توند باوشم لەجۆنگـکوک'دا من بەڕاستی نامەوێت بەجێی بهێڵم چونکە ڕاستە ماوەیەکی کەمە بەڵام ئایا ئەشق دەزانێ کات چیە؟ هارکات بیەوێ دەردەکەوێت ، من بەتەواوی جۆنگـکوک'م خۆشدەوێت و نامەوێ لێم ون ببێت دڵنیام ئێستا بەهەڵسوکەوتەکەم شۆک بووە چونکە ئەوە بەڕاستی یەکەم جارە بەوشێوە لەناکاو باوشی لێبدەم ، سەرم لەنێو سنگی نوقم کرد و بۆنە هۆشبەرەکەیم هەڵدەمژی هەستم کرد ئەویش لەکۆتایدا باوشەکەی لەگەڵمدا گۆڕیەوە و سەری لەملم نوقم کرد ئەوکات بۆم دەرکەوت ئەویش خۆشی دەوێم من تەنها بە یەک جوڵە دەزانم کە کەسەکە منی خۆشدەوێت یاخود نا ، بەهێواشی لێی دوورکەوتمەوە.

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Where stories live. Discover now