ρarτ②

5.1K 579 51
                                    

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤❃گەڕاینەوە❃✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤
/

\

/

\

L-O-V-E {LOVE}

\

/

\

/

ــــــــ

Ananya's "pov"

لەخەو هەستام و ڕۆشتم گەرماوم کرد و هاتمە دەرەوە و پۆشاکێکی ڕێکم پۆشی و قژم وشک کردەوە و ڕۆشتمە خوارەوە خواردنم ئامادە کرد ئەمجارە سەرەتا بەخێرای نانم خوارد دواتر بۆ دایکمم برد پاشان بەدایکمم گوت کە ئەچم بۆ چاوپێکەوتنی کرار ئەویش وتی کەئاگاداری خۆم ببم لە سەر ڕێگا بووم پەیوەندیم بە جیمین کرد

پەیوەندیەکە

جیمین: ئۆهـ سڵاو ئەنانیا !
من: سڵاو بەڕێز جیمین...ئێهـ ویستم بڵێم من ئەڕۆم بۆ ماڵی هاوڕێکەت بەڵام کەمێک ئەترسم بۆیە تکایە لەوێ ئامادە ببە.
جیمین: پێویست ناکات بترسی بەڵام باشە لەوێ ئەبم
من: سوپاس بەڕێزم کەواتە خوات لەگەڵ
جیمین: خوات لەگەڵ

❃کۆتای پەیوەندیەکە❃

ناونیشانەکەم بەشۆفێری تەکسیکە گوت ئەویش لەپێش ماڵێک نا بەڵکو لەپێش کۆشکێک وەستا لەشۆکا چەناگەم کەوتبووە سەر زەویەکە بەڵام خۆمم ڕێک کردەوە و سوپاسی شۆفێرەکەم کرد پارەکەم پێیدا و ئەویش ڕۆشت ، دیسان سێرێ کۆشکەکەم کردەوە و بەڕێکەوتم لەڕێگا پاسەوانەکان پێشیان گردم بەڵام گوتم کەمن لێرە دەست بەکار دەبم بۆیە ڕێگەیان پێدام بچمە ژوورەوە ، گەشتمە پێش دەرگای کۆشکەکە و بەترسەوە لەدەرگام دا و بەڕێز جیمین دەرگاکەی کردەوە و زەردەخەنەی بۆ کردم منیش بۆیم کردەوە و پێکەوە چوینە ژوورەوە بەڵام کەسی لێنەبوو تەنانەت یەک خزمەتکاریش نەبێت بەڕێز جیمین ڕێنوێنی کردم بۆ ژووری میوان ، کەچوینە ژوورەوە کوڕێک یان پیاوێک پشتی لەێمە کردبوو بەڵام لەوە ناکات زۆر گەورە بێت بۆستە ئەوە من چی ئەکەم ئەنانیا ڕێزی خۆت بگرە تۆ هەرگیز سێری کوڕت نەکردووە و ئێستاش نابێت وابکەیت.

جیمین: ئحم ئەو گەشت
کوڕەکە: باشە کەواتە"لای بۆمان کردەوە" ناوت چیە؟ تەمەنت چەند ساڵە؟ و لەچشتێک زۆر باشی؟ و ئەندامی خێزانەکەت چەند کەسە؟"هەمووی بەسەر یەکەوە گوت"
من"ئەوەی لەقۆڕگم بوو قوتم یا": ناوم کیم ئەنانیا'یە. تەمەنم 21 ساڵە ولەهەموو کارێک ئەزانم وتەنها من و دایکم وباوکم مردووە"سەرم نزم کردبووە بۆی سێری نەکەم"
کوڕەکە: باشە تۆ لەمەودوا وەک تاکە خزمەتکاری ئەم ماڵە ئەبیت و هەر لێرەش ئەژیت و هەوو ڕۆژێک ئەم ماڵە بەتەواوی پاک دەکەیتەوە تائەوکاتەی لەماڵ نابم واتە کاتژمێر ۹:۰۰ی شەو تێگەشتی؟
من: ب..بەڵام گەورەم..م...من دایکم بەساڵا چووە... و..و ناتوانێت هـ..هیچ بکات بەتەنها
جیمین: دایکت لای من دەبێت خەمی ئەوت نەبێ لەخۆم باشتر ئاگاداری دەبم
من: ب..بەڵام..."قسەکەم لەلایەک کوڕەکە بڕێندرا"
کوڕەکە:تەواو شتەکە چارەسەر بوو وەڕۆژانی یەکشەمە پوشوی تۆیە ئەتوانی ئەو ڕۆژانە سەردانی بکەیت"بەساردی"
من: ب..باشە..س..سوپاس بەڕێزم وە سوپاس بەڕێز جیمین.
جیمین: بەبێ جدیەتی تەنها جیمین"بەزەردەخەنە"
کوڕەکە: ئەتوانی بڕۆیتە سەرەوە دووەم ژوور لەلای ڕاست.
من: باشە سوپاس"وتم و ڕۆشتم"

چوومەسەرەوە و چوومە دووەم ژوور لەدەستی ڕاست و دەرگاکەم کردەوە...واهـ زۆر گەورەیە و جوانە ، چووم دۆڵابەکەم کردەوە تەنها سێ پۆشاکی تێدابوو یەکێکی خزمەتکاری یەکێکی خەوتن و یەکێک کەبۆ ئاهەنگ لەبەر دەکرێ ..وەت بەڵام جلی ئاهەنگ بۆ لێرەیە واتە لەم ماڵە ئاهەنگ دەگێڕێ و منیش بەم پۆشاکە خزمەتکاری بکەم؟؟ ئاااهـ ئەنانیا تۆ گەمژەی نەخێر بێگومان بەهەڵە هێنراوە بەڵام کێشە نیە باهەر لێرە بێت دواتر هەموو پۆشاکەکانی خۆم ئەهێنم ، پاشان چوومە گەرماوەکە ...ئۆمای گاد هەموو شتێکی کچانەی تێدایە وەک سانتی و شیلە و زۆرشتی تر ئای کەشەرمەزاریە بەڵام بەهەرحاڵ دواتر چوومە خوارەوە و مۆڵەتم لەو کوڕە وەرگرد و چوومەوە ماڵەوە لەگەڵ بەڕێز جیمین و هەموو شتێکمان کۆکردەوە ئەوانەی دایکم بەڕێز جیمین بردی و ئەوانەی منیش لەلای خۆم بوو و پاشان بەڕێز جیمین منی گەیاندە ماڵی جۆنگـکوک چونکە لەماڵی خۆمان پرسیاری ناویم کرد وتی ناوی جیۆن جۆنگـکوک'ە ، بەهەرحاڵ چوومە ژوورەوە و شتاکانم بردە ژوورەکەم پاشان پۆشاکی خزمەتکاریم لەبەر کرد و چوومە خوارەوە و چوومە چێشتخانەکە و دەستم بەدروستکردنی چەنها خواردن کرد و دوای ئەوەی ئامادە بوو لەسەر مێزەکەم دانان و ڕۆشتم بۆ ژووری میوان و بانگی بەڕێز جۆنگـکوک'م کرد و پێم وت خواردن ئامادەیە پاشان من ژوورەکانم پاک دەکردەوە تا تەواو بووم پاشان چوومەوە چێشتخانەکە و بینیم نیوەی خواردنەکان تەواو کراون هەرخۆی من بەش خۆم خواردنم دروست نەکرد بۆیە تەنها زەڵاتەم خوارد و دواتر چێشتخانەکەم پاک کردەوە و دیسان ڕۆشمەوە ژوورکەم....

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤❃بەردەوامە❃✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Where stories live. Discover now