ρart⑧

4.3K 503 30
                                    

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤گەڕاینەوە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

Ananya's "pov":

من و جۆنگـکوک بڕیارمان دا کەوەک خوشک و برا یان وەک هاوڕێ مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەین و وتی کە جارێکی تر نابێت پۆشاکی خزمەتکاری لەبەر بکەم منیش ڕازی بووم ڕاستیەکەی بڵێم بەلامەوە زۆر خۆش بوو چونکە ئیتر پۆشاکە ئاساییەکانی خۆ لەبەر دەکەوە وە لەبەر ئەوەی ئیتر خزمەتکار نیم بەڵام هەر ئەبێت ماڵ پاک بکەمەوە ئەی وانیە؟ بەهەرحاڵ دوای قسەکردنێکی زۆر من ڕۆشتمە سەرەوە و بەخێرای پۆشاکی خزمەتکاریەکەم لەبەر کردەوە و چوومە گەرماو خۆم شوشت و هاتمە دەرەوە و پۆشاکێکی ماڵەوەم لەبەر کرد و قژم وشک کردەوە بەڵام بەکراوەی بەجێم هێشت و چوومە خوارەوە جۆنگـکوک لەماڵ نیە چونکە ڕۆشتە کۆمپانیا بۆیە من بەتەنها لەماڵەوەم کەمێک بەناو ماڵدا گەڕام هیچم نەدۆزیەوە بیکەم ماڵەکەش لەپاک پاکتر بوو بۆیە ڕۆشتمە باخچەی پشتەوە و لەسەر جۆلانێکە دانیشتم و لۆرین هاتە باوشم وەک جاری ڕابردوو(ئەگەر بیرتان مابێت لەیەکێک لە پارتەکان ئەنانیا بەناو ماڵەکەدا دەگەڕێت و دێتە سەر جۆلانێکە لۆرین'ی پشیلە دێتە باوشی) منیش یاریم لەگەڵ دەکرد و دەستم بە مووە نەرمەکەی دەهێنا دوونیا ڕۆشن بوو نزیکەی کاتژمێر ۹:۰۰ ئەبوو لەپڕ دایکمم کەوتەوە بیر ماوەیەکە قسەم لەگەڵ نەکردووە بۆیە لەسەر جۆلانێکە هەستام و مۆبەکەم لەگیرفانی دوایوەی پانتۆڵەکەم دەرهێنا و دیسان دانیشتمەوە و لۆرین هەر لەباوشم بوو ، مۆبەکەم کردەوە و پەیوەندیم بە جیمین'ەوە کرد...

. پەیوەنیەکە .

من: سڵاو جیمین.
جیمین:ئۆهـ سڵاو ئەنانیا چۆنی؟
من: سوپاس باشم ئەی تۆ؟
جیمین:منیش باشم...کارت هەبوو؟
من: ڕاستیەکەی ویستم لەگەڵ دایکم قسەبکەم.
جیمین:ها ئ..ئێ ب..باشە بەڵام ئێستا لەکارم.
من: بۆچی واقسە دەکەیت؟
جیمین:چۆن قسەم کردووە؟
من: نازانم بەهەرحاڵ هەرکە گەڕایتەوە پەیوەندی بکە.
جیمین:باشە دەی خوات لەگەڵ

کۆتای پەیوەندیەکە

هەستم بەشتێکی خراپ کرد لەقسەکردنەکەی جیمین باشە تۆ بڵێیت شتێک بەسەر دایکما هاتبێت لەژیانمدا تەنها ئەوم هەیە نابێت ئەویش بەجێم بهێڵێت ، ئێستا واکاتژمێرێکی ماوە بۆی جۆنگـکوک بێتەوە و پێشتر پەیوەندی کرد وتی هاوڕێکانی دێن بۆئێرە بۆیە خواردنی زۆر خۆشم دروست کرد و بەماڵەکەدا چوومەوە و کەمێک پاکم کردەوە و دواتر چومە ژوورەکەم و پۆشاکێکی ڕێکم دەرهێنا و لەبەرم کرد و قژم شانەکرد و بەبەردراوەی بەجێم هێشت و کتێبەکەم هەڵگرد و ڕۆشتمە خوارەوە لە هۆڵەکە دانیشتم و خەریکی خوێندنەوە بووم نزیکەی نیو کاتژمێر خەریکی خوێندنەوە بووم پاشان هەستام و چوومە چێشتخانەکە و خواردنەکانم لەسەر مێزەکە ڕازاندەوە و دیسان چوومە هۆڵەکە و دانیشتم خەریکی خوێندنەوە بووم هەتا لەدەنگی پێ سەرم بەرز کردەوە و بینیم هەموویان سێرم دەکەن بۆیە خێرا هەستام و دانەویمەوە وەک ڕێز

من: بمبورن ئاگادار نەبووم لێرەن بەخێر بێن.
نامجون:سوپاس
جۆنگـکوک: ئەتوانن دانیشن
من: پێموایە ئەبێ بڕۆین نان بخۆین چونکە ئامادەیە
جین:واهـ من ئەوەم بەدڵە چونکە خواردنەکانت زۆر خۆشە
من: سوپاس بەڕێز جین
جۆنگـکوک:پێشتر پێموتیت بەڕێز بەکار مەهێنە ئیتر تۆ هاوڕێی ئێمەی
هەموویان: بەڕاست؟؟"بەهاوار"
جۆنگـکوک: بەڵێ ئێمە هاوڕێین
یۆنگی:باشە باشە دەی بابڕۆین من زگم هەڕەشە دەدات چونکە برسیمە.
من:کەواتە بابڕۆین.

چووینە چێشتخانەکە و لەسەر مێزەکە دانیشتین و دەستمان بەنان خواردن کرد و قسەمان دەکرد ڕاستی بڵێم ئەوان قسەیان دەکرد من تەنها گوێم گردبوو لێیان و نانم دەخوارد بەڵام هۆسۆک یان بڵێم جەیهۆپ منی لەخەیاڵ دەرهێنا کە پرسیاری کرد

هۆسۆک: کەواتە ئەنانیا تۆ تەمەنت چەند ساڵە؟
من: 21 ساڵم.
جین: خوێندنت تەواو کردووە؟
من: نەخێر.
نامجون: بۆچی؟
من: چونکە باوکم مردووە و دایکم نەخۆشە بۆیە ئەبێ ئاگاداری ببم

هەرکە وام وت ڕوخساری هەموویان گۆڕا بۆ خەمناک سێری جیمین'م کرد بینیم لەهەموویان زیاتر خەمبارە نەمزانی بۆچی بەڵام چاوم پڕبوو لەفرمێسک و فرمێسکێک لەچاوم هاتە خوارەوە و لەسەر نان خواردن هەستام و چوومە باخچەی دەرەوە بۆلای لۆرین و لەباوشم گرد و دەستم بەگریان کرد بەبێ هۆکار پێموابێ تەنها پێویستم پێبوو ، لە زەویکە هەستام لەسەر جۆلانێکە دانیشتم و سێری ئاسمانم دەکرد کە پڕ ببوو لە ئەستێرەی گەشاوە چاوەکانم داخست و هەر لە داخستنی چاوەکانم کۆمەڵێک فرمێسک هاتنە خوارەوە و لۆرین'یش هەر میاو میاو'ی بوو وەک بڵێی ئەڵێت تکایە مەگری

جۆنگـکوک: لۆرین پێموانیە بتوانی ئەنانیا ئاشت بکەیتەوە
لۆرین: میاااوو  میااااوو"ڕایکردە لای جۆنگـکوک"
جۆنگـکوک: بۆچی ئەگریت؟
من: دایکم من پێویستە بڕۆمە لای دایکم من تەنها ئەوم هەیە"بەگریان"
جۆنگـکوک: ئەوباشە و هیچی نیە لەماڵی جیمین'ە.
من: ئیتر بۆچی ئێوە خەمبار بوون لەگەڵ ناوهێنانی دایکم؟
جۆنگـکوک:چونکە ئێمە هەموومان هەست بەو هەستەی تۆ دەکەین.
من: چۆن هەستی پێدەکن؟
جۆنگـکوک: من دایک و باوکم ماوەی چوار ساڵە نەیانم بینیوە جیمین برایەکی لەدەست داوە هۆسۆک باپیرەی لەدەست دا کە لە دایک و باوکی زیاتر خۆشدەویست نامجون باوکی لەدەست داوە یۆنگی وەک تۆیە باوکی مردووە و دایکی نەخۆشە تایهیۆنگ'یش خوشکەکەی لەدەست داوە و جین هیۆنگ دایکی مردووە .

دوای قسەکەی جۆنگـکوک کەمێک هێمن بوومەوە و گریانەکەم نەما بەڵام هەر خەمبار بووم لەسەر جۆلانێکە دانیشتبووم و جۆنگـکوک هاتە تەنیشتم دانیشت و ئەویش وەک من سێری ئاسمانی دەکرد تا ئەواندەی زانیم یەکێکی تر لەتەنیشتم دانیشت بینیم تایهیۆنگ بوو و لەتەنیشت ئەو جیمین و لەتەنیشت جۆنگـکوک نامجون و هۆسۆک دانیشتبوون و جین و یۆنگی لەزەویکە دانیشتبوون و لۆرین لە باوشی یۆنگی بوو.

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤بەردەوامە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Where stories live. Discover now