ρarτ⑦

4.8K 544 37
                                    

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤گەڕاینەوە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

Ananya's "pov":

لەماڵ دەرچوون و ڕۆشتینە پێش هۆڵی ئاهەنگەکە لەئۆتۆمبێلەکە دەرچووم کاتێک جۆنگـکوک بۆی کردمەوە سێرێکی دەورو بەرم کرد و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی چونکە ژۆژنامە نوسی زۆری لێبوو پرسیار و قسەی بێمانایان دەکرد بەهێواشی قۆڵم کردە قۆڵی جۆنگـکوک و ڕۆشتینە نێو ئاهەنگەکە ، هەرکە چووینە ژوورەوە کۆمەڵێک کچ بەهات و هاوارەوە ڕایان کردە لامان منیش بەبێ هەستی سێرم دەکردن بۆی دەرنەکەوێ کەتەنها خزمەتکارێکم.

کچی۱:جۆنگـکوک ئوپا چۆنیت؟
جۆنگـکوک:سوپاس باشم"بەساردی"
کچی۲:ئۆهـ ئوپا ئەتوانین دانس بکەین؟
من:ئحم هەسناکەیت کەسێک لێرەیە؟"بەتیژی سێرم کرد"
کچی۳:وە تۆ کێیت؟
جۆنگـکوک:خۆشەویستەکەم وە هاوسەری داهاتووم.
کچی۱:چی؟ بەڵام ئوپا!
من:بەڵام چی وەک بیستت خۆشەویستی ئەوم وە هاوسەری داهاتووی واتە ئەبێتە باوکی منداڵەکانم تێگەشتی؟"باشە بۆ ناوی منداڵم هێنا؟ گەمژە!"
کچی۲:بەهەرحاڵ بابڕۆین کچینە!"ڕۆشتن"
جۆنگـکوک:باوکی منداڵەکانتم کەواتە؟"بە گاڵتەجاڕی وتی"
من:ئاخر من گەمژەم کاتێک ئەمەوێ تۆ لە کچ بپارێزم.
جۆنگـکوک:جاکێ وتی بمپارێزە؟
من:تۆ! بەڕوخسارە بێزارەکەت دەتگوت ڕزگار کە.
جۆنگـکوک:باشە تۆ براوە بوویت بابڕۆین دانیشین.
من:باشە"بەساردی"

من و جۆنگـکوک لەسەر مێزێک دانیشتین و دوای چەند خولەکێک کوڕێک لەتەنیشتم دانیشت سێرمکرد بینیم جیمین'ە و لەولای ئەو بەڕێز تایهیۆنگ دانیشتبوو و هاوڕێکانی جۆنگـکوک هەموویان هاتبوون ، هەموویان قسەیان دەکرد و منیش بەبێ دەنگی دانیشتبووم و گوێم لێیان دەگرد هههه بەڕێز یۆنگی و جمێنەکانی زۆر خۆشن وە بەڕێز جین هەرجار نەجارێک پێکەنینە خۆشەکەی دەکات ئەڵێی سڕینی ئاوێنە و پەنجەرەیە و بەڕێز هۆسۆک لەگەڵ هەر گۆرانیەک دانسی دەکرد و بەڕێز نامجون هەرجارێک دبەی ئاوەکەی بگردایە دەستەوە یان خۆی تەڕدەکرد یان بەڕێز جین و بەڕێز تایهیۆنگ و دەنگە گڕەکەی و جیمین و کیوتێکەی بەڵام جۆنگـکوک هیچ شتێکم لێنەدەبینی تەنها زەردەخەنەیەکی ئاسایی نەبێت.

جیمین:بیر لەچی دەکەیتەوە"لەنزیک گوێم بەچپە وتی"
من: هیچ شتێک بۆچی؟
جیمین:ئەتەوێ بڕۆین دانس بکەین؟
من:بەڵێ بۆنا.
جیمین: کەواتە هەستە دەڕۆین.

من و جیمین هەستاین و ڕۆشتینە ناوەڕاستی هۆڵەکە و دەستمان بەسەما کردن کرد ، جیمین زۆر بەقۆڵی سێری چاومی دەکرد منیش شەرمم کرد و سەرم لەسەر سنگی دانا ڕاستێکە ماوەی ئەم چوار مانگە من و جیمین بووین؟بەنزیکترین هاوڕێ و نیوەی ژیانم بۆ باس کردووە و زۆر لێم تێدەگات و هەندێ جار لەباوشی گریاوم بۆیە ئەو هەڵسوکەوتانە لامان ئاساییە ، پێکەنی چونکە زانی شەرمم کرد بەڵام لەناکاو چاوم کەوتە سەر جۆنگـکوک کە بەتیژی سێری دەکردم منیش بەخێرایی سەرم لابرد و بەئاسایی دانسم دەکرد ، دوای چەند خولەکێک جۆنگـکوک هات و منی لە جیمین وەرگرد و لەگەڵ ئەو سەمام دەکرد ئەو زۆر بەتیژی سێرمی دەکرد و منیش بەئاسایی سێرم کرد بەڵام لەناکاو سێرکردنەکانی وەک ئەوانەی جیمین'ی لێهات نەمزانی چاوم بۆکوێ بەرم بەتەواوی شەرمم دەکرد بۆیە دیسان سەرم لەسەر سنگی دانا بەڵام ‌ئەم جارەیان هی جۆنگـکوک هەستم بەئاسودەی کرد هەستم بە پارێزراوی کرد بەڵام لەناکاو ئەو هەستانەم بیر هاتەوە کاتێک باوکم لەباوشی دەگردم یەکسەر چاوم پڕ بوو لەفرمێسک و گیانم دەستی بەلەرزین کرد لەدانس کردن وەستام و دەستم لە کەمەری جۆنگـکوک ئاڵاند و سەرم نوقمی سنگی کرد و ڕێگە بەفرمێسککانم دا بێتە خوارەوە و بەبێدەنگی بگریم وە جۆنگـکوک'یش لە ڕەفتارەکەم تۆقی بوو نەیدەزانی چیبکات بەڵام هەرکە هەستی بە فرمێسکەکانم کرد بەخێرای لەباوشی گردمەوە و بەهێواشی بردمیە دەرەوەی هۆڵەکە.

جۆنگـکوک: بۆچی دەگریت؟"بەنیگەرانی"
من: باوکم...باوکمم بیرکەوتەوە ئەوکات تەمەنم ۱٥ ساڵ بوو دواهەناسەی لەباوشی مندا ئەو هەستەم بۆ پەیدابوو ترسام وەک بڵێی دیسان کەسێکم لەدەست دەدەم نەمویست هیچ شتێک ڕووبدات نازانم لەناکاو بوو"بەگریان وتم"
جۆنگـکوک:ششششش هیچ شتێک ڕوونادات"وتی و باوشی لێدام منیش گۆڕیمەوە لەگەڵیا"

و دیسان گریام لەدوای دایکم و جیمین جۆنگـکوک بوو بەوکەسەی لە باوشی بگریم بەڵام ئەم گریانە زۆر ئاسودە تر بوو زیاتر باری سەردڵمی سوک کردەوە و هێوری پێدا ، باوشەکەم توندتر کرد ویستم؟زیاتر هەست بەئارامی بکەم ئەو هەستەی دوای مردنی باوکم هەستم پێنەکرد ئەو هەستەی دوای مردنی باوکم ڕووی تێنەکردمەوە بەڵام ئێستا دیسان لەدەرگای دڵمی دا و منیش بەبێ بیرکردنەوە لەوەی کێیە بۆم کردەوە....خەوتم و زۆر بە ئاسودەیش خەوتم.

End of pov

Jungkook's "pov":

ئەنانیام بردە دەروە لەهۆڵەکە و لێم پسی کە بۆ دەگرێت و دوای وەڵامەکەی هەستم کرد پێویستی بەوەیە کە کەسێک لەباوشی بکات و دڵنەوای بکات وە لەوکاتە تەنها من لەلای بووم بۆیە لە باوشم کرد و ئەویش خێرا لەباوشی کردمەوە و قوڵتر دەستی بەگریان کرد پاشان کەمێک هێور بوویەوە بەڵام توندتر لەباوشمی کرد و دوای چەند خولەکێک هەستم کرد جوڵەی نەما بۆیە بەهێواشی لەخۆمم دورکردەوە بینیم خەوی لێکەوتووە و زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو و فرمێسکەکانی بەچاویەوە دیار بوون زەردەخەنەم کرد و هەڵمگرد و بردمە نێو ئۆتۆمبێلەکە و گەڕامەوە ئاهەنگەکە و بە هاوڕێکانم گوت کەمن دەڕۆم چونکە ئەنانیا خەوی لێکەوتووە و هەموویان ڕازی بوون و منیش گەڕامەوە و سواری ئۆتۆمبێلەکە بووم و گەڕامە ماڵەوە و ئەنانیا'م لە باوش گرد و بردمەوە ژوورەکەی و قژیم کردەوە و بەهێواشی مەیکەپەکەم لێکردەوە و پێڵاوەکانیم لەبەر کردەوە و چەرچەفەکەم پێدا دا و لەژوورەکەی چوومە دەرەوە و و چوومە ژوورەکەی خۆم و چوومە گەرماو خۆمم شوشت و هاتمە دەرەوە و پۆشاکێکی ئاسودەم لەبەر کرد و هەر بەقژی تەڕ خەوتم ، بەیانی کاتژمێر ۷:۰۰ خەبەرم بوویەوە و بەخێرای ڕۆشتمە گەرماو و ئاوێکم بەخۆمدا کرد و هاتمە دەرەوە و پۆشاکی کارم لەبەر کرد و چوومە خوارەوە و ڕێک بۆ چێشتخانە وە وەک هەموو جارێک ئەنانیا خەریکی ڕێککردنی سەر مێزەکە بوو و هەرکەمنی بینی دانەویەوە و بەیانی باشی لێکردم ...ئای خوایە ئەم کچە چی لەمن دەکات بۆچی وادڵم بەخێرای لێدەدات؟ باوەڕ پێنەکراوە چۆن دەبێت؟ ، لەسەر مێزەکە دانیشتم و ئەنانیا'ش لەتەنیشت مێزەکە وەستابوو وەک هەموو کات و سەری خوار کربوو.

من: ئەتوانی دانیشیت نان بخۆیت.
ئەنانیا:بمبورە؟"بەسەرسوڕمان"
من:ئەڵێم دانیشە نان بخۆ لەگەڵما بێزار بووم لەنان خواردن بەتەنها وە چیتر پۆشاکی خزمەتکاری لەبەر مەکە تەنها بابڵێین ئەبیت بە خوشکم!
ئەنانیا:بـ...."نەمهێشت تەواوی کات"
من:وە تەنها بە جۆنگـکوک بانگم بکە ئەمەوێ وەک خوشک و برا یان وەک هاوڕێ ببین لەگەڵ یەک بۆیە چونکە....ئاهـ نازانم تەنها وابکە وتەواو"بە سەرلێشێواوی"
ئەنانیا:هههههه"پێکەنی" باشە جۆنگـکوک کەواتە من لەئێستاوە خوشکتم یان هاوڕێ؟
من:بەڵێ....وە دانیشە نان بخۆ ....وە ئا ئەبێت هەموو شتێکم پێبڵێیت ئۆکەی؟
ئەنانیا:وەتۆش بەهەمان شێوە.
من: ڕێککەوتین.

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤بەردەوامە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Where stories live. Discover now