ρarτ④

4.5K 454 31
                                    

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤گەڕاینەوە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

Ananya's "pov":

چوومەوە ژوورەکەم بەخێرای دۆڵابەکەم کردەوە و پۆشاکێکی ماڵەوەم دەرهێنا و ڕۆشتمە گەرماوەکە خۆمم شوشت و خۆمم گۆڕی و هاتمە دەرەوە و قژم وشک کردەوە و هەر بەبەردراوەی بەجێم هێشت پاشان چوومە سەر جێگاکەم و دەستم بەکتێب خوێندنەوە کرد هەتا کاتژمێر ۱۰:۰۰ ، لەژوورەکەم چوومە دەرەوە و گوێم لەهیچ نەبوو بەڵام ترسام بڕۆمە خوارەوە بۆیە دیسان چوومە ژوورەکەم و چاوەڕێم کرد دونیا بەتەواوی تاریک بکات ئنجا چوومە خوارەوە و دەستم بەکۆکردنەوەی مێزەکە کرد و دیسان سوکە خواردنم خوارد بۆی لەبرسا ئازاری سک نەگرم بەڵام....

جۆنگـکوک: چی ئەکەیت بەم کاتە لێرە؟
من: گـ...گەورەم..مـ...من....
جۆنگـکوک:گوتم چیئەکەیت؟
من: هاتم سەر مێزەکە کۆبکەمەوە و خواردن بخۆم چوونکە ئازاری سکم هەبوو.

بەبێ هیچ قسەیەک لەچێشتخانەکە چووە دەرەوە و منیش هەناسەیەکی ئاسوودەیم دایەوە و گڵاسێک ئاوم خواردەوە و شنەواری خۆمم پاک کردەوە و چوومەوە ژوورەکەم..

End of pov

Jungkook's "pov":

کاتژمێر ۹:۰۰ لەگەڵ تای گەڕاینەوە لەکۆمپانیا و لەدەرگاماندا ڕاستێکەی کلیلم پێیە بەڵام ئەمڕۆ لەبیرم چووبوو بۆیە لەدەرگاماندا تەنها چەند خولەکێکی برد و دەرگاکە کرایەوە سەرمبەرز کردەوە کێیە جگە لە ئەنانیا بەڵام زۆر جوان بوو ئەمە یەکەم جارمە بەتەواوی سەرنج بخەمە سەری قژێکی درێژ کەبەبەستراوەیی وەک کلکی ئەسپ ئەگەشتە سەر کۆتای پشتی و ڕوخسارە ساف و گەنمیەکەی و چاوە سەوزەکانی کەدەدرەوشایەوە و لەگەڵ پۆشاکە خزمەتکاریەکە وەک بوکەشوشە دەردەکەوت زۆر جوان بوو لەخەیاڵەکانم دەرچووم کاتێک بەخێر هاتنی کردم

ئەنانیا: بەخێربێیتەوە گەورەم هیوادارم ماندوو نەبیت.
من"بەساردی":سوپاس
تای: سڵاو من کیم تایهیۆنگ خۆشحاڵبووم بەناسینت.
ئەنانیا:من زیاتر تکایە وەرنە ژوورەوە.

ئەنانیا وتی و لەپێش دەرگاکە لاچوو و ئێمەش چووینە هۆڵەکە دانیشتین و ئەنانیا ڕۆشتە چێشتخانەکە و دوای چەند خولەکێک گەڕایەوە و وتی کە خواردن ئامادەیە بۆیە من و تای چووینە چێشتخانکە و لەسەر کورسیکان دانیشتین و سەرمێزەکەش چەند جۆرێک خواردنی لەسەر بوو و ئەنانیا لەتەنیشت مێزەکە وەستابوو و سەری خوار کردبوو بڕواناکەم تاکو ئێستا بۆسێرکردنی من یان جیمین یان تای سەری بەرز کردبێتەوە بەڕاستی کچێکی سەیرە وە دیسان تای لەخەیاڵم دەری هێنام.

تای: ئەی تۆ نان ناخۆیت لەگەڵمان؟
من: ئەو دواتر نان دەخوات..ئەنانیا ئەتوانیت بڕۆیتە سەرەوە دواتر وەرە چێشتخانەکە پاک بکەوە"بەساردی وتم"
ئەنانیا: بەڵێ گەورەم"وتی و ڕۆشت"

من و تای بەردەوامبووین لەنان خواردن و قسەکردن و پێکەنین پاش کاتژمێرێک بەردەوامبووین لەقسکردن و دواتر ڕۆشتینە ژووری کاکردن و دەستمان بەکار کردن کرد و لەناکاو گوێم لەدەرگا کرانەوە بوو دڵنیا بووم کەلەژووری ئەنانیا'وەیە بۆیە گۆم نەدا و دواتر کاتژمێرێکی برد و تای هەستا وتی دڕەنگە و ئەڕوات منیش ماڵاوایم لێکرد و دیسان دەستم بە کارکانم کردەوە هەتا یەک کاتژمێری تر دواتر هەڵسام و چوومە خوارەوە بۆی ئاو بخۆم بەڵام چیم بینی ئەنانیا بە خەریکی چێشتخانەکە بوو پۆشاکێکی کیوتی لەبەر بوو کە پێکهاتبوو لە بلوسێکی کورت هەتا سەر کەمەری و شۆرتێکی کورت و زگی دیار بوو و قژیبەردابوویەوە کە ئەگەشتە خواروو سمتی(قنگ) پشتی لێم بوو بۆیە ئاگادارم نەبوو بۆیە ویستم بزانم کە ئەترسێ شێوەی چۆن دەبێت بۆیە قسەم کرد.

من: چی ئەکەیت لێرە بەمکاتە؟

هەرکە واموت لەشوێن خۆی ڕەق بوو پاشان دەست و قاچی دەستی کرد بەلەرزین و بەهێواشی ئاوڕی بۆم دایەوە و ئەوەی لەقوڕگی بوو قوتی دا و قسەی کرد.

ئەنانیا: گـ...گەورەم..مـ...من....
من: گوتم چی ئەکەیت؟
ئەنانیا: هاتم سەر مێزەکە کۆبکەمەوە و خواردن بخۆم چونکە ئازاری سکم هەبوو.

دوای ئەوەی وای وت بێ ئەوەی هیچ بڵێم لەچێشتخانەکە چوومە دەرەوە و ڕۆشتمەوە ژوورەکەم و چوومە گەرماو خۆمم شوشت و هاتمە دەرەوە و خۆمم گۆڕی و قژم وشک کردەوە و خەوتم ......،..... بەیانی لەدەنگە ناسکەکەی ئەنانیا خەبەرم بوویەوە و پێم گوت بڕواتە دەرەوە و ئەویش وای کرد پاشان هەستام گەرماوم کرد و هاتمە دەرەوە و پۆشاکی کارم لەبەر کرد و قژم بەرز کردەوە و بۆنەکەم لەسەر خۆم ڕشاند و ڕۆشمە خوارەوە و ڕێک بۆسەر مێزی نان خواردن دیسان جۆرەها خواردنی بەیانیان و ئەنانیا وەک هەموو کات لەلای مێزەکە وەستابوو و سەری خوارکربوو دڵنیام هەتا ئێستا نانی نەخواردووە بەهۆی کارەوە بەڵام گوێمنەدایەوە و نانی خۆمم خوارد و هەستام و چوومە سەر کار.

End of pov

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤بەردەوامە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Where stories live. Discover now