ρarτ(13)

3.8K 466 34
                                    

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤گەڕاینەوە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

Jungkook's pov

لەئۆفیسەکەم هەستام و بەڕێ کەوتم بۆ ماڵەوە لەگەڵ باوکم لە ڕێگا هیچ قسەمان نەدەکرد تاگەشتینە ماڵەوە دەرگای ماڵەوەم کردەوە و بەبێهێزی چوومە هۆڵەکە بەڵام بەخێرای هیلاکیەکەم بووبە نیگەرانی کاتێک بینیم ئەنانیا دەلەرزێت و قسەی نەبیستراو دەڵێت و ئارەق دەکاتەوە بەخێرای چوومە چێشتخانەکە و جامێک پڕ لە ئاوم هێنا لەگەڵ پارچە قوماشێک و لەتەنیشت ئەنانیا دانیشتم و قوماشەکەم تەڕ کرد و لە نێوچاوانی دامنا تا کەمێک پلەی گەرمیەکەی دابەزێت....،....ئێستا کاتژمێر ۱۰:۰۰ شەوە و ئەنانیا باشتر بووە و لەژوورەکەی خەوتووە و منیش لەگەڵ ڕۆزی وەک ئەنانیا دەڵێت و باوکم و دایکم دانیشتبووم لێپرسینەوەم لەڕۆزی دەکرد کە ئەمڕۆ ئەنانیا چی کردووە ئەویش وتی تەنها چوونەتە شۆپینگ پێکەوە و گەڕانەتەوە دوای ئەوە نازانێت چی ڕوویدا چونکە هاتوەتە خوارەوە و ئەنانیا خەوتووە!!....،....بەبێزاری سەرم جێگیرکرد لە کورسیەکە و چاوم کردەوە و ئەنانیام بینی لەسەر پەیژەکان دەهاتە خوارەوە بەزەردەخەنەیەکی گەشاوە لەسەر ڕوخساری وەک بڵێی هیچ نەبووبێت و هەندێ پۆشاکیش بەدەستیەوە بوو رۆزی بەخێرای هەستا و چووە تەنیشتی دەستی گرد و هەندێ لەپۆشاکەکانی لێوەرگرد و هاتنە پێش ئێمە وەستان....

ئەنانیا: تەدا سێرکەن چیم بۆ کڕیون"وتی و پۆشاکەکانی بەرز کردەوە"
من:بەڵام بەچ بۆنەیەکەوە؟
ئەنانیا"سێری کردم و پێکەنی"چونکە تەنها حەزم کرد و تەواو دەی ئەمە بگرە ئەمە بۆ تۆیە ئەمەش بۆ ب.جیۆن و ئەمەش بۆ خ.جیۆن فەرموون♥
دایکم:واااو بەڕاستی جوانە بەڵام چۆن زانیت ئەمە بۆمن دەبێت؟
ئەنانیا:تەنها بەهەڕەمەکی هەڵم بژارد ترسام بۆت نەبێ.
باوکم:ئەمەش ڕێک بۆمنە وە بەڕاستیش قاتێکی زۆۆۆۆر جوانە لەکوێت بوو؟
ئەنانیا:ئەوەیان نهێنیە!"وتی و خۆی کیوت کرد"
من:من ئەڕۆم تاقی دەکەمەوە پێت چۆنە بێیت و چاکی بکەی بۆم؟
ئەنانیا"چەپڵەی لێدا بەپەرۆش":زۆر شازە دەی بابڕۆین.

ئەنانیا وتی و دەستی گردم و ڕایکێشام بۆسەرەوە و چوینە ژوورەکەی من من چوومە گەرماوەکە و قاتەکەم لەبەر کرد و هاتمە دەرەوە و ئەنانیا'ش لێم نزیک بوویەوە و بۆین باخەکەی بۆم چاک کرد و بەدەورم سوڕایەوە و لەپێشم وەستا و هەر لەنوکی پەنجەم تا سەری سەرم بە سەرنجەوە سێرکرد ئەوە یەکەم جارم بوو ئەنانیا بەو شێوە سەرنجم بدات هەستم کرد زۆر قۆز دەردەکەوم!

ئەنانیا:زۆر شازە...دیارە دیزاینەرێکی زۆر باشم!
من:بەڵێ بۆستە باسێری خۆم بکەم....واو نایابە تائێستا خۆمم بەوقۆزیە نەبینیوە!
ئەنانیا:وایە زۆر قۆزی!
من:بەڵێ؟"شۆک بووم"
ئەنانیا:م..مەبەستم پۆشاکەکە زۆر لێت دێت..بەڵێ مەبەستم ئەوە بوو😅
من:ئەها باشە....کەواتە ئێستا لەبەری دەکەمەوە با خراپ نەبێت.
ئەنانیا:باشە منیش دەڕۆمە دەرەوە"وتی و ڕۆشت"

end of pov

Ananya's pov

هەربەڕاستی ئەوە یەکەم جارم بوو بەو شێوە سەرنجی کوڕێک بدەم جا هیچ کوڕێک نا جۆنگـکوک یان باشە یانی چی قۆز بەهەموو ئەقڵمەوە گوتم قۆز؟....باشە ئەم هەستانە چیە بۆم پەیدا دەبێت لەگەڵ جۆنگـکوک خۆ ناکرێت خۆشمویستبێت وانیە؟؟

من: ڕۆۆۆۆۆۆزییییییی"هاوارم کرد"
ڕۆزی:بەڵێێێ؟؟"هاوار"
من:وەرە ژوورەکەم ئەمەوێ قسەت بۆ بکەم"هاوار"

...........

ڕۆزی:خۆشتدەوێ.
من:هاااا بەڵام چۆن من تاکو ئێستا سێری هیچ کوڕێکم نەکردووە.
ڕۆزی:بەڵام سێری ئەوت کرد.
من:ئەی خۆ لەگەڵ هیچ کوڕێک دڵم لێی نەدەدا.
ڕۆزی:بەڵام لای ئەو لێدەدات وانیە؟
من:بەڵێ وە زۆر بەخێرایی ئەڵێی لە مارەسۆن گەڕاومەتەوە.
ڕۆزی:بەپێی ئەوەی من تای'م خۆشدەوێت و ئەو هەستانەم بوو ئەوە تۆش جۆنگـکوک'ت خۆشدەوێ.
من:حەح لەکۆتایدا دانت پێدانا دەی وەرنە ژوورەوە.
ڕۆزی:چیییی؟؟"سێری دواوەی کرد"
من:وەرە گاڵتەم کرد....واتە ئێستا من جۆنگـکوک'م خۆشەوێت؟؟
ڕۆزی:ئهم بەڵێ.
من:ئای خوایە!! بەڵام چۆن؟؟
ڕۆزی:ماوەی چەنێکە ئەو هەستانەت هەیە؟
من:نازانم نزیکەی هەفتەیەکە بەڵام ئەم ماوە زیاتر کاریگەری هەیە لەسەرم وەک ناسناوی بۆ دادەنێم و بێئەوەی ئاگاداری خۆمبم قسەدەکەم لەلای و هیتریش.
ڕۆزی:کچێ تۆ زۆر خراپ خۆشتدەوێ من تامانگێک تەنها بەدڵبوون بوو ئنجا هەستەکانم دەرکەوتن....چوزانم تۆ ئەوەندە بەپەلە تەواوی دەکەیت؟؟
من:یااااا سوێند بەخوا ئەتکوژم بێدەنگ بەەەە!!
ڕۆزی:ههههه باشە دەی بابخەوین کاتژمێر درەنگی کردوە و بەیانی دوای نانی نیوەڕۆ دەڕۆمەوە جیمین وای پێوتم!
من:کەی قسەتان کرد؟؟
ڕۆزی:کاتێک تۆ خەوتبوویت.
من:ئهم..


. بەیانی .

لەخەو هەستام لەگەڵ دەگی جۆلەکەکان و سێری کاتژمێرم کرد کاتژمێر ۷:۳۰ بوو بۆیە کەمێکی تر خەوتم، لەدەنگی دەرگاکە هەستام بەڵام خۆمم وەک خەوتوو نیشاندا بۆی وازبێنن لە بێزارکردنم بەڵام وانەبوو چونکە دەرگاکە کرایەوە و کەسێک هاتە ژوورەوە چاوم نەکردەوە بۆی بزانم کێیە چونکە دواتر ئاشکرا دەبم کە نەخەوتووم  کەسەکە بەهێواشی لەجێگاکەم نزیک بوویەوە و لەسەر جێگەکە دانیشت پێموابێ لێمی دەڕوانی بۆستە ئەو بۆنە دەناسمەوە ئەوە....جۆنگـکوک'ە!!! هەستم کرد لێم نزیک دەبێتەوە بۆیە کمێک جوڵام و پشتم لێکرد و بەتانیەکەم داوەبان سەرم و لەژێر بەتانیەکە چاوم کردەوە و کەمێک هەناسەی ڕزگاربوونم دایەوە بەڵام ڕێک ئاشکرا بووم کاتێک بان سەرم لادرا ، جۆنگـکوک هاتە سەرم و لەچاوەکانمی دەڕوانی و منیش شۆک ببووم نەمدەزانی لەکوێ بڕوانم و ئەویش کەمێک لێم نزیک بوویەوە.

جۆنگـکوک:نەمزانی تۆش هەمان هەستم لەگەڵ دەگۆڕیتەوە!

چییی ئەوە چۆن زانی؟...بۆستە! ڕۆزی! بەخێرای لەژێر دەستی جۆنگـکوک دەرچووم و چوومە خوارەوە بۆلای ڕۆزی.

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤بەردەوامە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora