ρarτ⑥

4.7K 537 46
                                    

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤گەڕاینەوە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

Jungkook's "pov":

بەهێواشی چوومە سەروە و لای دەگای ژوورەکەی ئەنانیا وەستام و لەدەرگامدا بەڵام دەنگ نەبوو دووبارە لەدەرگامدا بەڵم ئەمجارە کردیوە بەڵام چۆن قژی بژبژ ببوو و بەدەستی چاوی دەخوراند و باوێشکی دەدا زۆر کیو دەردەکەوت...یاهـ جۆنگـکوک ئەوە تۆ تەواوی بە چ ڕوویەکەوە سێری خزمەتکارێک دەکەیت...بەڵام زۆر کیوتە!

ئەنانیا: بەڵێ دایکە بەمکاتە چیت ئەوێ؟"بەخەواڵوی"
من: دایکە؟ هێی وەروە هۆش خۆت من جۆنگـکوک'م!
ئەنانیا: دایکە کاتی گاڵتە نیە بڵێ چیت..."تەواوی نەکرد چونکە شۆک بوو کاتێک بەتەواوی زانی کە ئەوە منم" ئۆهـ بمبورە گەورەم مەبەستم نەبوو"دادەنەوایەوە"
من: دیارە زۆر ئاسودەی خاتوو ئەنانیا! "باشە بۆ وا قسە دەکەم"
ئەنانیا:گ..گەورەم تکایە بمبورە لێتە پاڕێمەوە!!!
من: باشە تەواو بۆ سبەی کاتژمێر شەشی ئێوارە خۆت ئامادەبکە دەچینە ئاهەنگ...وە ئاهـ بەیانی یەکشەمەیە واتە کارت نیە ئەتوانی بەدڵی خۆت هەرچی دەکەیت بیکە دەی شەوشاد خاتوون."وتم و ڕۆشتم"

دەرگای ژوورەکەم داخست و خۆمم گۆڕی و لەسەر بێدەکەم ڕاکشام و سێری سەقفەکە دەکرد و لەناکاو شێوەی ئەنانیا هاتە پێش چاوم کاتێک دەرگاکەی کردەوە و بەبێ ویستی خۆم زەردەخەنەم کرد پاشان ئەو سێرکردنانەی تای و جیمین'م بیرکەوتەوە هەستم کرد لەخۆمەوە هەڵچووم باشە بۆ وام لێبەسەر دێ بەڵام بەهەر حاڵێک بێت خەوتم .....،.... بەیانی لەدەنگی چۆلەکەکان خەبەرم بوویەوە سێری کاتژمێرم کرد کاتژمێر ۱۰:۳۳ خولەک بوو بۆیە بەهێواشی لەژێر جێگاکەم دەرچووم و چوومە گەرماو و دوای چەند خولەکێک دەرچووم و پۆشاکێکی ئاسای ماڵەوەم لەبەر کرد و قژم وشک کردەوە و چوومە خوارەوە بینیم ئەنانیا بەجلێکی ئاسای لە چێشتاخانەکە بوو خواردنی بەیانی لێدەنا و مێزەکەی حازر دەکرد قژی بەرداببوو و دیار بوو کە مەیکەپی کردبوو بەڵام زۆر کاڵ بوو خۆمم تێکنەیا و چوومە سەر مێزەکە دانیشتم.

من: بەیانیت باش"یەکەمجارم بوو وابڵێم"
ئەنانیا: بەیانی باشتر گەورەم...قاوەت ئەوەێ؟
من: بەڵێ تکایە"باشە ئەوە شێت بووم تکایە چیە؟"
ئەنانیا:فەرموو"وتی و لە بەرامبەرم دانیشت بەڵام سێری نەدەکردم" ئێهـ گەورەم ئەمەوێ ئەمڕۆ سەردانی دایکم بکەم گەر ئاسایی بێت.
من: باشە"بەساردی وتم"
ئەنانیا: سوپاس...کەواتە من دەڕۆم"وتی و هەستا"

ئەنانیا ڕۆشت و منیش هەر لەماڵەوە وەک دووشەش کەوتبووم نەمدەزانی چی بکەم بەڵام تیڤیەکەم کاپێکرد و بەدیار فلمێکەوە دانیشتم هەتا تەواو بوو دواتر خەریکی موبایلەکەم بووم تا بووە دوانزەی نیوەڕۆ هەستام چومە چێشتخانە بەڵام یەکتۆزی مابوو بچمە قەو سەقفەکە کاتێک بینیم ئەنانیا خەریکی خواردن دروست کردنە.

من: ئەوە کەی گەڕایتەوە؟؟
ئەنانیا: ئۆهـ گەورەم بمبورە گەر ترساندبێتم.
من: وەڵامم بەوە!
ئەنانیا: نزیکە نیو کاتژمێر ئەبێت تۆ خەریکی مۆبەکەت بوویت تەنانەت ئاگاتیش لێم نەبوو کە گەڕامەوە هەرچەندە بانگم کردی خەیاڵت ڕۆشتبوو.
من: ئۆهـ باشە زاڵەم تەقی....بەهەرحاڵ دایکت چۆنە؟
ئەنانیا: باشە هەر ئەخەوێ.
من:ئمهم ئێ چیت ئامادە کردووە؟
ئەنانیا: خواردنە تایبەتەکەت.
من:بەڕاست چۆن زانیت ئەو خواردنەم حەزلێیە؟
ئەنانیا: جیمین هەمووی پێوتم.
من:بۆچی بە ناڕەسمی ناوی دێنیت؟
ئەنانیا: چونکە خۆی وتی بەڕەسمی بانگم مەکە!

بەردەوامبووین لەقسە کردن ئەو بەشێوەیەکی ڕوخۆش و منیش بەساردی نازام بۆچی بەڵام بەتەواوی هەستم بە ئاسوودەی دەکرد کاتێک قسەم لەگەڵ دەکرد ، هەندێ جار ئەنانیا لە ڕوخۆش ئەبوو بە کچێکی سارد چونکە هەندێ پرسیاری تایبەتیم دەکرد بەڵام زوو دەگۆڕاوە بۆ شێوە هەمیشەییەکەی ئەوەش ئاسوودەی دەکردم چونکە بەشێوە ساردەکەی بەڕاستی ترسناک دەردەکەوت.

ئەنانیا:گەورەم کاتژمێر پێنجە من دەڕۆم خۆم ئامادە دەکەم.
من:بۆچی خۆت ئامادە دەکەیت؟"بە تێنەگەشتن وتم"
ئەنانیا:ئەی ئاهەنگت نەبوو؟؟
من:ئاهـ ڕاستەکەی کەواتە بڕۆ.

ئەوە چی بوو؟ تەنانەت بیریشم چوو کە ئاهەنگم هەیە و ئەبێ خۆم ئامادە بکەم! ، بەخێرای هەستام و چوومە ژوورەکەم و ڕێک بۆ گەرماو و نزیکەی چارەکێک(15 خولەک) لەگەرماو بووم و داوتر دەرچووم و قژم وشک کردەوە و پۆشاکە ڕەسمیەکەم لەبەر کرد و چوومە نزیک ئاوێنەکە و قژم بردە سەرەوە و و کاتژمێرەکەم لە دەست کرد و بۆنەکەم لەخۆم دا و بۆکۆتا جار سێری خۆمم کرد و پێڵاوەکەم هێنا و لەپێم کرد و ڕۆشتمە خوارەوە چاوەڕێی ئەنانیا'م دەکرد.....،..... لەدەنگی تەپەی پێ سەرم بەرز کردەوە وشۆک بووم بەوەی بینیم ، ئەنانیا پۆشاکێکی سەوزی پۆشیبوو لەڕەنگی چاوەکانی هەتا سەر ئەژنۆکانی و قژی کردبوو بە گوڵ لە سەر سەری و مەیکەپێکی زۆر ناسکی کردبوو و پێڵاوێکی پازنە برزی ڕەنگ زەرد وەک پشتوێنە زەردەکەی سەر کەمەری و بەهەمان شێوە جانتایەکی زەرد و زەردەخەنە هەمیشەییەکەی لەسەر لێوە تەنکەکانی...

ئەنانیا: گەورەم من ئامادەم"وتی کاتێک لە تەنیشتم وەستا و سەری خوار بوو"
من: ئەنانیا لەناو ئاهەنگەکە زۆر سەرت خوار مەکە ئەگەرنا دەردەکەوێت کە خزمەتکاری ئەبێت بەشێوەیەک نواندن بکەیت وەکو خۆشەویستم باشە؟
ئەنانیا: خـ..خۆشەویست...بەڵام من...."پێم بڕی"
من: بەڵام و مەڵام ناخوات ئەبێت وای دەرخەیت.
ئەنانیا: باشە گ...جۆنگـکوک"وتی"
من: زۆر باشە کەواتە بابڕۆین.

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤بەردەوامە✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Where stories live. Discover now